|
|

|
وێنهی پێشمهرگهی یهكێتییه بكوژهكه- له سایتی ئاوێنه- فۆتۆ سارا قادر |
|
|
|
|
|
|
|
بكوژ پیِشمهرگهی یهكێتی بووه و ئاسایشی سلێمانی دهیكاته ئهنسارولئیسلام
چوارشهممه-08-ئاب(مانگی 8)-2012
ئاسایشی سلێمانی: ئەو كەسەی خوشكەكەی خۆی كوشتو سوتاندنی پێشتر ئەنسارولئیسلام بووە
ههفتهنامهی ئاوێنه لهسهر زاری ئهو كهسه: من پێشمهرگهی یهکێتی بووم و بهرپرسێكی یهكێتی بۆ سیخوڕی ناردووبوومی بۆ ناو ئهنسار و ئهمان گرتیانم و ئهشكهنجهیان دام و دوایی بوومهوه به پێشمهرگهی یهکێتی.
------
ههواڵهكهی ئاسایشی سلێمانی:
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو كەسەی لەشاری سلێمانی خوشكەكەی خۆی كوشتووەو دواتر سوتاندویەتی و پارچە پارچەی كردووە پێشتر لە ریزەكانی رێكخراوی ئەنسارولئیسلام بووە.
ئاسایشی سلێمانی لەرونكردنەوەیەكدا كە كۆپیەكی دەست سایتی هاوڵاتی كەوتووە، ئەمرۆ یەكشەممە 5-8، رایگەیاند “سەبارەت بە رووداوی كوشتنی (سازگار ئەحمەد محمد) لەلایەن براكەیەوە بەناوی (نزار ئەحمەد محمد) ـەوە سوتاندن و پارچەپارچە كردنی تەرمەكەی بەشێوەیەكی دڕندانە، دوای لێكۆڵینەوەی زیاتر لە تاوانبارەكەو گەڕان بەدوای پێشینەكەیدا، روونبووەوە كە ناوبراو لەناو ڕیزەكانی بەناو (ئەنسار ئیسلام) دا كاریكردووە، دواتر گەڕاوەتەوەو خۆی تەسلیم بە ئاسایش كردووە”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دوێنێ لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد هێزەكانیان رۆژی هەینی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە دایكبوی ساڵی (1981) لە شارۆچكەی سەیدسادق، بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی. بەتۆمەتی ئەوەی كە لە رۆژی 26/7/2012 لەناوماڵی خۆیان لە گەڕەكی كۆسەی چەم لەسلێمانی، هەستاوە بەكوشتنی خوشكەكەی.
هاوڵاتی:
http://www.hawlati.co/babetekan/24187
-------------
دیمانهكهی ئاوێنه:
"من پێشمەرگەی فەوجی ٣ی لیوای پێنجی یەکێتی نیشتمانیم، پێشتر ساڵی ٢٠٠٢ بەنهێنی لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتییەوە بەناوی (س. ح. س) نێردرامە ناو ئەنسارەوە، بەڵام هەر زوو ئیخباری کرام، شەش مانگ دەستگیرکرام چلو پێنج رۆژ لەژێر ئەشکەنجەی ئەواندا بوم، دواتر ئازادکرامو بوومەوە بە پێشمەرگەی یەکێتی".
تهواوی راپۆرتهكهی ئاوێنه:
ئهو پیاوهی خوشکهکهی خۆی کوشت: دوای سوتاندنی، تهرمهکهیم پارچە پارچه خسته گوێنییەکەوە
ئا: سارا قادر
سەرلەبەیانی رۆژی ٢٦/٧ کاتێک نزار دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، فیشەکێک دەنێت بە سەری سازگاری خوشکییەوەو راستەوخۆ بەرەو دێی گۆشانی دەبات، لەوێ تەرمەکهی دەسوتێنێو بێ ئەوەی دایکیو خوشکەکەی ئاگادار بکاتەوە بەرەو شاخەکانو سەر سنوور هەڵدێت، بەڵام پاش چەند رۆژێک دەگەڕێتەوە سەر تەرمەکەی تا بیشارێتەوە، لهوکاتهدا ئاسایش دەستگیری دەکات.
