هه‌ر سێ كه‌س كۆبنه‌وه ئاسایشێك ده‌بێته چواره‌میان
سێشه‌ممه-08-ئازار(مانگی 3)-2011
له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه ئیمزا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه. ئه‌ندامانی پارتی به‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون‌و كه‌وتوونه‌ته جنێودان به‌و كه‌سانه‌و هه‌ڕه‌شه كردن كه ئاسایشیان بۆ بانگ ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ئاسایش‌و چه‌كدار پڕی شاره‌كه‌ن. چه‌كداره‌كان سۆنده‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرابوو به‌ڵام له‌به‌ر زۆریی چه‌كداره‌كان سۆنده به‌شی نه‌كردن بۆیه به‌وانی تر وترا دار بهێنن.له رۆژی 5ی ئازار كه یادی ڕاپه‌ڕینه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م نیازیان بوو سه‌ره‌تای خۆپیشاندان ساز بكه‌ن به‌ڵام یه‌كسه‌ر گیران. ئێستاش قه‌ده‌غه‌یه سێ یان چوار كه‌س به‌یه‌كه‌وه بوه‌ستن‌و قسه بكه‌ن نه‌وه‌كو سه‌ره‌تا بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان. ئه‌گه‌ر سێ كه‌س كۆببنه‌وه چه‌كدارێك دێت‌و ده‌بێته چواره‌میان‌و پرسیاری هۆی كۆبوونه‌وه‌یان لێ ده‌كات. به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه چه‌كداره‌كان ماوه‌یه‌كه له ئینزاردان‌و ماندوو بوون كه‌وتوونه‌ته قسه وتن به پارتی و سه‌ركرده‌كانی‌و مه‌لا مسته‌فا. پڕكردنی شار به چه‌كدار‌و قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبوونه‌وه چه‌ند كه‌سێك له كه‌لاریشدا هه‌یه.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-03-08-029.html