خۆپیشانده‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كانی وۆڵ ستریت دروشمی الشعب یرید اسقاط النظام ده‌ڵێنه‌وه‌و توونسییه‌كان هه‌زاران كۆمێنت له‌سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ی ئۆباما ده‌نووسن
سێشه‌ممه-01-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2011
پاش ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پیشان دا دڕندانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشانده‌ره ئه‌مه‌ریكییانه‌ی دژی سه‌رمایه‌داری چووبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا هاووڵاتییه توونسییه‌كان به‌هه‌زاران كۆمێنتیان دابوو له‌سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی باراك ئۆباما له فه‌یسبووك كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2012ی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت‌و ڕه‌خنه‌و گاڵته‌یان به‌و هه‌ڵوێسته ده‌كرد‌و پشتیوانیی توونسییه‌كانی بۆ خۆپیشانده‌رانی ووڵ ستریت ده‌ربڕی. له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به زمانی عه‌ره‌بی دروشمی هاوجۆری ئه‌وه‌ی له توونس‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی تریان به‌رزكردبووه‌وه وه‌ك "الشعب یرید اسقاط النظام" و "الشعب یرید اسقاط وول ستریت". كۆمێنتی توونسییه‌كان له‌سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ی ئۆباما له‌و شێوه‌یه‌ی تێدا بوو:
-توونسییه‌كان داوا له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن ڕێز له ڕاده‌ربڕین بگرن‌و مافه‌كانی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشێل نه‌كه‌ن.
-سه‌رۆكی حكومه‌تی توونسی به‌دووری نازانێت توونس سوپا بنێرێت بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كه‌و ده‌ڵێت رۆژانی ئۆباما كۆتاییان پێهاتووه.
-توونس هۆشداری به هاووڵاتییان ده‌دات كه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌ن.
-هه‌واڵێكی به‌په‌له: چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی ده‌چنه پاڵ شۆڕشگێڕان‌و شه‌ڕی بگره‌و به‌رده له‌نێوان شۆڕشگێڕان‌و كه‌تائیبی ئۆباما ڕووده‌دات.
ئه‌مه‌ش جگه له كۆمێنتی هاووڵاتییان وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی تر. میدیای ئه‌مه‌ریكاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بایه‌خی به‌و كۆمێنتانه دا‌و هه‌ندێكیان به‌شێك له‌و كۆمێنت‌و نوكتانه‌یان كرده ئینگلیزی. هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكیش هه‌بوون سوپاسی گه‌لی توونسیان كردبوو كه ده‌ستپێشخه‌رییان كردبوو بۆ ڕاپه‌ڕین دژی ڕژێم‌و بوونه نموونه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
شایه‌نی باسه خۆپیشاندان دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری له شاری نیویۆرك‌و به‌تایبه‌ت دژی وۆڵ ستریت كه مه‌ڵبه‌ندی دارایی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مه‌ریكا به دروشمی وۆڵ ستریت داگیربكه‌ن ده‌ستی پێ كردبوو و دواتر بۆ ژماره‌یه‌ك شاری تری ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه‌ی كردبوو.
سه‌رچاوه: سایتی ئه‌لعه‌ره‌بییه و په‌ڕه‌ی باراك ئۆباما له فه‌یسبووك
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-11-01-039.html