بۆ تۆخكردنی عه‌لمانیه‌ت له وڵات‌دا
سووریا سیاسه‌تێكی توندتری سه‌ركوتكردنی ئاینداره‌كان پیاده ده‌كات
یه‌کشه‌ممه-05-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2010
به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌سه‌ڵاتی سووری به‌ره‌و سه‌ركوتكردنی زیاتری موسڵمانه دینداره‌كان ده‌چێت له مزگه‌وته‌كان‌و زانكۆكان‌و ده‌زگاكانی تردا. به‌پێی چه‌ند به‌رپرسێكیش ئه‌و هه‌نگاوانه به مه‌به‌ستی تۆخكردنی سروشتی مه‌ده‌نی‌و عه‌لمانیی وڵاته‌كه نراون. به‌پێی رۆژنامه‌كه حكومه‌تی سووریا فه‌رمانی به خه‌تیبه‌كانی مزگه‌وته‌كان دا وتاره‌كانی هه‌ینییان تۆمار بكه‌ن‌و بیده‌ن به حكومه‌ت، چاودێرییه‌كی توندیشی به‌سه‌ر قوتابخانه ئاینییه‌كاندا سه‌پاند. به‌پاڵ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیسلامیی ئافره‌تانی ناسراو ئاگادار كرایه‌وه كه چالاكییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه هه‌یه. له‌م هاوینه‌شدا بڕیار درا به گواستنه‌وه هه‌زار ئافره‌تی مامۆستای خاوه‌ن په‌چه بۆ كاری ئیداریی تر.
چه‌ند چالاكوانێكی مافی مرۆڤیش وتیان كه ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵمه‌تی گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی دژ به ئیسلامییه‌كانی به‌دواوه بێت‌و ئه‌و سیاسه‌ته كۆنه درێژه پێ بدات كه كاری سیاسیی ئاشكرایان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه سووریا له‌لایه‌ن ڕژێمێكی دیكتاتۆرییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه حوكمی تاكه حزبه ئه‌ویش حزبی به‌عس، ئه‌وانه‌ش كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌یان له‌ده‌ستدایه به سه‌رۆكه‌وه سه‌ر به تایفه‌ی عه‌له‌وییه‌كانن كه له‌ناو سووریادا كه‌مینه‌ن، سه‌رۆكایه‌تیش وه‌كو شانشینه‌كان له حافز ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه بۆ به‌ششاری كوڕییه‌وه چوو هه‌رچه‌نده ئه‌وه به‌پێی ده‌ستوور نه‌ده‌كرا. سووریاش به سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كان‌و به ئه‌شكه‌نجاندان‌و دادگایی هه‌ڕه‌مه‌كی ناسراوه جگه له سه‌ركوتكردنی كورد.
ته‌علیق: ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن هه‌رگیز نموونه‌ی ئه‌و جۆره ڕژێمانه بۆ عه‌لمانیه‌ت ناهێننه‌وه‌و خه‌ڵك به‌وه ده‌خه‌ڵه‌تێنن كه عه‌لمانیه‌ت به‌بێ دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ نابێت به‌مه‌رجێك عه‌لمانیه‌ت بریتییه له جیاكردنه‌وه دین له ده‌وڵه‌ت ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت؛ دیموكراتی بێت یان دیكتاتۆری.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-09-05-014.html