|
|
|
جابر عصفوور |
|
|
|
|
|
|
|
كه‌وتنی منوه‌رێكی عه‌ره‌ب
پێنجشه‌ممه-03-شوبات(مانگی 2)-2011
جابر عصفوور ڕۆشنبیرانی زۆری عه‌ره‌بی سه‌رسوڕماند كاتێك پۆستی وه‌زیری ڕۆشنبیریی له ڕژێمه داڕووخاوه‌كه‌ی حوسنی موباره‌كی قبووڵ كرد پاش فه‌رمانی دیكتاتۆره‌كه‌ی میسر كه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت. جابر عصفوور نووسه‌رێكی ناوداری میسریی‌و بانگه‌شه‌ی فیكری ته‌نویریی ده‌كرد‌و له زۆر موناسه‌به‌دا به‌ناوی ڕۆشنگه‌رییه‌وه ڕه‌خنه‌ی له ئیسلامییه‌كان ده‌كرد. عصفوور به قبووڵكردنی ئه‌و پۆسته له‌ناو ڕژێمێك كه جه‌ماوه‌ر میسر له‌دژیدا ڕاپه‌ڕیون به‌شداری ده‌كات له هه‌وڵی ڕژێم بۆ خۆجوان كردن. شایه‌نی باسه كه عصفوور پێشتر خه‌ڵاتی موعه‌ممه‌ر قه‌ززافیی وه‌رگرتبوو و ئه‌وه بووه مایه‌ی ڕه‌خنه لێی چونكه قه‌ززافی دیكتاتۆرێكی تری عه‌ره‌به، ئه‌وه له‌كاتێكدا نووسه‌ری ئیسپانی گویتیسۆلۆ وه‌كو پشتیوانییه‌ك بۆ گه‌لی لیبیا خه‌ڵاته‌كه‌ی قبووڵ نه‌كردبوو.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-02-03-022.html