سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان‌و ته‌لقینی خوێندكاران
دووشه‌ممه-25-نیسان(مانگی 4)-2011
ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی له ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی بایكۆتكردنی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی باس له‌و هه‌واڵانه كردووه. له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ته‌نها دوو خوێندنگای پیشان داوه كه گوایه خوێندن تێیاندا ئاساییه كه یه‌كێكیان خوێندنگای بنه‌ڕه‌تییه. ته‌له‌فزیۆنه‌كه له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كانی منداڵانی پۆله سه‌ره‌تاییه‌كانی پیشانی داوه كه ده‌وام ده‌كه‌ن، له چه‌ند دیمه‌نێكی تریشدا چه‌ند كچه قوتابییه‌كی پیشانداوه كه هه‌موویان ڕسته‌ی (ناڕه‌زاین هه‌ندێ مامۆستا سیاسه‌ت ده‌هێننه‌وه ناو قوتابخانه) دووباره ده‌كه‌نه‌وه. ته‌له‌فزیۆنه‌كه هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوده‌كاته‌وه كه مامۆستایان‌و خوێندكاران بایكۆتی خوێندن شكست پێ ده‌هێنن. له ڕۆژی دووه‌می بایكۆت كردنی خوێندن له سلێمانی‌و شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگاكه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ژماره‌ی ئه‌و خوێندگایانه‌ی بایكۆتی خوێندیان كردووه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 250 خوێندنگا‌و كۆلێج‌و په‌یمانگا‌و به‌شێك له‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه په‌لامار دراوه. له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌پێی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كه‌مپینی داكۆكی له مافی مامۆستا له‌سه‌ر داوای كه‌مپینی ئاشتی بڕیاری دا ده‌رفه‌تێكی تر بداته ده‌سه‌ڵات‌و بایكۆتی خوێندن ڕابگرێت.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-04-25-032.html