ئه‌نوه‌ر حسێنی (حسك) تاكڕه‌وانه به‌ناوی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌یاننامه ده‌رده‌كات
دووشه‌ممه-03-ئایار(مانگی 5)-2010
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا شوان هه‌ورامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان، بێئاگایی خۆی له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ربه‌ده‌بڕێت كه رۆژی 5/1 به‌ناوی لیژنه‌كه‌یانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به رای شه‌خسی (ئه‌نوه‌ر حسێن)ی سكرنێری لیژنه‌كه داده‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كم به‌ناوی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادیی ڕۆژنامه‌نووسی‌و مافی ڕۆژنامه‌نووسان به ئیمه‌یڵ وه‌رگرت, جا وه‌كو ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا هه‌ڵویستی خۆم له باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم:
1- سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و هه‌ر هه‌ڵوێستێكی لیژنه‌كه‌مان ده‌بێ سكرتێر هه‌موو ئه‌ندامان ئاگاداربكاته‌و بۆ كۆبوونه‌وه, یا به ئیمه‌یڵ ڕه‌شنوسی به‌یاننامه‌و ڕاگه‌یاندراو بداته ئه‌ندامان‌و داوای تێبینیه‌كانیان بكات‌و بۆچوونی هه‌موان ڕه‌چاو بكات, ئینجا بڵاوی بكاته‌وه.
2- ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه سكرتێری لیژنه‌كه (ئه‌نوه‌ر حوسێن), به‌و شێوه‌یه‌و خۆسه‌رانه به‌بێ پرس به هه‌موو ئه‌ندامان به‌یاننامه‌و ڕاگه‌ندرا‌و بڵاو ده‌كاته‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌مجاره‌ش نه‌ك هه‌ر به‌نده به‌ڵكو ئه‌ندامانی تریش, یا ئاگایان لێ نیه, یا ئاگایان له نێوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه نییه.
3- به‌داخه‌وه له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی تری‌دا به‌نه‌فه‌سی حیزبیانه ڕه‌فتار ده‌كات, كه ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر یه‌كڕیزی‌و ئه‌ركی پیشه‌ییانه‌ی سه‌ندیكا, كه هه‌میشه نه‌قیب‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داكۆكیان له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و یه‌كڕیزییه كردووه‌ته‌وه.
4- به‌یاننامه‌كه به‌زمانێكی زبری برینداركه‌ر نوسراوه, هه‌ر به‌و زاراوانه‌ش پڕی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وێ ڕۆژێ ئه‌و وه‌كو ئه‌ندامێكی حیزبی هاوپه‌یمانی دوو حیزبه ئیسلامیه‌كه بوو، كه‌چی نووسیبووی ئه‌و كۆنخواز‌و كۆنزه‌رڤاتیڤانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر كورد‌و كوردستان, ئێستاش به‌هه‌مان زمان‌و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی (به‌تایبه‌تی ڕه‌چاونه‌كردنی مادده‌ی نۆیه‌م)و پێش ئه‌وه‌ی یاسا‌و دادگا مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه, لایه‌نێك ده‌كاته ڕووناكبیرو لایه‌نێكی تر ده‌كاته كۆنخواز‌و دژی ئازادی.
5- سه‌ندیكا له چوار چێوه‌ی یاسادا چالاكیه‌كانی خۆی به‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت, ناكرێ كه‌سێكی نووسه‌ر یا رۆنامه‌نووسی ئازادیی ڕه‌ها بداته خۆی بۆ به‌زاندنی هه‌موو سنوورێكی یاسایی, به‌ڵام كاتێ به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی بداته‌وه ئه‌وه به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادیی له قه‌ڵه‌م بدرێت.
6- له هه‌موو دونیادا ته‌نها ولاَتێكی تێدا نییه كه ئازادی ڕه‌های تێدا به‌رقه‌رار بێت، به‌ڵكو به‌پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ ئازادی هه‌تا ئه‌و جێگایه كه سنوری به‌رانبه‌ر نه‌شكێنم، ئه‌گه‌ر به‌زاندم ده‌بێ چاوه‌ڕێی وه‌لاَم‌و سزاش بم.
بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌بێ یاسا سه‌روه‌رو یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، نابێ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان كه چه‌تری سه‌ری زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه ببێته لایه‌نگری جنێودان به‌پیرۆزیه‌كان‌و به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان‌و پێش دادگا‌و یاسا بكه‌وێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌داو بالاَنسی یه‌كڕیزی خۆیشی بخاته مه‌ترسیه‌وه.
له كۆتایشدا ده‌بێ نووسه‌ری ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه بزانێت كه جیاوازیی كردن له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رانبه‌ر به ڕووداوه‌كان، مه‌ترسیه بۆ سه‌ر دیموكراسی‌و ئه‌زمونی كوردستان، نه‌ك لایه‌نگریكردن له تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری‌و یاسا شكێنی‌و به‌ره‌ڵلاَیی.
بێگومان ڕێزداران سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ‌و سه‌رۆكی هه‌رێم له چه‌سپاندن‌و پارێزگاریكردنی ده‌ستوورو یاساكاندا به‌رپرسیارێتی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بێ ڕێگه نه‌ده‌ن كه‌س له ده‌ستوورو یاساكان لابدات‌و كۆمه‌ڵگه تێكبدات‌و به‌ناوی ئازادییه‌وه فه‌وزاو به‌ره‌ڵلاَیی به‌رقه‌رار بكات، جا ئه‌وه هه‌ركه‌س‌و هه‌ر لایه‌نێك بیكات.
شوان هه‌ورامی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
3/5/2010
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه كه‌به‌ناوی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه:
داكۆكی له ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ ده‌كه‌ین
راگه‌یاندنێك له لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی شیعرێك له گۆڤاری "وێران"دا، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و لایه‌نی سیاسیه‌وه ده‌ستیانداوه‌ته هێرشی ناره‌وا و بێ مانا و تۆمه‌تباركردنی چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن و روناكبیری و تۆمه‌تباركردنیان به (ئه‌نفالی ئه‌خلاقی).
ته‌نانه‌ت مزگه‌وتیان كردۆته شوێنی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌و كاره، له كاتێكدا مزگه‌وت شوێنی ئاشتی و مینبه‌ری وتنی هه‌قیقه‌ته، نه‌ك بكرێته شوێنی په‌لاماردانی نوسه‌ران و روناكبیران.
ئێمه لای خۆمانه‌وه دژی ئه‌و بۆچونه كۆنخواز و كۆنزه‌رڤاتیڤانه‌ین كه نه‌ك هه‌ر رێگا له ئازادی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری و بیروباوه‌ڕ ده‌گرێت، به‌ڵكو دژی یاسا مه‌ده‌نیه‌كان و په‌رله‌مانیشه و مه‌ترسی له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئازادی هه‌یه. به‌ڵكو ئه‌مجۆره بانگه‌شانه هه‌ره‌شه‌یه له دیموكراسی و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان كه به‌وه ناسراوه دوورگه‌یه‌كه بۆ ئازادی راگه‌یاندن و بیروباوه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
بۆیه ئێمه لای خۆمانه‌وه سه‌ره‌رای پشتگیری له نوسه‌ران، روناكبیران، رۆژنامه‌نووسان و ستافی گۆڤاری وێران و ده‌زگاكانی چاپ و راگه‌یاندن، ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته كۆنخوازانه ده‌كه‌ین و داواش له حكومه‌ت و دادگاكان ده‌كه‌ین كه ده‌بێ یاسا سه‌روه‌ربێت و رێگا نه‌درێت كه‌س خۆی بكاته ده‌مراستی ئازادی عه‌قیده و به‌یان و سنورێكیش بۆ ئه‌و بۆچوونانه دابنێت كه‌خه‌ریكه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ره‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر روناكبیران و ئازادی بیروباوه‌ڕ.
به‌تایبه‌تی كه ئه‌وه یه‌كه‌م جارنیه فتوای له‌وجۆره ده‌درێت بۆ دژایه‌تی ئازادی و نوسه‌ران و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار فتوای كوشتنیشیان ده‌درێت.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-05-03-004.html