نزار دەستی (بهنێوان ههردوو رانیهوه) گرتبوو (لهبهرئهوهی وهک خۆی دهڵێت لهکاتی دهستگیرکردنیدا بهشەقو لێدان ئازاریان بەئەندامی نێرینەی گەیاندووه) بە شەلە شەل هاتو وەک مرۆڤێکی نائاسایی زوو زوو تاس دەیبردەوەو وتی "من پێشمەرگەی فەوجی ٣ی لیوای پێنجی یەکێتی نیشتمانیم، پێشتر ساڵی ٢٠٠٢ بەنهێنی لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتییەوە بەناوی (س. ح. س) نێردرامە ناو ئەنسارەوە، بەڵام هەر زوو ئیخباری کرام، شەش مانگ دەستگیرکرام چلو پێنج رۆژ لەژێر ئەشکەنجەی ئەواندا بوم، دواتر ئازادکرامو بوومەوە بە پێشمەرگەی یەکێتی".
نزار باس لهڕووداوهکه دهکاتو دهڵێت "ئەو بەیانییە لەواجب گەڕامەوە ماڵەوە کە بینیم سازگار لەگەڵ کوڕێکدایە لەحاڵەتێکی خراپدا، شێت بووم، رامکرد تفەنگەکە بێنم، تا من هێنام ئەو دەرچوو، بۆیە یەکسەر فیشەکێکم نا بەسەری خوشکەکەمەوە".
ئەو لەکاتی ئەم قسانەدا حەپەسابوو، بەڵام زۆر راشکاوانە وتی خۆزگە کوڕەکەشم بەردەستکەوتایەو بمکوشتایەو دهڵێت "ئەو هەتیوە دەرچوو ئەگینا یەکسەر لەناومدەبرد، من دەستم چووە خوشکەکەی خۆم لەپێناوی سەربەرزیو شەرەفمدا، ئیتر چۆن دەستم ناچێتە ئەو!".
نزاری تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی سەیدسادق-ەو بەبنهچه ئێرانین، لەبنهماڵەیەکی هەژارنو باوکی، دایکی تەڵاقداوەو ماوەی چەندین ساڵە نزار بەموچەی پێشمەرگایەتی خێزانەکەیان بەخێودەکات، باوکی لەخواروی عێراق ژن دەهێنێتەوەو چوار منداڵی ههیه، بەڵام نزار لەدایکو باوکی خۆی سێ براو دوو خوشکی هەیە. ئەو تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، وەک خۆی وتی بەردەوام کێشەیان هەبووە، ژیانێکی نائارامیان بردۆتەسەر، بۆیە لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا سازگاریان داوە بەپیاوێکی مریشک فرۆش کە نزیکەی 15 ساڵ لەخۆی گەورەتر بووە، پاش چەند ساڵێک لێیجیابۆتەوە. بۆ جاری دووهم مارەکراوە لەپیاوێک لەتکریت بووە، چونکە ماڵی ژنەکەی تری باوکی لەتکریت بووەو پاش ماوەیەک لەویش جیابۆتەوە، بەڵام پێدەچێ هەمیشە هەوڵیدابێت لەژیانێکی ئارامی ژنو مێردایەتیدا بێت، بۆیە بۆ جاری سێیەم شوودەکاتەوە بەپیاوێکو دوو منداڵی لێیدەبێت، بەڵام "پاش ماوەیەک ئەویش تەڵاقیداو هێنایەوە بۆ ماڵمان، گوایە خیانەتی لێکردووەو کەشف بووە، بۆیە جارێکی تر بێوەژن بووهتهوه".
بۆ جاری چوارەم شوو دەکاتەوە بەپیاوێک نزیکەی ١٧ ساڵ لەخۆی گەورەتر دەبێت لەناوچەی قەرەداخ شوفێری حەفارە دەبێت، بەڵام تەنها چوار مانگ ژنی دەبێتو تەڵاقی دەدات، بۆ جاری پێنجەم لەپیاوێکی بە رەگەز عەرەب مارە دەکرێت کە بەوتەی نزار ئینسانێکی زۆر خراپ بووە، بەڵام خۆی پێداگیری کردووەو شووی پێکردووە.
