60 مامۆستای ئایینی ناڕه‌زایی دژی به‌سه‌ربازکردنی کوردستان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی مامۆستایانی ئایینی و نووسه‌ران و ئازادیخوازان ئیمزا ده‌که‌ن
هه‌ینی-29-نیسان(مانگی 4)-2011
بسم الله الرحمن الرحیم
(ياايهاالذين امنوا ادخلوا فى السلم كافة)(البقرة 208)
دیاره گه‌لی كورد وه‌ك گه‌له چه‌وساوه و ژێرده‌سته‌كانی دونیا به‌درێژایی نیو سه‌ده به‌بێ دابڕان شۆرشی كردووه وهه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ژیانی داوه، له درێژایی ئه‌م نیوه سه‌ده‌یه‌دا ده‌یان و سه‌دان دایك جه‌رگی سوتاوه، هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له له ژێر خاك نراوه، سه‌دان و هه‌زاران ماڵ سوتاوه، مامه ئیختیار و پیره‌مێرد و پیره‌ژن و گه‌نج زیندانی و دهربهدهركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌رگری له ره‌وشتی به‌رزو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی خۆی كردووه، چه‌ند چه‌مكێكی خۆشویستووه و بۆی عه‌وداڵ بووه وه‌ك :ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی، به‌های ئه‌خلاقی... وه چه‌ند شتێكی قبوڵ نه‌كردووه و دژایه‌تی كردووه و خوێنی له‌سه‌ر رشتووه وه‌ك: ژێرده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه و پۆستاری سه‌ربازی به‌عسی و بریاری هێزی عه‌سكه‌ری... وه‌نه‌بێ حه‌زی بهشهركردن بێ، به‌ڵكۆ هه‌رده‌م شه‌یدای ئاشتی و ئارامی و ژیانی مه‌ده‌نیانه و سه‌لام بووه، چونكه ئه‌و خودایه‌ی ده‌ی په‌رستێ یه‌ك له‌ناوه جوانه‌كانی (السلام)ه. وهكارێكی هه‌میشه‌یی له‌نێوانیاندا سه‌لامه... 133جار له قورئان كه‌ده‌ستوری ژیانی ئه‌م گه‌له‌یه ناوی (السلام) ولیوهرگیراوهكانی هاتووه، بهلاَم دووژمنانی سه‌لام نه‌یان هێشتووه ئه‌م گه‌له به‌ئاشتی و سه‌لام بژین، شه‌ریان پێفرۆشتووه و داگیریانكردوه وبهعهرهب و بهبهعسیان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ههركۆڵی نه‌داوه و له‌خه‌باتی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی به‌رده‌وام بووه و تا له ئه‌نجامدا ئازادی و سه‌ربه‌خۆی بۆ خۆی له هه‌رێمێكی خنجیلانه‌دا به‌ده‌ستهێنا، بهلاَم هه‌ناسه‌ی ئازادی ته‌واو هه‌ڵنه‌مژی خۆ ویسته‌كان توشی شه‌ری نه‌گریسی براكوژیان كرد و رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان والێ كرد سه‌نگه‌ر له‌یه‌كتر بگرن و ماڵی یه‌كتر تالاَن بكه‌ن و یه‌كتر بكوژێت، ئه‌م كاره‌ساته‌ش هه‌رچۆنیك بێت تێ په‌ری، بهلاَم واجارێكی تر له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی داواكردنی رای ئازاد و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی رۆژههلاَتی ناوه‌راست، ئه‌م گه‌له‌ش ده‌ستی به خه‌باتێكی مه‌ده‌نیانه‌ی جوان و ئارام كرد، بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و زوڵم و زۆرداری و زیندانی شاراوه و قۆرغكردنی ئازادی و مافه‌ره‌واكانی خۆی و نه‌هێشتنی بێرێزی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئیسلام، بهلاَم ئه‌م دهسهلاَته جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه‌دژی هه‌موو به‌ها بالاَكانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین و بنه‌ما دیمكوراسییهكانه، بۆیه ئه‌وه‌ی قبۆڵ نه‌كردوو كهوتهگواستنهوهی هێزی سه‌ربازی، زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستانی كرده سه‌ربازگه و جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه و كه‌وتۆته گیانی خه‌ڵك و گرتنی مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تی و نوسه‌ر و ئازادی خوازان ،دواتر لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازار دانیان تاسه‌رده‌می به‌عسی به‌كردار به‌بیر رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له هێنایه‌وه لایان زۆر ئاسانه بۆمانه‌وه‌ی كورسیه‌كانیان رۆژانه چه‌ندان كه‌س بكوژرێت. نازانێ خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (أنه من قتل نفسا بغير نفس أو فساد في الأرض فكأنما قتل الناس جميعا ومن أحياها فكأنما أحيا الناس جميعا {المائدة: 32).
