مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن له ((داڕێژه‌ران‌و ئه‌نجامده‌رانی پیلانی ناشیرینكردنی پارتی)) ده‌كات‌و ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه بۆ گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات..
شه‌ممه-15-ئایار(مانگی 5)-2010
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ئاگرینی ده‌ركرد تێیدا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی شاڵاوی ڕاگه‌یاندن دژی پارتی‌و سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌رپاكردووه. له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا كه ڕۆژی 13-5-2010 ده‌رچووه ئه‌مه هاتووه: ((جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پیلانه‌و دارێژه‌رو ئه‌نجامده‌رانی له گۆڕ ده‌نێین)) كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌سته‌ییه دژی كه‌سانێكی دیاریكراو كه به‌یاننامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خۆ ئاماژه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات. به‌یاننامه‌كه كه ده‌ڵێت پارتی ئه‌وانه ده‌ناسێت كه له‌پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ((به بكوژانی هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌رمان، شه‌هیدان (شه‌فیق ئاغا و عه‌بدولی سۆران و سدیق ئه‌فه‌نی و نوری حمه عه‌لی و عه‌ولا سور و ئه‌و پێشمه‌رگه ئافره‌ته شیوعییانه‌ی له قڕناقه و پشتئاشان) شه‌هید كران ، با بزانن گه‌له‌كه‌مان لێیان بێده‌نگ نابێت‌و ئێستا ڕشتنی فرمێسكی تیمساحانه بۆ شه‌هید (سه‌رده‌شت )، تاوانه‌كانیان ناسرێته‌وه .)).. كه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ یه‌كێتی‌و زیاتر سه‌رانی گه‌وره‌ی گۆڕان‌و به‌تایبه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا. جگه له‌مه‌ش له وتاری‌و دیمانه‌كانی هه‌ندێ به‌رپرسی پارتی به‌ئاشكرایی ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتراوه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی:
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رز و تێكۆشه‌ری كوردستان
سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه یه‌ك له دوایه‌كه‌كان، له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵكشاوی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و به تایبه‌تیش سه‌قامگیریی باری ئاسایش و ئه‌منیه‌ت كه زه‌مینه و كه‌شوهه‌وای یه‌كجار ئه‌رێنی بۆ گه‌شه‌كردنی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ره‌خساندووه، هه‌میشه جێنیشانه‌ی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بوون و به‌رده‌وام پیلانیان گێراوه بۆ تێكدانی بارودۆخی سیاسی و راگرتنی ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن و په‌كخستنی كاروانه‌كه‌مان و بۆ لێدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.
نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان زۆر باش ده‌زانن، كه پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی)، له پێشه‌وه‌ی به‌دیهاتنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ن و داینه‌مۆی هه‌ر چی زیاتر پێشڤه‌چوون و گه‌شه‌كردنن ، بۆیه هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی پیلانه‌كانیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاریان بده‌ن و زیانیان پێ بگه‌یێنن.
ئه‌و ناحه‌زه پیلانگێرانه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ هه‌نگاوه‌كانی پارتی سڕ بكه‌ن و سه‌رقاڵی كێشه‌ی لاوه‌كی و شه‌ری لابه‌لای بكه‌ن ، ئه‌وا ده‌ستیان ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌زمونه دیموكراتیه‌كه‌ی هه‌رێم و ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كوردستان بده‌ن و ئیتر ئه‌و رۆله پێشه‌ڕه‌و واقعبینیه‌ی پارتیمان و سه‌رۆكی هێژامان كۆتایی پێده‌هێنن، كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان، وه‌كو ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجتان داوه كه ماوه‌یه‌كه شاڵاوێكی هه‌مه‌لایه‌نه له دژی پارتیمان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆك (مسعود بارزانی) به‌رپایه.
ئه‌م هێرشه رووكاری جۆراوجۆری هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تیش ماكینه‌یه‌كی ئیعلامی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستانی خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دیعایه و پرۆپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی به ناو خه‌لكی كوردستاندا بڵاو بكه‌نه‌وه و گومان و دڵه‌ڕاوكێ و نائومێدی به‌رپا بكه‌ن و میلله‌ته‌كه‌مان بتۆقێنن .
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی كه له پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌ن ، ئه‌وانه‌ن كه چاویان به سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیه‌كانی پارتی هه‌ڵنایه‌ت و هه‌ر وه‌كو چۆن له رابردوودا به شكل و ناو و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆره‌وه بۆ په‌لاماردانی پارتیمان هه‌ڵده‌تۆقین، ئاواش ئه‌مڕۆ ده‌مامكی جیا جیا ده‌پۆشن و لێره و له‌وێ خۆیان له دژمان تاقی ده‌كه‌نه‌وه . به‌ڵام له‌لای پارتیمان و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی و له‌لای خه‌لكی كوردستانیش ناسراون و ناسنامه و شێوازی كار و جێپه‌نجه‌ی تاوانكاری و دوژمنكارانه‌یان ئاشكرا و دیاره .
