|
|

|
فڕۆكه‌ی حێرۆنی ئیسرائیلی |
|
|
|
|
|
|
|
توركیا فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی بۆ زانیاری كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌كداره كورده‌كانی په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنێت
دووشه‌ممه-21-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
جه‌نه‌ڕاڵ ئیلكه‌ر باشبوغ، سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپای توركیا دووپاتی كرده‌وه كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی چه‌كداره كورده‌كانی په‌كه‌كه پشت به فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌به‌ستێت كه به‌م دواییانه له ئیسرائیلی كڕی.
باشبوغ ڕایگه‌یاند كه ماوه‌ی زیاتر له ده ڕۆژه فڕۆكه‌ی ئیسرائیلیی (حێرۆن) به‌كارده‌هێنێت بۆ زانیاری كۆكردنه‌وه له شوێنه‌كانی شه‌ڕدا، ئه‌م پشتبهستنهش به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیی ئیسرائیلی، به‌پێی چه‌ند پسپۆڕێك، بڕیاری توركیا قورس ده‌كات كه بایكۆتی ئیسرائیل بكات به‌هۆی كوژرانی نۆ چالاكی تورك له (كه‌شتیگه‌لی ئازادی) كه ڕوویكردبووه غه‌ززه.
باشبوغ ئه‌وه‌شی وت كه فڕۆكه‌كانی حێرۆن له ئاسمانی عیراقدا ده‌فڕن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌و سه‌ربازگه‌كانیان ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی ڕۆژنامه‌نووسێكی (زه‌مان)ی تورك ئه‌وه ناڕێكییه كه له‌لایه‌ك خواستی هه‌لپه‌ساردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ههبێتو له‌لاكه‌ی تر كه توركیا پێویستی هه‌یه به زانیارییه‌كانی فڕۆكهكانو مانگه دهستكردهكانو توانا ته‌كنه‌لۆجییه‌كان كه توركیا هیچیانی نییه‌و له‌ڕێگه‌ی ئیسرائیله‌وه ده‌ستی ده‌كه‌ون.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن عه‌ره‌بی 21-6-2010
http://arabic.cnn.com/2010/middle_east/6/21/israel.plane/index.html
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-06-21-012.html