لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجیی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی لقی سلێمانیدا ده‌گرێت
چوارشه‌ممه-21-نیسان(مانگی 4)-2010
تا ئێستا بڕی 27 ملیۆن دینار كه به‌شی لقی سلێمانیی كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجیی كوردستان له‌لایه‌نی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و نه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌ر یه‌ك له‌و دوو لقه مانگی 3 ملیۆن دیناریان له وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، لقی هه‌ولێر به‌شی خۆی‌و ئه‌وه‌ی سلێمانیشی وه‌رگرتووه كه 54 ملیۆنه‌و به‌شی سلێمانیی نه‌داوه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش چه‌ندین جار مه‌وعد دانراوه بۆ كۆبوونه‌وه به‌ڵام لقی هه‌ولێر خۆی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌دزێته‌وه. شایه‌نی باسه كه لقی سلێمانی سه‌ر به یه‌كێتییه‌و ئه‌وه‌ی هه‌ولێر سه‌ر به پارتییه.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-04-21-002.html