رۆژنامه‌ی ئاوێنه قسه‌كانی مه‌لا عه‌بدولخالق ده‌گۆڕێت‌و ده‌یكاته زمانی هه‌ڕه‌شه
هه‌ینی-07-ئایار(مانگی 5)-2010
له‌دوای بڵاكردنه‌وه‌ی شیعرێك كه سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ران ده‌كات‌و قسه‌كردنی هه‌ندێ له مه‌لاكانی له‌سه‌ری كه یه‌كێكیان مه‌لا عه‌بدولخالق، ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی ڕووناكی له هه‌ولێر، بوو رۆژنامه‌ی ئه‌هلیی ئاوێنه دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراودا سازكرد‌و له‌و دیمانه‌یه‌دا رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یری دوور له كاری پرۆفیشناڵی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی ناوبراو بۆ سزای سووكایه‌تیكردن به ئاینی گۆڕیوه‌و كردوویه‌تی به زمانی هه‌ڕه‌شه‌و وه‌كو ناوونیشان دایناوه. ئه‌مه‌ش پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كه‌یه:
ئاوێنه: سزای ئه‌و كه‌سانه چییه كه پێتانوایه به‌و جۆره ده‌نوسن؟
م. عه‌بدولخالق: دیاره له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارده‌كرێن‌و سزاكه‌یان له‌لایه‌ن دادگاوه به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت به 3 ساڵ زیندانی كردن وه‌كو له‌ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم‌و عێراقی فیدراڵ‌دا هاتووه. له‌شه‌رعیشدا ئه‌وانه به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌ژمێردرێن‌و سزاكه‌یان ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن دادگای شه‌رعی داوای تۆبه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌یان لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌كرد ئه‌وه ئه‌و كات سزایان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت.
به‌ڵام له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌م ناوونیشانه ده‌نووسێت: مه‌لا عه‌بدولخالقی روناكی داوا له نووسه‌ران ده‌كات "تۆبه" بكه‌ن. ناوونیشانی دیمانه‌كه‌ش به‌م جۆره دنووسێت: مه‌لا عه‌بدولخالقی روناكی: ئه‌گه‌ر تۆبه‌تان نه‌كرد سزاتان به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت (ئاوێنه ژماره 222 له 4-5-2010 لاپه‌ڕه 1 و 3).
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-05-07-006.html