به‌یاننامه‌ی مامۆستایانی ئایینی دژ به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
هه‌ینی-16-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2011
بسم الله الرحمن الرحیم
له‌دونیای عه‌وله‌مه كوَمه‌ڵیك چه مك په‌یدابون وه‌ك مافی مروَڤ وئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنی ئازاد،زوَرینه‌ی چین و تویژه‌كان لیی سودمه‌ند بون بوئه‌وه‌ی په‌یامی خوَیان ڕابگه‌ینن ومه‌زلومیه ت وماف وداواكارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان داوابكه‌ن له نیوان ئه‌وانه شداماموَستایانی ئایینی،دیاره ماوه یه كی زوَربوو رژێمی به‌عس ئازادییه‌كانی به‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه له ته‌واوی چین و توێژه‌كان قه‌ده‌غه كردبوو ماموَستای ئایینی ته‌نها به‌پرسی ده‌زگا حزبیه‌كان و داروده‌سته‌ی به‌عس ده‌یتوانی وتاربخوێنێته‌وه‌و په‌یامی خوی ده‌رببڕی،به‌لاَم له دوای ئازادی بۆ عێراق ئه‌م به‌ربه‌سته شكا. ئێستا مامۆستایانی ئایینی تاڕاده‌یه‌ك په‌یامی خۆیان ده‌گه‌ینن و له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه وتاره‌كان په‌خش ده‌كرێته‌وه خێزان و تاكه‌كان به‌م وتارانه ئاشنا ده‌كات،به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێكای داخه له هه‌موو دونیا هه‌موو وه‌زاره‌تێك یارمه‌تی ده‌رو پاڵپشتی فه‌رمانبه‌ره‌كانی خوَیه‌تی و تابكرێت ئازادی راده‌ربڕینیان بۆ فراوان ده‌كات بوَنمونه له‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایی چه‌ند بلاَوكراوه له سه ر سوكایه‌تی كردن به موقه‌ده‌ساتی ئیسلام بلاَوكرایه‌وه كه‌چی وه‌زاره تی روشه‌نبیری ئاماده نه‌بوو نوسه‌ر بانگ بكات و لیپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات به بیانوی ئازادی راده‌ربرین،ته‌نها وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌بیت خه‌ریكه ببێته ئیقاف و سه‌رجه‌م كاره‌كانی پیش نویژوو وتارخوینه‌كان له‌كاربخات جارێكیان حوجره‌ی فه‌قیكان داده‌خات و دواتر ماموستای ئایینی له‌سه‌ر لاده‌بات و وتاری لێ قه‌ده‌غه ده‌كات،به‌ئیجازه نه‌بێت بوَی نیه ئه‌م زانسته‌ی كه هه‌یه‌تی بڵاوی بكاته‌وه،له دوای نویژی عیشا به‌ده‌قیقه ده‌بێت خواپه‌رستی له ناو مزگه‌وت بكات و به‌نیوسه‌عات زیاتر مانه‌وه ماموَستا به‌ر پرسیار ده‌بێت ،تا ئێستاش له رێی ئاسایش و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوان ده‌سگیر ده‌كرێن وله‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف حه‌صانه‌یه‌ك وه‌ك ڕوَشه‌نبیران و چینه‌كانی تر بوَ ماموَستایان ده‌سته‌به ربكات واخه‌ریكه ئه‌و بڕیارانه‌ی له ولاَتانی پێشوی وه‌ك میسر و لیبیا و سوریا‌و تونس و عێراق هه‌بووله سه‌ر ماموستایانی ئایینی جێ به‌جێ بكات ئه‌ویش به قه‌ده‌غه كردن و وه‌رگرتنی موَڵه‌ت بۆ په‌خش كردنی وتاره‌كانیان ،ئه‌مه‌یان یه‌كه‌م ماموستای ئایینی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی نیوده‌وڵه‌تی و یاسای روَژنامه‌وانی ئازادی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه،له‌لایه‌كی تر پێچه‌وانه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕنه بوَیه ئێمه وه‌ك ماموستایانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری به‌هیج جوَرێك به‌م یاسایه په‌یوه‌ست نابین و داواده‌كه‌ین له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌م بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و كاری پێنه‌كات به‌ڵكو كار بوَفراوان بونی ئازادی ڕاده‌ربڕین بكات بوَماموستایانی ئایینی نه‌ك ڕی گرتن،وه داوا له ڕوَژنامه‌نوسان و روَشه‌نبیران و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین پشكیری داواكه مان بكه‌ن،وه داوا له خه‌ڵكی موسڵمان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی دڵیان به‌وتاری ئایینی خۆشه و ئاموژگاری قورئان و فه‌ر موده‌كانی پیغه‌مبه‌ریان له لا سه‌نگینه پشكیری له داواكه‌مان بكه‌ن.
كه‌مپینی ئازادی بۆ ماموستایانی ئایینی
15-9-2011 هه‌ولێر
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-09-16-036.html