ئه‌وان زیاتر بایه‌خ به ئاساره‌كانمان ده‌ده‌ن
ده‌رگایه‌كی سه‌رده‌می ئه‌ییووبییه‌كان له مه‌زادێكدا به یه‌ك ملیۆن‌و نیو پاوه‌ن دفرۆشرۆێت
چوارشه‌ممه-06-تشرینی یه‌که‌م(مانگی 10)-2010
له خانه‌ی كریستیز له له‌ندن مه‌زادی هونه‌ری ئیسلامی‌و هیندی كرایه‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان تێكردبوو و به‌شێكیان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه تێیدا به‌شدار بوون. خانه‌كه مه‌زادی ئه‌م جاره به به‌هێزترین مه‌زادی خۆی ناوبردبوو و پارچه‌كانی به نرخی زۆر به‌رزتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا فرۆشران. به‌رزترین نرخ درا به پارچه‌یه‌كی سه‌رده‌می ئه‌ییووبی كه ده‌رگایه‌كی ته‌خته‌یه ئه‌ویش یه‌ك ملیۆن‌و نیو پاوه‌ن، واته زیاتر له دوو ملیۆن دۆلار، كه پێش فرۆشتنی چاوه‌ڕێ ده‌كرا سنووری یه‌ك ملیۆن پاوه‌نی بۆ چاوه‌ڕێ ده‌كرا.
پارچه‌ی دووه‌م نه‌خشێكی سه‌ر دیوار بوو كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌لجووقی له ئێران له سه‌ده‌ی دوانزه‌می زاینی‌و نرخه‌كه‌ی زیاتر له هه‌شسه‌د هه‌زار پاوه‌ن بوو. پله‌ی سێیه‌میش هی پۆشاكێكی ئاوریشم له سه‌ده‌ی یانزه یان دوانزه له ناوه‌ڕاستی ئاسیا و زیاتر له نیو ملیۆن پاوه‌ن نرخی بوو. پارچه‌كانی تریش به نرخی كه‌متر فرۆشران كه هێشتا له‌وه زیاتر بوو كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت 6-10-2010.
ته‌علیق: گرنگیی ئه‌و ده‌رگایه، یان هه‌ر ئاسارێكی تر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوانیی شێوازی كۆنی‌و به‌ها مێژووییه‌كه‌ی. ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پارچانه‌ش ده‌بێته مایه‌ی شانازی بۆ ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه یان ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ده‌یانكڕێت. به‌پاڵ ئه‌و دوو شته‌ش ئاساره‌كانی هه‌ر میلله‌تێك شانازییه بۆی له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و میلله‌ته عه‌قڵیان هه‌بێت شوێنه‌واری وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن‌و پاره‌ی زۆری بۆ ده‌به‌خشن، به‌ڵام له كوردستاندا ته‌نها كه‌مێك له به‌رپرسانی كوردستان گرنگی شوێنه‌وار ده‌زانن‌و هه‌ندێكیان گاڵته به مێژووی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و پێیان ئاساییه شوێنه‌واره كۆنه‌كان بڕووخێنرێن‌و له شوێنیان‌دا بینای بازرگانی دروست بكرێن. له‌و كاته‌ش كه شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تیاچوون ده‌بنه‌وه ده‌سه‌ڵات كه‌مترین بودجه‌یان بۆ داده‌نێن‌و ئه‌گه‌ر دڵسۆزیی چه‌ند به‌رپرسێكی كه‌م نه‌بووایه بودجه‌كه له‌وه كه‌متر ده‌بوو.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-10-06-015.html