شه‌ڕی كوردستانه یان شه‌ڕی نه‌وتی دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه‌تی؟
دووشه‌ممه-03-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2012
ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌رێم‌و مالیكی په‌یوه‌ندیی به كورده‌وه نییه‌و په‌یوه‌ندیی به ناوچه دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه نییه. ئه‌م شه‌ڕه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌ك رووداو به شه‌ڕی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وت ده‌رنه‌هێنێت ده‌ستیپێكرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ته‌نها دوو حزبه‌كه ده‌زانن ده‌ستكه‌وتی نه‌وت بۆ كوێ ده‌چێت بارزانی كردیه شه‌ڕی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له مالیكی، ئێستاش بۆته رووبه‌ڕوو وه‌ستانی دوو هێزی سه‌ربازی. شه‌ڕه‌كه رووبدات چه‌ندین منداڵ بێ باوك ده‌بن و چه‌ندین ئافره‌ت بێوه‌ژن ده‌بن. كاره‌ساته‌كه‌ش له‌وه‌یه به‌ر له‌م ڕووبه‌ڕوو وه‌ستانه په‌رله‌مانتارانی دوو حزبه‌كه ده‌نگیان دا بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت به نهێنی بمێنێت به‌بیانووی پاراستنی ((ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)).
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2012-12-03-046.html