حكومه‌تی فه‌وزا
دوو ڕۆژ ده‌كه‌نه پشوو و یه‌كسه‌ر پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه
هه‌ینی-19-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2010
پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان یه‌كێكن له نیشانه‌كانی فه‌وزاو ناكارامه‌یی ئه‌و حكومه‌ته. به‌شێك له یاده ڕه‌سمییه‌كان ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه به‌ڵام هه‌موو جارێك هاووڵاتییان نازانن ئه‌و یادانه ده‌كرێنه پشوو یان نا چونكه حكومه‌ت خۆی بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داون بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری هاووڵاتییان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر پشوو بن یان ده‌وامی ڕه‌سمییان تێدا ده‌كرێت. جاروباریش ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه پێش یان دوای پشووه ڕه‌سمییه‌كان ده‌بنه جێگه‌ی گومان وه‌ك دوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه كه كه‌وتبوونه پێش یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ. حكومه‌ت سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو ڕۆژه ده‌وامی ڕه‌سمییان تێدایه‌و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن به‌ڵام ڕۆژێك دوای ئه‌وه پاشگه‌ز بووه‌وه‌و وتی دوو ڕۆژه‌كه پشوون‌و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی خۆیان دوای جه‌ژن وه‌ربگرن.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-11-19-018.html