ئازادیی گاڵته‌كردن به موسڵمانان له فه‌ڕه‌نسا پارێزراوه
گۆڤارێكی كۆمێدی گاڵته به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كات گڕی تێبه‌ردرێت
چوارشه‌ممه-02-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2011
له ژماره‌ی چوارشه‌ممه گۆڤاری كۆمێدی نیازی ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو تێیدا پێغه‌مبه‌ر ئیسلام موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌شێوه‌یه‌كی كاریكاتێر بخاته سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش بووه هۆی تووڕه‌بوونی موسڵمانانی فه‌ڕه‌نسا. شه‌وی پێشتر باره‌گای گۆڤاره‌كه گڕی تێبه‌ردرا كه پێده‌چێت به‌هۆی بۆمبێكی مۆلۆتۆڤ (شووشه‌ی پڕ به‌نزین)ـه‌وه بووه كه بۆ باره‌گاكه فڕێدرابوو. له‌و ژماره‌یه‌دا گۆڤاره‌كه سه‌رنووسه‌ری ئه‌و ژماره‌یه ده‌كاته پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و له‌سه‌ر زمانی ئه‌و ده‌ڵێت (سه‌د جه‌ڵده‌ت لێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر له پێكه‌نینا نه‌مری). ئه‌م ژماره‌یه‌ش تایبه‌ت بوو به سه‌ركه‌وتنی حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توونسو به‌نیاز بوو ناوی گۆڤاره‌كه له (شارلی ئێبدۆ) بۆ ئه‌و ژماره‌یه بكرێته (شه‌ریعه ئیبدو) وه‌ك ئاماژه بۆ مه‌ترسییه‌كانی بڕیاردان له‌سه‌ر حوكمی شه‌ریعه‌ت له توونس كه مه‌ترسییه‌كی وه‌همییه. شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌شه فه‌ڕه‌نسا تا دوا سات دژ به ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی توونس بوو چونكه ڕژێمی توونس له سه‌رده‌می (بو ڕقێبه)ـه‌وه تا دوا ساته‌كانی كه‌وتنی (بن عه‌لی) ڕژێمی نازپێدراوی فه‌ڕه‌نسا بوو و فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی ئه‌و ڕژێمه عه‌لمانییه بوو كه ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ڕه‌وتی ئیسلامی.
سه‌رباره‌ت به سووتانی باره‌گای گۆڤاره‌كه هه‌رچه‌نده تا ئێستا دیار نییه به‌ڕاستی به‌هۆی بۆمبی له‌و جۆره بووبێت یان نا به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان بهردهوامنو ئه‌نجامه‌كانی سووتانه‌كه تیاچوونی هه‌موو شتێكی گۆڤاره‌كه له سیسته‌می ده‌رهێنانی گۆڤاره‌كه‌وه بۆ سیسته‌می ئای تی بۆ ته‌ئسیساتی كاره‌بایی. گۆڤاره‌كه پێشتر یه‌كێك بووه له‌و بڵاوكراوانه‌ی كارێكاتێرهكانی سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر بڵاوكردهوهو له‌و كاته‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری لێكرا ئه‌مجاره‌ش ناڕه‌زایی وجنێو و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری لێكرا له فه‌یسبووك‌و تویته‌ر.
شایه‌نی تێبینییه گاڵته‌كردن به ئاینی ئیسلام له ڕۆژئاوا به‌ناوی ئازادیی ڕاده‌ربڕین پیاده ده‌كرێت كه ئه‌مه ده‌كاته گاڵته‌كردن به ژماره‌یه‌كی زۆر موسڵمانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاتانه‌و له هه‌مان كاتدا كاری هاوشێوه به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كانی وڵاته موسڵمانه‌كان بكرێت ده‌بێته جێگه‌ی ناڕه‌زایی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو حكومه‌ته‌كانیان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و جۆره گاڵتهكردنانه به جووله‌كه‌و ئاینه‌كه‌یان ناكرێت هه‌رچه‌نده له شه‌ریعه‌تی ئه‌واندا حوكمی زۆر توندیان تێدایه چونكه سووكایه‌تی كردن پێیان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و ئه‌و كه‌سانه تووشی دادگاییكردن ده‌كات.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-11-02-040.html