سایتی خه‌ندان سه‌رباز كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به قوربانی ناو ده‌بات‌و بۆ ئه‌وانه‌ی تر وشه‌ی كوژران به‌كارده‌هێنێت
دووشه‌ممه-31-تشرینی یه‌که‌م(مانگی 10)-2011
به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌ناڵه‌كانی خودی ئه‌مه‌ریكا كه كوژراوه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان به "كوژراو" ناوده‌بات هه‌ندێك كه‌ناڵی كوردی‌و بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی له پاشا پاشاویستترن فێرببوون سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به وشه‌ی "قوربانی" وه‌سف ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا وشه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه به ناهه‌ق ده‌كوژرێن‌و یان بۆ ئه‌و كوژراوه مه‌ده‌نییانه به‌كاردێت كه له به‌شداریی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان ناكه‌ن. سایتی خه‌ندانی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان دوكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح چه‌ند هه‌واڵێكی بڵاوكردبووه‌وه یه‌كێكیان سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له ئه‌فغانستان به قوربانی ناو ده‌بات: (ئه‌فغانستان: له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا (13) سه‌ربازی ئه‌مریكی بوونه قوربانی) له‌كاتێكدا بۆ كوژرانی دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، كه پێده‌چێت خۆكوژی بووبێت، له باره‌گای پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركی له شاری بانگۆلی كوردنشین ده‌نووسێت (توركیا: له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا (دوو) كه‌س كوژران و (10) كه‌سی تریش برینداربوون) له ناونیشانێكی ته‌نیشتیدا كوژرانی چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسرائیل به گیانله‌ده‌ستدان ناو ده‌بات (هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ غه‌زه؛ گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌سی لێكه‌وته‌وه).
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-10-31-038.html