|
|

|
وێنه‌كه: كۆبوونه‌وه‌ی 4ی ئازاری ته‌ڕه‌زانی (تاڵه‌بانی-بارزانی) |
|
|
|
|
|
|
|
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی په‌لاماری مه‌یدانی ئازادی درا
یه‌کشه‌ممه-06-ئازار(مانگی 3)-2011
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له ڕۆژی 4 ی ئازار له‌گه‌ڵ بارزانی سازدا كه تێیدا باس له بارودۆخی كوردستان كرا. به‌پێی ژماره‌ی 711 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی تاڵه‌بانی به بارزانیی وتووه كه پێویسته حه‌دێك بۆ شلبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ گۆڕان دابنێین. ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی كه به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی گۆڕانیش نه‌بره‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر گۆڕان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی توندتر بووه. پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بارزانی‌و تاڵه‌بانی شه‌وی 5/6 ی ئازار ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه به‌شێكیان ده‌مامك كرا‌و بوون له چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشیان برده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌و له مه‌یدانی ئازادی له سلێمانی‌و خێوه‌ته‌كانیان سووتاندن‌و له‌و كه‌سانه‌یان دا‌و هه‌ندێكیان گرتن.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-03-06-027.html