به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس ناچێته كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ((باسی سنوورداركردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕینی تێدا بێت))!
سێشه‌ممه-11-ئایار(مانگی 5)-2010
به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس ڕازی نه‌بووه بچێته كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و ئاین له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆڤاری وێران. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زگاكه سه‌ر به پارتییه‌و دژ به بیروڕای ئازاده ئه‌گه‌ر یه‌ك وشه‌ی ڕه‌خنه دژی پارتیی تێدا بێت كه‌چی یه‌كێك له پاساوه‌كانی ناوبراو، كه له بابه‌تێكدا له سایتی كوردستان نێتدا بڵاویكردۆته‌وه، بۆ نه‌چوون بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌و ناچێته كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ((باسی سنوورداركردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕینی تێدا بێت)). وه‌ك زانراویشه به‌شێك له‌وانه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕینیان ناشیرین كردووه ئه‌وانه‌ن كه سه‌ر به دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدارن‌و ئازادیی ڕاده‌ربڕین لای ئه‌وان ته‌نها دژی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌كار دێت‌و به‌لای ئه‌و ئازادییه ناچن ئه‌گه‌ر دژی حزبه‌كه‌یان بێت. شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه كه ده‌زگای ئاراس كتێبه‌كه‌ی دكتۆر جه‌مال ڕه‌شیدی بڵاوكردۆته‌وه (ظهورالكورد فی التاریخ) كه نووسه‌ره‌كه توانیویه‌تی ده‌زگاكه بخه‌ڵه‌تێنێت چونكه كتێبێكی پڕه له ساخته‌كاری‌و دزینی سه‌رچاوه‌و زانیاریی هه‌ڵه
و سه‌رباری ئه‌وه له به‌رگی سێیه‌میدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین باسی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كردووه، به‌ڵام له‌وه خراپتره ئه‌وه‌یه ده‌زگای ئاراس چاپێكی تایبه‌تی كردووه بۆ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كه له ئه‌نجامدا به‌عسییه‌كیش ناتوانێت به‌و شێوه‌یه وێنه‌ی كورد ناشیرین بكات.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-05-11-007.html