|
|

|
وێنه: دكتۆر كاوه مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌ر لیستی شیوعی-سایتی رادیۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سلێمانی |
|
|
|
|
|
|
|
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به پاره‌ی خه‌ڵكی پێش نوێژی هه‌ینی ئیستفزازی موسڵمانان ده‌کات
هه‌ینی-25-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2011
پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 25-11-2011 نامه‌یه‌ك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ ژماره‌یه‌ك به‌شداربووانی ئاسیل سێڵ نێردرا كه ده‌قه‌كه‌ی ((نا بۆ توندوتیژی )) بوو. ئه‌و نامه‌یه ئاماژه‌یه بۆ یاسای دژی توندوتیژیی خێزانی كه مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه نامه‌كه به‌ناوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه نێردرابوو كه په‌یوه‌ندیی به‌و جۆره بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه نییه‌و ئه‌مه ده‌بێته به‌كارهێنانی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ چالاكییه‌كی دوور له بواری خۆی ئاشكراشه نامه‌كانی مۆبایل كه بۆ به‌شداربووان ده‌نێردرێن بڕێكی زۆری پاره‌ی ده‌وێت له‌به‌ر زۆریی ژماره‌ی به‌شداربووان. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش وه‌زیری ڕۆشنبیری كاوه مه‌حموود سه‌ر به حزبی شیوعییه‌و ئه‌و حزبه هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه به‌وه تۆمه‌تباركراون كه خستنه‌ڕووی یاساكه بۆ دروستكردنی كێشه‌یه‌و سه‌رقاڵكردنی موعاره‌زه‌و جه‌ماوه‌ر له ناڕه‌زاییه‌كانی پێش‌و دوای خۆپیشاندانه‌كانی شوباتی ساڵی 2010. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره كاتی ناردنی نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه كه پێش نوێژی هه‌ینی بووه به‌جۆرێك كه به‌پاڵ گه‌یشتنی به‌ده‌ستی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڕووده‌كه‌نه مزگه‌وته‌كان بگاته ده‌ستی وتاربێژه‌كانی هه‌ینیش.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2011-11-25-042.html