|
|
|
ڕاست: کریستیان باکه‌ر- چه‌پ: لۆرێن بووت |
|
|
|
|
|
|
|
ئافره‌تانی ڕاگه‌یاندن له به‌ریتانیا به‌ره‌و حیجاب ده‌چن
هه‌ینی-29-تشرینی یه‌که‌م(مانگی 10)-2010
ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ڕاگه‌یاندن مه‌ترسیی خۆیان له زیادبوونی ئه‌و ئافره‌ته ڕۆژنامه‌نووسه به‌ریتانییانه‌ی ده‌بنه موسڵمان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها مه‌ترسیی خۆیان ئاشكرا كرد كه حیجاب به‌ره‌و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان‌و لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كان هێرش ده‌بات. ئه‌م مه‌ترسی ده‌ربڕینه پاش موسڵمانبوونی (لۆرێن بووت) Lauren Booth خوشكی ژنه‌كه‌ی (تۆنی بلێر)، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، بوو. بووت ڕایگه‌یاند كه بڕیاری داوه له‌چك بكات ئه‌ویش دوای موسڵمانبوونی له ئێران شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر. كێڤن برایس Kevin Brice ، پسپۆڕی زانكۆی سوانزی له هۆكاره‌كانی موسڵمانبوون، به ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیی ده‌یلی مه‌یڵ كه زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌ته به‌ریتانییانه‌ی ده‌بنه موسڵمان به‌دوای فاكته‌رێكی رۆحیدا ده‌گه‌ڕێن به‌تاڵی ژیانیان پڕ بكاته‌وه‌و زۆر له‌و ئافره‌تانه جیاوازن كه بۆ ڕازیكردنی مێرده‌كانیان موسڵمان ده‌بن.
بێژه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی موسیقا (ئێم تی ڤی) كریستیان باکه‌ر(43 ساڵ) Kristiane Backer ناوداترین ئافره‌تی ناو بواری ڕاگه‌یاندنه كه ده‌بێته موسڵمان هه‌رچه‌نده له كه‌ناڵێكدا كار ده‌كات كه گه‌وره‌ترین ناوه‌نده بۆ لیبراڵییه‌ت‌و شێوازی ژیانی ڕِۆژئاوایی كراوه‌ی بێ سنوور. باکه‌ر له‌باره‌ی موسڵمانبوونی (بووت) ڕایگه‌یاند كه ئه‌و شته‌ی وای لێ‌كرد ببێته موسڵمان بریتییه له هه‌ڵهاتن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئازادی تێیدا ڕێگه ده‌دات هه‌موو شتێك بێ قه‌ید بكرێت‌و وتی ((ئێمه له ڕۆژئاوادا هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌ین بۆ شتی پڕپووچ وه‌ك جۆری ئه‌و پۆشاكه‌ی ده‌یكه‌ینه به‌ر به‌ڵام له ئیسلامدا چاوده‌بڕینه ئامانجێكی به‌رزتر ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندیی خودایه، ئه‌مه‌ش سیسته‌مێكی به‌های ته‌واو جیاوازه)).
لین عه‌لی (31 ساڵ) Lynne Ali بیژه‌رێكی تری به‌رنامه‌ی موسیقایه كه وتی ئه‌و وه‌كو هه‌موو ئافره‌تێكی ڕۆژئاوایی ژیانی له یانه‌كانی شه‌و و ئاهه‌نگدا ده‌برده سه‌ر به‌ڵام كاتێك ئیسلامی ناسی ئه‌و شته‌ی دۆزییه‌وه كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا‌و نه‌یده‌زانی چییه. كێڤن برایس له‌باره‌ی ئافره‌تانی موسڵمانبووه‌وه وتی كه ژماره‌ی ئافره‌ته ڕۆژئاواییه‌كان كه ده‌بنه موسڵمان ڕه‌نگه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پیاوه ڕۆژئاواییانه بن كه ده‌بنه موسڵمان‌و زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه مه‌به‌ستیانه نیشانه‌ی ئاینه نوێكه‌یان بپۆشن ئه‌ویش حیجاب.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی (الحیاة)- 29-10-2010 (ناوه‌كان له‌گه‌ڵ ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ به‌راورد كران- زاگرۆس).
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-10-29-016.html