ئه‌ردۆغان داوای لێبوردن له كورد ده‌كات به‌هۆی قه‌سابخانه‌كه‌ی دێرسیم
چوارشه‌ممه-23-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2011
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی توركه داوای لێبوردن له كورد بكات. ئه‌و داوایه‌شی كتوپڕ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پارته‌كه‌ی؛ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان وتی ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌جیاتی ده‌وڵه‌ت داوای لێبوردن بكرێت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه له كتێبه‌كاندا نووسراو بێت ئه‌وا من داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
رووداوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ناوچه‌ی دێرسیم (كه ئێستا ناوه‌كه‌ی كراوه‌ته تونجلی) له 1936 تا 1939 دژ به ده‌وڵه‌ته عه‌لمانییه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی توركیا بوو و كچێكی ته‌به‌ناكراوی ئه‌و یه‌كه‌م ئافره‌تی فڕۆكه‌وان بووه‌و به‌شداری كردبوو له بۆردومان كردنی ناوچه‌كه كه چه‌كی كیمایی له‌و بۆردومانه‌دا به‌كارهاتبوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه كورد ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌ك پێشبڕكێیه‌ك دژی پارتی گه‌لی كۆماری، ئه‌و پارته‌ی كه‌مال ئه‌تاتۆرك دایمه‌زراندبوو، ده‌بینن‌و چونكه نوێنه‌رێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و حزبه له‌م دواییه‌دا داوای كرد حزبه‌كه‌ی به‌رپرسێتیی خۆی له تاوانه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌و داوایه‌ش هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌و حزبه‌دا نایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا وتی: ((دێرسیم یه‌كێكه له تراجیدیترین ڕووداوی مێژووی نوێمانه، ئه‌وه كاره‌سات بوو و پێویسته ئێستا بوێرانه لێی بكۆڵینه‌وه. ئه‌و حزبه‌ش كه پێویسته به‌ره‌وڕووی ئه‌و ڕووداوه بێته‌وه حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا نییه به‌ڵكو حزبی گه‌لی كۆمارییه كه له‌پشت ئه‌و ڕووداوه خوێناوییه بوو))
سه‌رچاوه: بی بی سی عه‌ره‌بی- 24-11-2011
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-11-23-041.html