لیڤیاتان‌و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ
ئایا ته‌كنه‌لۆجیای نوێ نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌رگی ئازادی‌و دیموكراسییه؟
فازڵ قه‌ره‌داغی
دووشه‌ممه-10-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2014
ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌هۆی گه‌یاندنی خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه‌و به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه سوودێكی زۆر گه‌وره‌ی به ئازادی‌و دیموكراسی گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشكه‌وتنی گه‌وره‌تری ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه چه‌كێكی كاریگه‌ری داوه‌ته ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر هاووڵاتییانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی پووچه‌ڵكردنی ئازادی‌و دیموكراسیی لێ دروست ده‌بێت. ته‌كنه‌لۆجیای نوێ له‌جاران زیاتر (لیڤیاتان)ـه‌كه‌ی (تۆماس هۆبز) له جێبه‌جێبوون نزیك ده‌كاته‌وه.
* * * * *
ئه‌وه‌ی خواره‌وه بابه‌تێكه له سایتی بی بی سی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و یه‌كێكه له‌و چه‌ندین بابه‌تی له‌و جۆره كه پێشتر بڵاوكرابوونه‌وه. بابه‌ته‌كه ده‌رباره‌ی حكومه‌ته‌كانه كه له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه ده‌توانن ئاگاداری هه‌موو جووڵه‌كانت بن‌و بزانن له چ شوێنێكی‌و چ كارێك به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ی‌و ته‌ماشای چ سایتێك ده‌كه‌ن.. تاد. كۆمپانیاكانیش هه‌روه‌ها ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن. باسی ئه‌وه‌ش كراوه كه ژماره‌یه‌ك بورجی مۆبایل هه‌ن له شاره‌كان كه هی حكومه‌تن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، واته چاودێری، به‌كاردێن. له ئه‌مه‌ریكا ئێف بی ئای ئیعتراف به‌وه ده‌كات به‌ڵام له به‌ریتانیا‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئیعتراف به‌وه ناكات به‌ڵام به‌كاریهده‌هێنێت. مۆبایلیش یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جووڵه‌كانت ئاشكرا بن..تاد.
* * * * *
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌و پێم باشه له‌سه‌ر بوه‌ستم ئه‌وه‌یه حكومه‌ت به‌و به‌كارهێنانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له‌جاران به‌هێزتر ده‌بێت‌و له‌جاران زیاتر نزیكه له‌وه‌ی ببێته ئه‌و لیڤیاتانه‌ی فه‌یله‌سووفی به‌ریتانی هۆبز باسی كردووه. هۆبز كتێبی لیڤیاتانی ساڵی 1651 بڵاوكرده‌وه‌و ده‌وڵه‌تی به‌و دڕنده ده‌ریاییه شوبهاندووه كه له په‌یمانی كۆن هاتووه. مرۆڤ لای هۆبز واز له مافه‌كانی‌و له ئازادییه‌كه‌ی ده‌هێنێت بۆ ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه باری سروشتی كه شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان بوو و مرۆڤه‌كان خه‌ریكی شه‌ڕ‌و په‌لاماردان‌و تاڵانیی نێوان خۆیان بوون.
ته‌كنه‌لۆجیای نوێ بۆیه هه‌یه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هۆبز بكاته واقع. به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌بوونی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئازادی تووشی مه‌ترسی ده‌بێت‌و دیموكراسی ده‌بێته شتێكی بێ‌مانا. پێش ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌م بیست یان سی ساڵه‌ی دوایی ده‌وڵه‌ت به‌هۆی نهێنیی كاره‌كانییه‌وه‌و به‌هۆی به‌هێزبوونییه‌وه دیموكراسیی به‌ره‌و به‌تاڵی ده‌برد به‌ڵام دیاره ته‌كنه‌لۆجیای نوێ ئه‌و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یه‌ی دیموكراسی‌و ئازادی خێراتر ده‌كات. بێگومان كه‌سه‌كانیش ده‌توانن ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه به‌كاربهێنن بۆ خۆپاراستن له‌و چاودێرییه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت توانای دارایی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه زۆر پێش كه‌سه‌كان ده‌كه‌وێت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س هه‌وڵی خۆپاراستن بدات هه‌زاران گوێی ناده‌نێ‌و ورده‌ورده ده‌بنه مێگه‌لێكی وڕ كه ڕه‌نگه پێش ئێستا هاوشێوه‌ی نه‌بووبێت.
--------
ئه‌مه دوو لینكه‌كه‌یه:
بابه‌ته‌كه به عه‌ره‌بی:
http://www.bbc.co.uk/arabic/scienceandtech/2014/11/141105_vert_fut_the_hidden_ways_you_are_tracked?ocid=socialflow_facebook
بابه‌ته‌كه به ئینگلیزی:
http://www.bbc.com/future/story/20141027-the-hidden-ways-youre-tracked
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2014-11-10-079.html