ئه‌مه‌ریكا خۆهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی بارزانی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌ی كورد بۆ شاخ ده‌كات
هه‌ینی-31-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2010
پاش لێدوانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا كه تێیدا باسی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی كردبوو هه‌روه‌ها باسی ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتن له كه‌ركووكی كردبوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی ڕایگه‌یاند كه پێویسته كورد به‌ته‌واوی واز بهێنێت له هه‌وڵی "جیابوونه‌وه" یان ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ركووك‌و ئه‌و خه‌ونانه كورد جارێكی تر ده‌ربه‌ده‌ری شاخه‌كان ده‌كات. به‌ر له‌وه‌ش ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی كوردی له‌وه وریاكرده‌وه كه بیركردنه‌وه له "جیابوونه‌وه" یان هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ركووكدا واتای ئه‌وه‌یه كورد پشتوانیی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ست ده‌دات، مه‌ترسیدارترین شتیش له‌سه‌ر عیراق ململانه‌ی كورد‌و عه‌ره‌به له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك. شایه‌نی ئاماژه پێدانه بارزانی دوای لێدوانه‌كه‌ی به‌هۆی فشاری ئه‌مه‌ریكاوه ناچار بوو له وته‌كانی پاشگه‌ز بێته‌وه‌و بڵێت دیاریكردنی مافی چاره‌نووس واتای سه‌ربه‌خۆ بوون نییه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری كوێتی
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2010-12-31-021.html