هه‌روه‌ها لێدانی كورد به ده‌ستی كورد كرا به‌دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كه‌چی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ ( "من أشار إلی أخیه بحدیدة فإن الملائكة تلعنه حتی یدعه وإن كان أخاه لابیه وأمه")أخرجه أحمد. دیاره ئه‌م كاره‌ی دهسهلاَت ده‌یكات به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی عێراقی فیدراڵ كه‌باسی قه‌ومییه‌ت و نیشتیمان په‌روه‌ری لێ ده‌دات به‌ته‌واوی ئێمه‌ی مامۆستایانی ئایینی بێزار كردووه ، هه‌ست به چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی زۆری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین وه ئه‌م كاره به ناشه‌رعی ده‌زانین و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ شهریعیهتی ئیسلام و مایه‌ی قبوڵ كردن نی یه ئه‌م ده‌رهاویشته خراپانه‌شی لیده‌كه‌ویته‌وه
1_ ئه‌م كاره سه‌ره‌تایه‌كه بۆ شه‌ری براكوژی ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌له‌كه‌مان جاریكی ترقهبوڵی ناكات.
2_ ئه‌م كاره ده‌بیته هوی په‌رته‌وازه‌یی له‌نێوان رۆڵه‌كانمان و چاندنی تۆی براكوژی.
3_ ساردكردنه‌وه‌ی رۆحی نیشتیمان په‌روه‌ری و خۆشویستنی بۆگه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان وه‌بێ متمانه‌یی له‌نێوان ده‌سه‌لات وجه‌ماوه‌ر.
4_ كولانه‌وه‌ی برینی كه‌س و كاری شه‌هیدان و به‌ناو ئه‌نفاله‌كان به‌م كاره.
5_ ئه‌م كاره دهبیتهلهدهستدانی ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك.
بۆیه ئێمه وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له‌مامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان كه‌ناومان لهخوارهوههاتوهوواژومان كردوه ئه‌م داواكاریانه دهخهینهرووداوادهكهین به‌زوترین كات جی به‌جی بكریت.
1-گیرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هیزهسهربازیهكان بوشوینی خوی.
2-جی به‌جی كردنی داخوازی‌و داواكاریه ره‌واكانی خه‌لك وجه‌ماوه‌ر,
3-قورغ نه‌كردنی ده‌نگی ئازادی خه‌لك بوداواكاریه ره‌واكانیان.
4-پیك هینانی لیژنه‌یه‌ك لهماموستایانی ئایینی وروشهنبیران وكه‌سایه‌تی ویاساناسانی سه ربهخوبوگفتوگوكردن له‌نیوان خه‌لك وده‌سه‌لات.
ناوی ماموستایانی ئایینی
1-م-عبدالفتاح عبدالقادرناوبهرگهیی
2-م-شیخ صدیق شیخی زیخان
3- م-سلیمان جلال پیرئۆمه‌ری
4-م-عیسی ابوبكرعپمان
5-م-نادررشیدكانی كورده‌یی
6-م-محمدعبدالله زیخانی
7- م-عبدالخالق محمد رووناكی
8-م-ادریس كریم كاریتانی
9- م-فتحی جرجیس زراری
10-م-اسماعیل نجم ا‌لدین سوسه‌یی
11-م-امین عبدالقادرعبدالكریم
12- م-خالدعمرگهردی
13- -م-نامیق محمداسماعیل شیراوهیی
14-م-عبدالنافع عبدالله گرتكی
15-م-علی خدرههرتهلی
16-م-عپمان علی كانی كورده‌یی
17-م-خیرالله حسن كاسكه‌یی
18-م-سیدمسلم سیداسماعیل
19-م-خدرمهجیدكانی كورده‌یی
20-م-زكری مهلاسیف ا‌لدین
21-م-احمدعبدالله وه‌رتی
22-م-فوادعلی عولاخهتی
23-م-اسماعیل علی محمد
24-م-یعقوب حسین
25-م-نجم ا‌لدین حسن محمد
26-م-نادربلال فتاح
27-م-سالارعمراحمد
28-م-یاسین تحسین حمه
29-م-محمدعبدالوهاب یحی
30-م-یوسف عبدالله عمر
31-م-حارس ابراهیم حمه‌امین
32-م-موسی عبدالرحمن فتاح
33-م-زیدصابرقادر
34-م-عبدالوهاب حسن عبدالله
35-م-عبدالله محمدعلی
36-م-صدیق عمرمصطفی
37-م-عبدالغفارعباس ابوبكر
38-م-كوردۆ سلیم جه‌میل
39-م-فرهادكاكه ڕه‌ش
40-م-معروف محمدامین قادر
41- م-علی عارف سلطان
42-م-صالح عبدالله صالح
43- م-مولودابراهیم
44- م-علی صالح
45- م-عبدالقادرمحمدعلی
46- م-محمدبلال علی
47- م-عبدالقادرمصطفی
48- م-هێمن صابراحمد
49- م-عبدالرحمن ابراهیم ووسو
50- م-اسماعیل محمدامین محمد
51-- م-عبدالرزاق محمدقاسم
52- م-عمرمغدیدمصطفی
53- م درسیم برایم نوری
54-م-عبدالستارمحمداحمد
55-م-قوربان حمدمحمد
56-م-ئازادمحمدعلی
57-ناصرعپمان حمدامین
58-م-محمدحسین خدر
59-م-محمدرسولحسن
60-م-قاره‌مان محمدمصطفی
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-04-29-034.html