|
با مه‌سعوود بارزانی ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت
فازڵ قه‌ره‌داغی
هه‌ینی-14-ئاب(مانگی 8)-2015 27-7-2005 بڵاوكرایه‌وه. 15-8-2015 تایپ كرایه‌وه‌و جارێكی تر بڵاوكرایه‌وه تێبینیی (1): ئه‌م بابه‌ته پێش ده ساڵ بڵاوببووه‌وه‌و هه‌موو شته‌كانی له هی ئه‌مڕۆ ده‌چن: 1-بارزانی ئه‌مڕۆ دژ به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانێتی، ئه‌و كاته‌ش نووسیبووم كه ئه‌و داوای ئیمتیازاتی نزیك له‌وانه‌ی پادشا ڕه‌هاكان ده‌كات. 2-نووسیبووم: بارزانی وه‌زعی كوردستانی كردۆته جێگه‌ی پێكه‌نین، ئێستاش جێگه‌ی مه‌ترسییه. 3-پرسیارم كردبوو: كێ به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌و وه‌زعه؟ ئه‌مڕۆش وه‌كو دوێنێ خۆی به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م وه‌زعه خراپه‌یه. 4-ئاماه‌ژم بۆ كردبوو كه وه‌كو سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی نه‌ك هی كوردستان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌رجێك ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو سه‌رۆك بوو، ئه‌زموونی ده ساڵ ئه‌مه‌ی زیاتر سه‌لماندووه. 5-سیاسه‌ته‌كه‌ی له ڕسته‌یه‌ك كۆبۆته‌وه: ئه‌گه‌ر به‌دڵی من نه‌ڕوات با تێكبچێت. ئه‌مڕۆش ڕوونتر ئه‌مه ده‌بینین. 6-پادشایه‌كه هه‌ڵه ناكات. ده ساڵیشه به‌هه‌مان شێوه ددان به یه‌ك هه‌ڵه‌ی خۆی‌و حزبه‌كه‌ی نه‌ناوه. هێنده‌ی بزانم ئه‌م بابه‌ته یه‌كه‌م بابه‌ت بوو به‌و شێوه‌یه ڕه‌خنه له بارزانی بگرێت، هێنده‌ش كاریگه‌ر بوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی (هاوڵاتی) له بازاڕ نه‌ما، قسه‌ی زۆر ناشیرینیشم پێ وترا، به‌ڵام كاره‌كانی بارزانی له‌دوای ئه‌وه له‌وه ناشیرینتر بوون به‌جۆرێك ڕه‌خنه‌ی توند له خۆی‌و حزبه‌كه‌ی بووه شتێكی باو. له‌و كاته‌وه‌و به‌درێژایی ده ساڵ بارزانی كوردستانی تووشی چه‌ند قه‌یرانێك كردبوو، به‌ئه‌ندازه‌ی كێشه‌كانی خۆی‌و حزبه‌كه‌ی‌و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی دروستیان كردبوون ئه‌و پیاوه بچووك بۆته‌وه. ئه‌و ده‌یتوانی كه‌سایه‌تییه‌ك بێت قورسایی له ناوچه‌كه‌و له جیهان هه‌بێت به‌ڵام رێگه‌كه‌ی تری هه‌ڵبژارد كه سه‌رۆكایه‌تیی زۆره‌ملێیه‌و پێشكه‌شكردنی ڕه‌فتارو گوفتار وه‌ك سه‌رۆكی حزبێك نه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو كورد. ده ساڵ دوای ئه‌م بابه‌ته بارزانی وه‌كو خۆیه‌تی به‌ڵكو خراپتریشه، ده ساڵیشه زیاتر‌و زیاتر سه‌لماندوویه‌تی كه شایسته‌ی ناوونیشانی بابه‌ته‌كه‌یه. تێبینی (2): به‌جیا له بابه‌ته‌كانی ترم ئه‌م بابه‌ته‌م له‌سه‌ر كاغه‌ز نووسییه‌وه، بۆیه ئه‌سڵه‌كه‌م لا نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نه‌خشه‌سازیی رۆژنامه‌كه راست بكه‌مه‌وه كه له كۆتایی هه‌ر ستوونێك دێڕێك یان زیاتر په‌ڕیون، هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی دوو ستوونی تر شت په‌ڕیوه كه ئه‌مه‌یان دیاره هی هه‌ڵه‌ی چاپه، بۆیه له شوێنی په‌ڕینه‌كان كه‌وانه‌و خاڵم داناوه له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له شوێنێكیان. ئه‌وه‌شی سه‌یره تا ئه‌م بابه‌ته‌م تایپ نه‌كرده‌وه نه‌مزانی چه‌ند شت په‌ڕیون به‌ڵام سه‌یرتر ئه‌وه‌یه خوێنه‌ریش هه‌ستی پێ نه‌كردبوو و كه‌س له هاوڕێیانم ئاگاداری