به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دوكتۆره‌كان به ژنانی فه‌للووجه ده‌ڵێن منداڵیان نه‌بێت
پێنجشه‌ممه-06-ئایار(مانگی 5)-2010
به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژی ژاپۆن‌و چه‌كی كیمیایی له ڤێتنام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هۆكارێكن بۆ كه‌مته‌رخه‌میی سه‌رانی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی كورد. هۆكارێكی تری ئه‌و بێده‌نگییه‌ش به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له عیراقدا‌و به‌تایبه‌تی له شاری فه‌للووجه. له‌باره‌ی ئه‌مه‌شه‌وه مامۆستایه‌كی به‌ریتانی له زانكۆی لیدز ڕایگه‌یاند كه دوكتۆره‌كان داوایان له دایكانی شاری فه‌للووجه كرد منداڵیان نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به لاشه‌یه‌كی شێواوه‌وه له‌دایك ده‌بن زیادی كردووه. بابه‌تی مامۆستاكه كه له ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیی ئیندیپێندێنت بڵاوكرایه‌وه ئه‌و شێواوییانه‌ی بۆ به‌كارهێنانی فسفۆڕی سپی گه‌ڕانده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕه‌كه‌یدا دژی شاره‌كه به‌كاریهێنابوو هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌دڵنیایی نه‌سه‌لمێنراوه كه په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن ئه‌و شێواوییانه‌و به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه، بۆیه پێویسته به‌راوردی بكرێت له‌نێوان حاڵه‌ته‌كانی شێواوی پێش‌و پاش شه‌ڕه‌كان. له‌و بابه‌ته‌دا مامۆستاكه داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد جۆری ئه‌و چه‌كه كیمیاییانه ئاشكرا بكات كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌كاریان هێنا كاتێك په‌لاماری شاره‌كه‌یان دا له ساڵی 2004. مامۆستاكه وتی گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مه‌ریكا فسفۆڕی سپیی دژی شاره‌كه به‌كارهێنابوو و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوببووه‌وه كه هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌شی به‌كارهێنابوو كه تڵپه‌ی یۆرانیۆمیان تێدا به‌كارهاتووه.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-05-06-005.html