وه‌ك ناڕه‌زایی دژی نایه‌كسانیی مووچه‌ی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ پیاوان
حزبێكی ئافره‌تانی سوید هه‌زاران دۆلار ده‌سووتێنێت
سێشه‌ممه-06-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
حزبێكی ئافره‌تان له سوید 13 هه‌زار دۆلاری سووتاند وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك دژی نایه‌كسانی له مووچه كه ئافره‌تان له پیاوان كه‌متر وه‌رده‌گرن. حزبه‌كه كه ناوه‌كه‌ی (حزبی ده‌ستپێشخه‌ریی ئافره‌تان)ـه رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی سووتێنرا بریتی بوو له‌و بڕه‌ی كه ئافره‌تانی سوید هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن له‌چاو مووچه‌كانی پیاوه هاوپیشه‌كانیان.
سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ش وتی ئه‌و بڕه ته‌نها دڵۆپێكه له‌ناو ده‌ریای ئه‌و پاره‌یه كه له هه‌ڵمه‌ته سیاسییه‌كاندا سه‌رف ده‌كرێت. وتیشی كه واده‌رده‌كه‌وێت كه سووتاندنی ئه‌و پاره‌یه كارێكی گرانه به‌ڵام هه‌روه‌ها ئاسانیش نییه ئه‌و وه‌زعه قبووڵ بكرێت.
به‌پێی وه‌كاله‌تی نیشتمانیی ئامار له سوید له ساڵی 2008 ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ڕۆژی ته‌واو كار ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی 19% كه‌متر له پیاوان مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه: بی بی سی 6-7-2010
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-07-06-013.html