نه‌كردبوومه‌وه. جگه له‌مانه ورده هه‌ڵه‌ی تریشم چاككردۆته‌وه، هه‌روه‌ها پاشگری (دا)شم لابرده‌وه كه ماوه‌یه‌كه به‌كاری ناهێنم چونكه پاشگرێكی كوردی نییه. ------------------ با مه‌سعوود بارزانی ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت فازڵ قه‌ره‌داغی پاشا هه‌ڵه نه‌كات! وته‌یه‌كه له رۆژئاوا هه‌بووه‌و ته‌فسیر‌و واتایه‌كی هه‌یه دوور له‌و واتایه‌ی له‌م وڵاتانه‌ی ئێره به‌كاردێت. له‌م وڵاتانه پادشا، به‌و واتا هه‌ڵه‌یه، هه‌رگیز هه‌ڵه ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه زاتی پیرۆزی پاشا هه‌ڵه‌هه‌ڵگر نییه، هێز نییه پاشا له شوێنه ئه‌زه‌لییه‌كه‌ی له‌ق بكات. به‌درێژایی مێژووی كوردستانیش سه‌ركرده‌كان هۆكارێكی گه‌وره بوون بۆ شكست، به‌ڵام كورد ناچاره وه‌كو پاڵه‌وان ته‌ماشایان بكات، هه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌كیش به كار‌و كرده‌وه‌كانیان ده‌چێته خانه‌ی كوفری گه‌وره‌وه. پارتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسانه‌یه دامه‌زراندووه كه سه‌ركرده هه‌ڵه ناكات، دنیا هه‌مووی هه‌ڵه بكات ئه‌و هه‌ڵه‌ی لێ ناوه‌شێته‌وه، بۆیه پاش شه‌ڕێكی دوورودرێژی ناو ڕیزه‌كانی كورد مه‌سعوود بارزانی به‌وپه‌ڕی سارد‌و سڕییه‌وه‌و له‌به‌رده‌م كامێرای په‌یامنێران ڕایگه‌یاند كه خۆی‌و مام جه‌لال خۆیان له‌و شه‌ڕه بێ تاوانترین كه‌س بوون. كه‌سی كورد فێركراوه شانازی به مێژووه‌كه‌ی‌و قوربانییه‌كانی بكات به‌ڵام له هه‌مان كات فێركراوه تف له خودی خۆی بكات. چه‌ند جاره، ئه‌گه‌ر بتوانین بیانژمێرین، سه‌ركرده كراوه‌ته پاڵه‌وان‌و شكسته‌كه‌ی كراوه‌ته پیلانی دوژمنان؟ تاكی كورد ده‌بێ تف له خۆی بكات‌و باوه‌ڕ به حیكمه‌ت‌و قاره‌مانێتیی سه‌ركرده‌كان بكات كه پیلانی ناحه‌زانی ده‌وروبه‌ر‌و جیهان ((...)) نه‌یهێشت بگاته جێ‌و به‌روبوومی بخورێت. سه‌ركرده هه‌ڵه ناكات‌و مه‌سعوود بارزانی تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌ق بووه‌و تا قیامه‌ت له‌سه‌ر هه‌ق ده‌بێت. ئه‌و ڕاستی كرد! له جه‌نگی ناوخۆی كوردستان ئه‌و بێگوناهـ بووه، ((...)) په‌رله‌مان بێگوناهه ((له‌م شوێنه‌ی رسته‌كه په‌ڕیوه بێگوناهه‌كه په‌رله‌مان نییه به‌ڵكو وابزانم باسی په‌كخستنی په‌رله‌مانم كردووه)) چونكه مافی خۆیه‌تی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك كه هه‌ڵه ناكات داوای ئیمتیازانی زۆر گه‌وره بكات، ئێستاش‌و پاش ئه‌وه‌ی تۆڕێكی تاوان به‌قه‌ده‌ری خوا ئاشكرا بوو، خوی‌و حزبه‌كه‌ی به بێ‌تاوان ده‌رچوون، چونكه گرنگ نییه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو تۆڕه‌كه چه‌ند له حزب‌و سه‌ركرده‌كانییه‌وه نزیك بوون، گرنگ ئه‌وه‌یه بنه‌مای هه‌ڵه نه‌كردن نه‌گۆڕاوه‌و به‌م جۆره پێویسته حزب له‌و كه‌سانه بێ‌ئاگا بێت چونكه بنه‌مای هه‌ڵه‌نه‌كردن وا ده‌خوازێت گوناهه‌كه بخرێته پاڵ كه‌سانی تر له ده‌ره‌وه‌ی حزب‌و سه‌ركرده مه‌عسوومه‌كانی. به‌ڵام ئایا مه‌نتق ڕێگه ده‌دات ئه‌و حساباته وا به ئاسانی به‌ڕێوه بچن؟ ئه‌گه‌ر ڕاسته مه‌سعوود بارزانی له جه‌نگی ناوخۆ بێتاوانه كه‌واته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی هێنده بێده‌سه‌ڵات بووه كه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری ناو حزب بڕیاریان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازی وه‌ك شه‌ڕ‌و ئاشتی دابێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێنده بێده‌سه‌ڵات بووه به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئه‌ی بۆچی ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تیی حزب نه‌كێشایه‌وه؟ ئه‌ی بۆچی ئێستا سووره له‌سه‌ر ئه‌و ئیمتیازاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه نزیكه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاشا ڕه‌هاكان؟ ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خۆی كێشاوه ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره ده‌خوازێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیهان به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكه‌كان ده‌چێت، له به‌شه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا ((...)) ده‌مێكه ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كه‌م بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌نگی بێت تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه مه‌سعوود بارزانی ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت تا كه‌سێكی تری بۆ دابنرێت قه‌ناعه‌تی هه‌بێت به گیانی سه‌رده‌م نه‌ك كوردستان بگاته ئه‌م وه‌زعه‌ی كوردی كردۆته بابه‌تی پێكه‌نین! كوردی ته‌با پاش چه‌ند مانگێك له هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی نییه‌و په‌رله‌مان((...)) لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كێ به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م وه‌زعه؟ وه‌كو وتم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سنووردار بۆ مه‌سعوود بارزانی مایه‌تی نه‌نگی‌و شه‌رمه‌زارییه با ده‌ست له‌و پۆسته هه‌ڵبگرێت. كۆتایین شت بوترێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی قه‌ده‌ری خوا ئاشكرای كرد‌و پارتیی تووشی ئیحراجییه‌كی زۆر كرد‌و دوای دوو مانگ ناچاری كرد شتێك بڵێت كه هه‌ر كه‌سێك خۆی به رۆشنبیر بزانێت سه‌د پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كات. كارم به‌و پرسیارانه نییه چونكه له‌شوێنی تر نووسیومن به‌ڵام كارم به‌و قسه‌یه‌ی پارتی‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌یه كه نابێت كه‌س دیفاع له‌و تاوانبارانه بكات! به‌ڵێ ڕاسته نابێت كه‌س دیفاعیان لێ بكات به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌روا دروسته: كێ دیفاعیان لێ ده‌كات؟ پارتی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت تاوانباره‌كان په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه نییه به‌ڵام پرسیاره‌كان له‌و وه‌ڵامه زۆرترن. به‌م جۆره‌ش چاوه‌ڕێ بووین پارتی‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی ددان به‌و ڕاستییه بنێن كه تاوانباره‌كان په‌یوه‌ندییان به‌خۆیانه‌وه هه‌یه نه‌ك سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی تره‌وه هه‌یه، ئه‌و كاته‌ش با بڵێن ئه‌مانه دزه‌یان كردووه‌و ئێمه‌یان بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه‌و ئه‌و كاته پرسیاری تر دێنه ئاراوه، چه‌ند پرسیارێك بێسوود‌و بخرێنه ڕوو، چونكه پارتی هێشتا له قۆناغی ڕاگرتنی بێگه‌ردیی خۆیه‌تی. ده‌بوا ئه‌مجاره مه‌سعوود بارزانی هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌ی هه‌بوایه‌و ده‌ستی له كاروباری حزبه‌كه‌ی هه‌ڵگرتایه كه ئه‌و سه‌رۆكی حزبێكه رێگه‌ی داوه به تاوانباران بگه‌نه ناوجه‌رگه‌ی ده‌زگا حزبی‌و ئه‌منییه‌كانی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر تیۆری "دزه‌كردن" ته‌به‌ننا بكات، كه نه‌یكردووه. ((...)) شێخ زانا نه‌یتوانی حزبی نه‌بێت ((مه‌به‌ست لێره: له مه‌سه‌له‌كه‌ی شێخ زانا بارزانی نه‌یتوانی حزبی نه‌بێت)) وه‌كو دڵگه‌رمترین ئه‌ندام دیفاع له بێگه‌ردیی حزب كردووه ده‌بێت ئێمه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین: چۆن كاتێك پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به فعلی وه‌رده‌گرێت ده‌توانێت ببێته سه‌رۆكێكی بێلایه‌ن یان به‌لای كه‌مه‌وه هه‌موو شتێك به‌لای حزبه‌كه‌ی خۆی دانه‌شكێنێته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی رێككه‌وتنی كورد پێی به‌خشی حزبه‌كه‌ی بكاته سه‌ری گه‌وره‌ی هه‌موو كوردستان. تۆ ته‌ماشای ئه‌زموونی جه‌لال تاڵه‌بانی له سه‌رۆكایه‌تیی عیراق بكه. هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی یه‌كه‌می هه‌ردوو تاڵه‌بانی‌و بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی حوكم فه‌شه‌لێكی ته‌واوه، به‌ڵام ئه‌مجاره تاڵه‌بانی به‌ڕاستی له سه‌رۆكێك ده‌چێت كه ئه‌و بڕه ده‌سه‌ڵاته به‌كار ده‌هێنێت كه پێی دراوه. من هه‌موو ژیانی ڕه‌خنه‌م له تاڵه‌بانی گرتووه به‌ڵام مرۆڤ هه‌ق بڵێت: پۆسته‌كه‌ی وا ده‌خوازێت بێلایه‌ن بێت، ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت كه‌م وه‌كو كوردێك قسه ده‌كات، ئه‌مه‌ش هیچ عه‌یبێكی تێدا نییه چونكه وك‌و وتم پۆسته‌كه‌ی وا ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بێلایه‌نییه هێنده بینیومانه‌و بیستوومانه سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ كورد هه‌یه چونكه ئه‌مڕۆ كورد پێویستی به هێوركردنی بارودۆخه له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان‌و له‌لایه‌كی تره‌وه كورد ده‌یسه‌لمێنێت كه ده‌توانێت سه‌رۆكێكی باش پێشكه‌ش بكات. ئینجا ته‌ماشای جه‌عفه‌ری بكه‌ن چۆن سه‌لماندوویه‌تی بێلایه‌ن نییه‌و دژه سوننه‌و دژه كورده. له‌و به‌ریشه‌وه كه كات ده‌ڕوات‌و ئیفلیجی حاكمه، كه‌س له ئه‌هلیه‌تی مه‌سعوود بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ناپرسێت‌و مرۆڤی وردبین هه‌ست ده‌كات سیاسه‌ته‌كه له رسته‌یه‌كدا كۆبۆته‌وه: ئه‌گه‌ر به‌دڵی من نه‌ڕوات با تێكبچێت. له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه له‌به‌ر مێژوویه‌كی دوورودرێژ كه جێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر (((....))) تێڕوانینه‌كانی كه‌سێك خۆی به ڕۆشنبیر بزانێت، ئه‌وه‌یه مه‌سعوود بارزانی سه‌لماندوویه‌تی كه‌سی شیاوی ئه‌و پۆسته نییه كه یه‌كه‌م مه‌رجی سه‌قامگیركردنی (((...))) ته‌بایی‌و یه‌كده‌نگییه، بۆیه داواكاریی پێویست ئه‌وه‌یه بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ست هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئیمزا. هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی، ژماره 234، 27/7/2005، لاپه‌ڕه 15. www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2015-08-14-080.html |