سێ كارگه‌ی بیره له كوردستاندا دروست ده‌كرێن
سێشه‌ممه-01-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
له‌درێژه‌ی پرۆژه ((خزمه‌تگوزارییه‌كان))ی هه‌رێم بڕیار درا سێ كارگه‌ی دروستكردنی بیره له سلێمانی‌و هه‌ولێردا دابمه‌زرێن. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر)ی رۆژی 1/6/2010 (ئایبرد ویڵرد) خاوه‌نی گرووپی (سالم)ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی بیره له وڵاتی نه‌مسا ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كوردییه‌كانی هه‌رێمدا ڕیككه‌وتوون سێ كارگه، یه‌كێكیان گه‌وره‌و دوانیان بچووك، له كوردستاندا دابمه‌زرێنن كه توانایان هه‌یه رۆژانه 25 هه‌زار لیتر بیره به‌رهه‌مبهێنن. سێ كارگه‌كه‌ش له سلێمانی‌و هه‌ولێردا ده‌بن.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-06-01-011.html