چاودێری نوێژكه‌رو ئینته‌رنێت بكه‌ن.. خه‌ڵك بكه‌ن به سیخوڕ
سێشه‌ممه-08-ئازار(مانگی 3)-2011
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساڵی 2008 وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونسی سه‌رده‌می بن عه‌لی گوایه بۆ به‌رده‌وام بوون له خۆپاراستن له ئیرهاب‌و دوابه‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهری فه‌رمان ده‌دات به چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌منی بۆ سخوڕی به‌سه‌ر شوینه‌كانی ئنته‌رنێت‌و هه‌مانه‌گه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانی‌و ڕاگرتنی ده‌فته‌رێك به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوچۆی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن. نووسراوه‌كه فه‌رمان ده‌دات به به‌كرێگرتنی سیخۆڕ له‌وانه‌ی فرۆشیاری گه‌ڕۆكن‌و ته‌كسی‌و پاسیان هه‌یه. شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌و فرۆشیاره گه‌ڕۆكانه (محمد بوعه‌زیزی) پاش ئه‌وه‌ی خۆی سووتاند كڵپه‌ی شۆڕشی له تونس... نووسراوه‌كه هه‌روه‌ها فه‌رمان ده‌دات به‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گرنگی دان به‌و ئافه‌ره‌تانه‌ی پۆشاكی تایفه‌رگه‌ری، واته حیجاب ده‌كه‌نه به‌ر‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئاگاداریی سه‌له‌فییه‌كان ببن كه ڕه‌نگه له شوێنی خۆیاندا دیارنه‌مێنن نه‌وه‌كو بچن بۆ عیراق یان جه‌زائیر یان فه‌ڵه‌ستین‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاره‌كانی (هێنان‌و په‌لاماردان‌و پشكنین)ی ئه‌و جۆره كه‌سانه.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-03-08-028.html