ئەم کوڕە پێشمەرگەیە خاوەنی دوو تفەنگە، رۆژی پێنج شەممە 26/7 کە دەگەڕێتەوە ماڵەوە "که خوشکهکهمم بینی لهو حاڵهتهداو ههتیوهکه رایکرد، یەکسەر فیشەکێکم نا بەسەری خوشکهکهمهوهو کوشتم، کردمە چەند بەتانییەکەوەو داوامکرد برادەرەکەم ئۆتۆمبێلەکەیم بداتێ، بەڵام پێمنەوت کە شتێکی وا روویداوە، خوێنەکەیم شتو تەرمەکەیم کردە سندوقەکەوەو بردم بۆ رێی قەرەداخ نزیک گوندی گۆشان، بۆ ئەوەی دوری بخەمە، لەوێ لەژێر پردێکدا دامناو ئاگرم نا بە بەتانیەکانەوەو جێمهێشت".
ئەو دوای رووداوەکه ئۆتۆمبێلەکە دەگێڕێتەوە بۆ هاوڕێکهی، پاشئهوهی دایکیشی دهگهڕێتهوه بۆ ماڵهوه، پێیدهڵێت خوشکهکهی دیار نەماوەو چۆتە ناو پهکهکه لەشاخەکانی نزیک سنور، نزار تا سنووری ئێران دەڕواتو دەیەوێت شار جێبهێڵێت، بەڵام ئازاری ویژدان رێگای پێنادات کە تەرمی خوشکهکهی بەسوتاوی جێهێشتووەو خاکیشی پێڕەوا نەبینیوە، بۆیە دوای نۆ رۆژ دەگەڕێتەوە هەمان شوێنو تەرمەکەی هەڵدەگرێتەوەو لەمکاتەدا بەتاساوی وتی "کە چوومەوە هەمان شوێن پێیەکانی نەسوتابوون، بەڵام وا بچووک ببوەوه هەموو لەشی سوتابوو تەنها تۆزێکی مابووەوه، کە دەستم دەدایە هەر بەشێکی جەستەی، لێدەبووەوه، هەمووی پارچە پارچە بوو، خستەمە گوێنییەکەوە نهک ئهوهی من پارچه پارچهم کردبێت، کە سواری ئۆتۆمبێلی کرێکە بووم یەکسەر وتیان ئەوە چییە ئەو شتە بۆگەنەو منیش لەترسا دابەزیمەوە، بەڵام دیاربوو ئەو شوفێرە هەواڵی دابوو بە ئاسایشو دایان بەسەرمداو دەستگیریان کردم".
ئەو لەوکاتەوهی سازگاری کوشتووە سەرینەکردۆتەوە بەماڵدا، چونکە "خەریکبوو شێت دەبووم، خۆزگە تا ماوم لەزیندانێکدا بومایه بەس من دەستم نەچوایەتە خوێنی ئەو، بەردەوام بیری لێدەکەمەوە، دوای ئەو رووداوە چوار رۆژ نانو ئاویشم نەخواردەوە".
هەرچەندە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزار وتویەتی ئەمە گۆشتی ئاژەڵە، بەڵام ئەو نکۆڵی دەکاتو وتی "ئەو کاتەی تەرمەکەیان بەدەستەوە گرتم وتیان چییە وتم گۆشتەو لەقەراغی شەقامەکه دۆزیومەتەوە، بەڵام هەرگیز نەموتووە گۆشتی ئاژەڵە".
ئەو ئێستا هیچ ئاگادار نییە لەوەی خوشکەکەی خراوەتە ژێر خاک یان نا، چونکە دهڵێت "تەنها پارچەیەک لەسەریو نەختێکی قاچیان هێناوە بۆ پشکنین، ئەوانەی تری لەگۆشانە".
http://www.awene.com/dossier/%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%88-%D9%BE%DB%8C%D8%A7%D9%88%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%AE%D9%88%D8%B4%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%AE%DB%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B4%D8%AA%E2%80%8C-%D8%AF%D9%88%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%D9%88%D8%AA%D8%A7%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C%D8%8C-%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%85%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D9%85-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DA%86%DB%95-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DA%86%D9%87%E2%80%8C-%D8%AE%D8%B3%D8%AA%D9%87%E2%80%8C-%DA%AF%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%88%DB%95
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2012-08-08-045.html