بیری ئوسووڵیی ئیسلامی له‌نێوان خوێندنه‌وه‌و نه‌خوێنه‌واریدا
نه‌زانی‌و نه‌پاراستنی ئه‌مانه‌تی زانستی له كتێبی
بیری ئوسووڵیی ئیسلامیی فوئاد مه‌جید میسری
فازڵ قه‌ره‌داغی
شه‌ممه-14-ئاب(مانگی 8)-2010
دزیی ئه‌ده‌بی نه‌خۆشییه‌كی نووسینی كوردی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه كه هه‌ندێ جار له دزی ده‌رده‌چێت‌و ده‌بێته چه‌ته‌گه‌ری، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه چه‌ته‌كان جه‌واڵی ڕێبواران ده‌به‌ن‌و هه‌موو جه‌واڵه‌كان ده‌كه‌نه یه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان پڕده‌بێـت له‌شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره.
(فوئاد مه‌جید میسری) له كتێبه‌كه‌یدا (بیری ئوسووڵی ئیسلامی) زانیارییه‌كانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌قل كردووه‌و له‌كوێدا سه‌رچاوه‌یه‌كی تری بینیوه نووسیویه‌تی‌و خوێنه‌ری وا تێگه‌یاندووه كه خۆی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی خوێندوته‌وه، له‌به‌رئه‌وه لیستی سه‌رچاوه‌كانی پڕكردووه به‌و كتێبانه‌ی كه ته‌نها هه‌ندێكیانی بینیوه، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و كاره له كاره‌كه خۆی خراپتره چونكه ئه‌وه‌ی فێره ده‌ست به‌سه‌ر ماندووبونی كه‌سانی تردا بگرێت فێری هیچ نابێت‌و هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌كات‌و زانیاریی سه‌یر پێشكه‌ش به خوێنه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر نییه‌تی نوسه‌ره‌كه‌ش ته‌نها عه‌یب دۆزینه‌وه بێت نه‌هامه‌تییه‌كه به‌ركه‌ماڵ ده‌بێت.
کتێبه‌که به یه‌ک فایلی (rar) دابه‌زێنه‌و پاشان بیکه‌ره‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2010-08-14-008.html