به‌بڕیاری شێوه كۆده‌تا په‌رله‌مانتارانی پارتی‌و یه‌كێتی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی‌یان درێژكرایه‌وه
یه‌کشه‌ممه-30-حوزه‌یران(مانگی 6)-2013
هه‌رچه‌نده مه‌سعوود بارزانی له هه‌ڵبژاردنی گوماناویی 2009 وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و هه‌رچه‌نده ده‌بوایه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی بكرایه به‌ڵام له پێشینه‌كی ده‌گمه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی‌و یه‌كێتی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی‌یان بۆ دوو ساڵ درێژكرده‌وه. ئه‌و بڕیاره بووه هۆی پێكاچوون له‌نێوان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌و په‌رله‌مانتارانی موعاره‌زه. به‌پێ هه‌موو یاسا‌و دابونه‌ریته‌كان پێویسته هه‌ڵبژاردن بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆك یان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بدات نه‌ك ماوه‌كه له په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه، به‌ڵام له ترسی ده‌رنه‌چوونی بارزانی‌و بۆ رێگه‌گرتن له كێشه‌ی خۆپاڵاوتنی پارتی‌و یه‌كێتی به‌شێوه‌ی كۆده‌تا ماوه‌كه‌یان بۆ درێژكرده‌وه. شایه‌نی باسه كه خۆپاڵاوتنی بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كێشه‌ی لێ كه‌تبووه‌وه‌و موعاره‌زه ئه‌مه به سێیه‌مین جاریان داناوه‌و به‌پێی یاسایه‌كی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی بۆ سێ جار دروست نییه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌وه به دووه‌م جار ده‌زانێت.
------------------------
www.zagros.org/content/news/news-2013-06-30-047.html