شایه‌تحاڵێكی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی سلێمانی:
خۆپیشاندانه‌كه ئاڕاسته‌ی لقی چوار نه‌كرابوو
یه‌کشه‌ممه-20-شوبات(مانگی 2)-2011
سه‌رباری ئیدیعای پارتی كه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لقی چوار له سلێمانی پیلانه‌و ده‌ستی له‌پشته‌وه‌یه به‌ڵام ڕووداوه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه ره‌فتاری پارتی بووه هۆی ئه‌وه پێكاچوونی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌می باره‌گاكه بێت. به‌پێی شایه‌تحاڵێكی خۆپیشاندانی یه‌كه‌می سلێمانی كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17-2-2011 سازدرابوو خۆپیشانده‌ره‌كان به لقی چواردا تێپه‌ڕین بێئه‌وه‌ی هیچ ڕووبدات جگه له هه‌ندێك جنێو به‌ڵام كه لاوه‌كان گه‌یشتنه به‌رده‌می ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی كه نزیكی لق بوو و له‌به‌ر هۆیه‌كی نادیار گه‌ڕانه‌وه دواوه‌و له‌ده‌وری لقدا كۆبوونه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌پێی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی وا دیاره له لقه‌وه سه‌ره‌تا به‌رد گیرایه خۆپیشانده‌ران. خۆپیشاندانه‌كه پێنجشه‌ممه قوربانییه‌كی لێ كه‌وته‌وه‌و ده‌یان كه‌سی تر بریندار بوون. هه‌ر به‌پێی ئه‌و شایه‌تحاڵه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو لق به نیازی كوشتن ته‌قه‌یان له‌ناو خۆپیشانده‌راندا كردبوو.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-02-20-025.html