كه‌ناڵی زاگرۆس تی ڤی شتێك ناڵێت ده‌به‌نگ باوه‌ڕی پێبكات
سێشه‌ممه-08-ئایار(مانگی 5)-2012
له‌كاتی خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ 8/5/2012 له هه‌ولێر كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی زاگرۆس تی ڤی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌شێك له خۆپیشانده‌ران په‌لاماری كه‌ناڵه‌كه‌یان دا‌و ویستیان بیسووتێنن. ئه‌وه‌ی شایه‌نی سه‌یره ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه‌ناڵه‌كه بڵاویكرده‌وه دووره له داڕشتنی هه‌واڵه‌كه چونكه ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی خه‌ڵكه‌ی چووبوون به‌لای كه‌ناڵه‌كه تێپه‌ڕین و ته‌نانه‌ت وه‌زعی پاسه‌وانه‌كانیش ئاسایی بوو هه‌روه‌ها ئه‌و سووتاندنه‌ی كه‌ناڵه‌كه باسی كردووه سووتانی پووشو گیای وشك بوو كه ده‌بوایه كه‌ناڵه‌كه خۆیان بیسووتانایه بۆ پاككردنی زه‌وییه و له‌ناوبردنی مێشووله. خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (8/5)ی هه‌ولێر دژی گۆڤاری چرپه كه له پارتییه‌وه نزیكه‌و دژی نووسه‌رێك له‌به‌ر دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نووسه‌ره‌كه. پێشتریش خۆپیشاندانی هێمانه له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینی‌و جه‌ماوه‌ری شاره‌كه سازدرابوو و مامۆستایانی ئایینی هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو ئه‌گه‌ر رێوشوێنی یاسایی نه‌گیرێته به‌ر ئه‌وا رۆژی 85 خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن. پاش به‌ڵێنه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ههرێمو ده‌ستگیركردنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی دوور له نه‌خشه‌ی مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێوه‌چوو و توندوتیژیی لێكهوتهوه كه یه‌كێكیان سووتانی پووشو په‌ڵاشی نزیك كه‌ناڵی زاگرۆس تی ڤی.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پار ئهندامانو لایه‌نگرانی پارتی په‌لاماری هه‌موو باره‌گاو كه‌ناڵه‌كانی یه‌كگرتوویان له زاخۆ‌و بادینان دا‌و سووتاندیاننو كه‌ناڵی زاگرۆس ده‌یه‌وێت به‌و هه‌واڵه سووتانی ئه‌و پووشه به‌وه به‌راورد بكات‌و په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ر بنێرێت كه ئه‌وانیش ((خه‌ریك بوو)) ببنه قوربانی.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2012-05-08-044.html