|
|

|
به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب |
|
|
|
|
|
|
|
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاراس قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی به دواكه‌وتوویی ده‌زانێت‌و ستایشی یاسای خۆپیشاندان ده‌كات
دووشه‌ممه-03-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2011
له بابه‌تێكیدا له سایتی كوردستان نێت به‌ناوی"ئازادی به‌رپرسیاره‌تییه" سه‌رۆكی ده‌زگای ئاراسی سه‌ر به پارتی به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب پشتگیریی خۆی بۆ یاسای خۆپیشاندان ده‌ربڕی كه ناڕه‌زاییه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراوانی لێكه‌وته‌وه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به په‌سه‌ند نه‌كردنی یاسای له‌شفرۆشی گوایه یاساكه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و دواوه. بابه‌ته‌كه‌ی ناوبراو ده‌ربڕی بۆچوونێكه ده‌رباره‌ی ئازادی كه خۆپیشاندان به مه‌ترسی ده‌زانێت مه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت كه ده‌سه‌ڵات پێی خۆش بێت‌و له‌شفرۆشی وه‌ك ئازادی ته‌ماشا ده‌كات هه‌روه‌ها قسه وتن به ئیسلام ئازادی ده‌ربڕینه. ئه‌مه‌ش بڕگه‌یه‌كی بابه‌ته‌كه‌یه‌تی:
"ئه‌مڕۆ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌دا، هه‌واڵی ئه‌وه‌م خوێنده‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان دوێنێ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌یلی خۆی، ره‌تی كردووه‌ته‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسایه‌كه‌وه بكا كه سێكسفرۆشی له كوردستان قه‌ده‌غه بكا. هه‌رئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانییه له‌م په‌رله‌مانه‌وه، كه په‌رله‌مانێكه بژارده‌ی گه‌له و ده‌بێ یاسایه‌ل له‌پێناو پاشه‌ڕۆژی پرشنگدار له كوردستان ده‌ربكا نه‌ك گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دواكه‌وتوویی. یاسای خۆپێشاندانیش به هه‌مان شێوه، یاسایه‌كه جێی بڕوا و متمانه‌یه. خۆپێشاندان و رێپێوان مافی ده‌ستوورین و له ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ن، به‌ڵام ئه‌م مافه به یاسا رێوشوونی كرده‌وه‌ییی بۆ دێته دانان. ئه‌م یاسایه‌ی خۆپێشاندان به‌بۆچوونی زۆر كه‌س له‌وانه‌ی بینیومن، یاسایه‌كه ئه‌وپه‌ڕی وردایه‌تیی تێدا هاتووته ره‌چاوكردن بێ ئه‌وه‌ی له خوتی مافه‌كه هاتبێته كه‌مكردنه‌وه."
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-01-03-022.html