|
|

|
وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن: عززه‌ت دووری- عه‌لی كیمیایی- جه‌لال تاڵه‌بانی- نه‌وشیروان مسته‌فا-1983 |
|
|
|
|
|
|
|
هه‌واڵێكی نائه‌كید سه‌باره‌ت به گرتنی عززه‌ت دووری
دووشه‌ممه-26-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌پێی سایتی عه‌ره‌بیی موحیت ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسی Sify News له سایته‌كه‌یدا بڵاویكردۆته‌وه كه عززه‌ت دووری، جێگری سه‌ددام، له‌لایه‌ن سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی‌و عیراقی ده‌ستگیركراوه. به‌پێی هه‌واڵه‌كه دووری له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دژی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده له چیای حه‌مرین ده‌ستگیر كراوه‌و ناوبراو له یه‌كێك له ئه‌شكه‌وته‌كاندا بووه. دووری كه سه‌ركردایه‌تیی به‌شێك له‌پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌كات ژماره شه‌شه له لیستی داواكراوانی رژێمی به‌عسه‌و خه‌ڵاتی 10 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ ده‌ستگیركردنی.
ده‌مێنێته‌وه بوترێت كه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی دووری له‌لایه‌ن شوێنی تره‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه جاری تریش باس له ده‌ستگیركردنی دووری، یه‌كه‌میان كاتی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 له شاری سلێمانی كه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه ده‌ركه‌وت پڕۆپاگنده‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه وره خه‌ڵكه‌كه پاش ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕێنه‌كه ڕووبه‌ڕووی سوپای عیراق بووه‌وه كه كه‌ركووكی گرته‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-04-26-003.html