|
|
|
نجێفی-تاڵه‌بانی.. ماچکردنی به‌عسییه‌کی ده‌مارگیر له په‌رله‌مان |
|
|
|
|
|
|
|
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتبووی بودجه‌ی سه‌رۆك كۆمار دیار نییه
لابردنی خه‌تیبی مزگه‌وتی دارۆغا له سلێمانی
یه‌کشه‌ممه-14-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2010
ڕۆژی 5-10-2010 له وتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی دراۆغا له شاری سلێمانی خه‌تیبی مزگه‌وته‌كه باسی سته‌مكاریی كرد‌و له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عیراق كرد كه مووچه‌یه‌كی زۆری چه‌ند مانگێكیان وه‌رگرتبوو له‌كاتێكدا ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند ڕۆژێك كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌جیاتی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی میلله‌ت به‌شێكیان چوون بۆ حه‌جكردن. له‌بڕگه‌یه‌كی وتاره‌كه‌یدا ته‌نها به ئاماژه‌یه‌كی كورت باسی تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عیراقی، كرد‌و وتی كه كه‌س نازانێت بودجه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران چه‌نده. پاش ئه‌و وتاره، مه‌لا ئیبراهیم، كه هه‌روه‌ها پێشنوێژی مزگه‌وتی حاجی ساڵح بۆسكانییه، له وتاربێژی لابرا. شایه‌نی باسه كه لابردنی مه‌لای ناوبراو له‌و كاته‌دا بووه كه لایه‌نه‌كانی كوردستان‌و عیراق دانوستان‌و ململانێ‌یان بوو بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك حكومه‌ت‌و پۆسته گرنگه‌كانی تر. ئه‌و ڕۆژه‌ش كه مه‌لا عه‌بدولهادی، وتاربێژی نوێ، وتاری هه‌ینیی دا‌و ڕایگه‌یاند كه له‌جیاتی مه‌لا ئیبراهیم دانراوه‌و وتی كه قسه‌ی هه‌ق ده‌كات هه‌تا ئه‌گه‌ر له وتاربێژیش لاببرێت، كه ئاماژه‌یه بۆ هۆكاری لابردنی مه‌لا ئیبراهیم، ڕۆژێك بوو پێش بڕیاری ته‌واو له‌سه‌ر پۆسته‌كانی عیراق‌و دانانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی عیراقی فیدڕاڵیی ((ئازاد))و ((دیموكرات)). ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نییه مه‌لاكان له خوتبه دابنرێن له هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وپارتی.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-11-14-017.html