به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا
ئیسلام له ئیرهاب به‌رپرس نییه
چوارشه‌ممه-15-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2010
جێگری پێشووی سه‌رۆكی وه‌كاله‌تی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا CIA گراهام فوله‌ر Graham E. Fuller له كتێبه‌كه‌یدا (جیهانێكی بێ ئیسلام) A World Without Islam ئه‌وه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه ئیسلام به‌رپرسه له په‌یدابوونی ئیرهاب و له‌و كتێبه‌یدا كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی به‌ڵگه‌نامه‌یی ڕه‌خنه‌گران له ئیسلام به‌تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكای بیرخسته‌وه جه‌نگه ئاینی‌و عه‌لمانییه‌كانی ئه‌وروپا له كۆن‌و نوێ‌دا ملیۆنه‌ها كه‌س بوونه قوربانییان‌و په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه نییه. فوله‌ر له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئیسلام نه‌بوایه جیهان هه‌ژارتر ده‌بوو له‌ڕووی شارستانیه‌ت‌و ڕۆشنبیری‌و فیكره‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسلامیش نه‌بوایه ڕۆژئاوا هه‌ر جه‌نگی ده‌بوو. فوله‌ر ده‌ڵێت كه به‌پێچه‌وانه قسه‌ی كه‌سانی زۆر له ڕۆژئاوادا مێژوو له 11ی ئه‌یلووله‌وه ده‌ستی پێنه‌كرد. نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا نۆ چاره‌سه‌ری پێشنیار كردووه بۆ كۆتایی هێنان به ململانه‌ی ڕۆژئاوا‌و ئیسلام كه به‌شێك له‌وانه: كشانه‌وی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه‌كان، چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین، پێشێل نه‌كردنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان به‌یانووی شوێنكه‌وتنی ئیرهابییه‌كان، قبووڵكردنی ده‌ستكه‌وتنی حوكم له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی كرابێت. ژماره‌یه‌ك كه‌س ڕه‌خنه‌یان له كتێبه‌كه‌ی فوله‌ر گرتووه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی دیفاع له ئیسلام ده‌كات، به‌ڵام نووسه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌و وتی كه مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه باشتر له شته‌كان تێبگه‌ین.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-12-15-020.html