ئه‌ی خه‌لكی به ئه‌مه‌كی كوردستان
چه‌ند ساڵی رابردوو تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق، برێتی بوون له رۆژگاره پرشنگداره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه سیاسییه هاوپه‌یمانه‌كانی ، ئه‌وه‌ش ناراحه‌تی و نیگه‌رانی زۆری بۆ ناحه‌زان و نه‌یاره‌كانیان دروست كردووه، بۆیه ئێمه ده‌مانزانی سه‌رله‌به‌ر خه‌ریكی هۆنینه‌وه‌ی ته‌ونه‌كانی پیلانن له دژمان و به‌هه‌ر كلۆج و ئه‌نجامێك بووه ده‌یانه‌وێ گورزێ له پارتیمان بوه‌شێنن .
ورووژاندنه ئیعلامیه‌كان ، پاشان رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو ، هه‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی سنووردار و هه‌وڵی تێكدانی باری ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێم و شاره‌كانی دیكه ، تا رفاندن و تیرۆر كردنی قوتابی لاو كاكه ( سه‌رده‌شت عوسمان )، برێتی بوون له سه‌ره‌تاكانی ده‌ست پێكردنی ئه‌و پیلانه‌یان كه ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد .
جا ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستی ره‌شی نه‌گریسیان نه‌بڕینه‌وه، له‌و بڕوایه‌داین كار و كرده‌وه‌ی دڕنده‌تریشیان له به‌رنامه‌دایه .
بۆیه ئێمه له كاتێكدا ئه‌م كرده‌وه قیزه‌وه‌نه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌ی و هه‌ڤالان و هاوپۆله‌كانی و سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستان ده‌نێرین ، به‌و تاقمه گێره‌شێوێنه تاوانكاره‌ش ڕاده‌گه‌یێنین ، كه ئه‌وان لای ئێمه ناسراون و سه‌ره‌داوه‌كانی پیلانه‌كه‌یان و ئامانجه نه‌گریسه‌كانیان ئاشكرا بووه.
پارتیمان و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه به‌رفراوانه‌كه‌ی و خه‌لكی كوردستان به گشتی له ئاستی تاوان و به‌دكارییه‌كانیان بێده‌نگ نابن و شێلگیرانه هاوكاری دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنیان و گه‌یاندنیان بۆ به‌رده‌م دادگا .
هه‌روه‌ها به شێوازی جۆراوجۆری چالاكی جه‌رماوه‌ری ڕووبه‌ڕووی ئه‌م شاڵاوه‌یان ده‌بنه‌وه و په‌رده له‌سه‌ر ڕووی دزێوی هه‌موو ئه‌وانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان تێیدا هه‌یه و به رێوشوێنی یاسایی به سزای خۆیان ده‌گه‌یێنن . ئیتر ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌و جه‌نجاڵی و ئاڵۆزیانه رزگار ده‌كه‌ن كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌رێمه ئارام و پێشكه‌وتووه‌ماندا به‌رپای بكه‌ن .
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان
ئه‌ی رۆله‌كانی پارتی و بارزانی نه‌مر
به بكوژانی هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌رمان، شه‌هیدان (شه‌فیق ئاغا و عه‌بدولی سۆران و سدیق ئه‌فه‌نی و نوری حمه عه‌لی و عه‌ولا سور و ئه‌و پێشمه‌رگه ئافره‌ته شیوعییانه‌ی له قڕناقه و پشتئاشان) شه‌هید كران ، با بزانن گه‌له‌كه‌مان لێیان بێده‌نگ نابێت و ئێستا ڕشتنی فرمێسكی تیمساحانه بۆ شه‌هید (سه‌رده‌شت )، تاوانه‌كانیان ناسرێته‌وه .
گه‌لی كوردستان كه په‌رۆشی ئازادی و ئارامی و پێشكه‌وتنه، هه‌رگیزا و هه‌رگیز رێگه نادات تاقمێكی هه‌ڵتۆقیوی گێره‌شێوێن ، شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم بكاته مه‌یدانی فه‌وزا و ئاشوب و به‌و نه‌ریته‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتوون له تیرۆر و تۆقاندن و پشێوی نانه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌خلاق، ژیان و گوزه‌ران و ئه‌منیه‌تی هاولاتیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
هه‌رگیزا و هه‌رگیز رێگه ناده‌ن ئه‌و شاڵاوه ئیعلامیه ژه‌هراویه‌ی وه‌كو ته‌واوكه‌ری پیلانه نه‌گریسه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت . هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا بوختانیان به دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم و به پارتیمان كردووه و به بێبه‌ڵگه و هه‌روا له خۆڕا، تۆمه‌تباریان كردوون، راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پیلانه و دارێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی له گۆڕ ده‌نێین و وڵات و ئه‌زمونه‌كه‌مان جارێكی دیكه ڕووی گه‌شی خۆی نیشانی دۆست و نه‌یارانمان ده‌داته‌وه .
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان و ئه‌زمونه دیموكراتیه‌كه‌ی
سه‌رفرازی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هێژامان كاكه (مسعود بارزانی)
سه‌ر شۆڕی بۆ بكوژانی ( سه‌رده‌شت عوسمان ) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كراونه‌ته قۆچی قوربانیی تیرۆر و مه‌رامی تێكده‌ران
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
13/5/2010
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-05-15-008.html