ویكیلیكس: جێگری سه‌رۆكی میسر هه‌وڵیدابوو ئه‌مه‌ریكا له ئیخوان موسلمین بترسێنێت
سێشه‌ممه-08-شوبات(مانگی 2)-2011
به‌پێی بروسكه دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا كه سایتی ویكیلیكس بڵاویكرده‌وه عومه‌ر سلێمان كه سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك پاش خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی میسر به جێگری خۆی دانا هه‌میشه هه‌وڵی دابوو وێنه‌یه‌كی ترسناك بۆ ئیخوان موسلمین لای به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكێشێت. ناوبراو كه پێشتر سه‌رۆكی موخابه‌راتی میسر بوو ئیخوانی به سه‌رچاوه‌ی ڕێكخراوه چه‌كداره‌كان تاوانبار كردبوو و ساڵی 2008 ئه‌مه‌ریكای وریا كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێران یارمه‌تیی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بكات ئه‌و كاته ده‌بێته دوژمنی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا‌و میسر. به‌پێی ئه‌و بروسكانه‌ش كه سایته‌كه بڵاویكردنه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان گومانیان له‌و وێنه‌یه هه‌بوو كه بۆ ئیخوان ده‌كێشرا كه "دڕنده‌ن". به‌پێی بروسكه‌یه‌كیش له ساڵی 2005 كه ریچاردۆنی باڵێوزی ئه‌وسای ئه‌مه‌ریكا له میسر بۆ رۆبه‌رت مۆله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا پێش سه‌ردانی میسر ساڵی 2006 كه به‌رپرسه میسرییه‌كان مێژوویه‌كی كۆنیان هه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌كردن لێمان به دیودرنجه‌كه‌ی ئیخوان.
ئه‌م هه‌واڵانه‌ش گومان ده‌خه‌نه نیازه‌كانی عومه‌ر سلێمان كه داوایكردبوو ڕێكخراو وحزبه نه‌یاران دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی وڵاته‌كه پیایدا ده‌ڕوات.
سه‌رچاوه: بی بی سی
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-02-08-023.html