د.به‌شیر خه‌لیل:مه‌سیحییه‌كانی عه‌نكاوه داوای داخستنی شوێنه‌كانی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و رابواردن ده‌كه‌ن ئێمه‌ش پشگیریان ده‌كه‌ین
دڵشاد هه‌رته‌لی
هه‌ینی-14-تشرینی یه‌که‌م(مانگی 10)-2011
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی،ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه مه‌سیحییه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه داوایان كردووه شوێنه‌كانی عه‌ره‌ق و مه‌ی خواردنه‌وه‌و رابواردن و باڕه‌كان دابخرێن و راشیگه‌یاند كه ئه‌وان پشگیریان ده‌كه‌ن و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سنورێكی بۆ دابنرێت.
د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند:له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی مه‌سیحی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه له‌شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك یاداشت و گه‌له‌ییان بۆهاتوه كه داوا ده‌كه‌ن هه‌موو شوێنه‌كانی عه‌ره‌ق و مه‌ی خواردنه‌وه‌و رابواردن و باڕه‌كان و خراپ كه له‌وێ كراونه‌ته‌وه دابخرێن چونكه ئه‌وان پێ رازی نین و قبوڵیان نییه.
ناوبراو وتیشی:"ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین و پشگیری داوه‌كه‌یان ده‌كه‌ین،هه‌وڵیش ده‌ده‌ین نه‌ك ته‌نها بۆ عه‌نكاوه به‌ڵكو له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان سنورێك بۆ شوێنه‌كانی رابواردن و مه‌ی خواردنه‌وه دابنرێت".
د.به‌شیر خه‌لیل لێدوانه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند:سه‌ردانی مه‌تران و كه‌نیسه‌یان بۆ ئه‌و مه‌سته كردووه‌و به‌م زوانه‌ش خه‌ڵكانی پسپۆِڕ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ئه‌وقاق و له كه‌نیسه و پارێزگا و هه‌روه‌ها مه‌تران بانگ ده‌كه‌ن بۆ لیژنه‌ی ئه‌وقاف بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تاوتویێ بكه‌ن و رێگا چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزنه‌وه.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-10-14-037.html