ململانێكه زاراوه‌ش ده‌گرێته‌وه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له یه‌كخستنی ناوی (خوێندكار)و (قوتابی) پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
هه‌ینی-26-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2010
پاش بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه هه‌ردوو ناونیشانی خوێندكار‌و قوتابی پێكه‌وه بهكاربهێنرێنو هه‌ر یه‌ك بۆ قۆناغێكی دیاریكراوی خوێندن بێت له سهرهتاییو ناوهندیو زانكۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین نووسراوێكی ئیمزا كرد تێیدا پاشگه‌زبوونه‌وه وه‌زاره‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت له یه‌كخستنی زاراوهكانو ده‌ڵێت كه بڕیار درا ناوه‌كان وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه. ناونیشانی فێركاره‌كان یه‌كێكه له خاڵه‌كانی ناكۆكیی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی كه یه‌كه‌میان پاش دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابییان كوردستان نازناوی قوتابیی په‌سه‌ند كردبوو، پاش دامه‌زارندنی یه‌كێتیش ئه‌میان نازناوی خوێندكاری هه‌ڵبژاردبوو، تا ئێستاش هه‌ر یه‌كێكیان زاراوه‌كه‌ی خۆی بهكاردههێنێتو هیچ زاراوه‌یه‌كی هاوبه‌ش په‌سه‌ند نه‌كراوه، حزبه‌كانی تر‌و هاووڵاتییانی بێلایه‌نیش هه‌ر یه‌ك و زاراوه‌یه‌ك له‌و دوانه به‌كارده‌هێنن. وه‌ك نوكته‌ی هه‌ندێك مامۆستا‌و فێركاریش پێشنیار كرابوو دوو زاراوه‌كه بكرێنه یهكو زاراوه‌ی نوێ ببێته ((قوتكار)).
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-11-26-019.html