تیرۆركردنی
كاراكته‌ر وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكی‌و وه‌ك تاكتیكێكی ئیسلامگه‌راكان
"روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هێرشه ژه‌هراوییه‌كه‌ی ئیسلامییه‌كان"
فاروق ره‌فیق
به‌شی یه‌كه‌م
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه ژماره 66 له24/4-
2007، ل14
ساڵ،
ساڵی 1985 بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه مامۆستا عه‌بدولخالق مه‌عروف ترۆركرا،
به‌ڵێ شه‌هیدكرا له‌لایه‌ن هێزێكی توندڕه‌وه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه
رووبه‌ڕووی هێرش‌و په‌لاماردانی شه‌خسی بووه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك مه‌لاو
كه‌سایه‌تی ئیسلامییه‌وه، كه شه‌هیدكردنی ئه‌و زاته له‌لای من سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی كوردستانه‌و سه‌ره‌تای
په‌خشبوونه‌وه‌ی دیارده‌و ئایدۆلۆژیای ئیسلامگه‌راییه له كوردستاندا، ئا
له‌و سه‌رده‌مه‌دا منیش رووبه‌ڕووی هێرشێكی ناڕه‌وا بوومه‌وه له‌لایه‌ن
كۆمه‌ڵێك وتاربێژ‌و "مامۆستا"ی ئایینی مزگه‌وته‌كانی كوردستانه‌وه. هێرش نا،
به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك جنێو‌و ته‌شهیرو داشۆران‌و سووكایه‌تی پێكردن له‌سه‌ر هیچ نا،
به‌ڵكو له‌ســـه‌ر وتارێك كه له گۆڤاری "كاروان"دا بڵاوببوه‌وه به
ناونیشــانی "ده‌روازه‌یه‌ك بۆ میتۆلۆژیا (علم
الا‌ساطیر)"،
كار به‌وه گه‌یشت كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ســـــایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی ناو
یه‌كێتی نووسه‌رانه‌وه ئاگاداركرامه‌وه كه پێویسته خۆم بشارمه‌وه، چونكی
هه‌روه‌ك مامۆستا عه‌بدولخالق ترۆرم ده‌كه‌ن. ئێستا دوای بیست‌و دوو ساڵ،
دوای گۆڕانێكی زۆر، من رووبه‌ڕووی هه‌مان هێرش ده‌بمه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك
له ئیسـلامگه‌راكانی كوردستانه‌وه، دیاره به جیاوازیه‌كی دیاره‌وه له
شێوه‌دا، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا هێرشه‌كه هه‌ر هه‌مان هێرشه‌و زه‌ینه
شێواوه‌كه‌ی پشتی هێرشه‌كه هه‌ر هه‌مان زه‌ینه شێواو ویژدانه بیمار‌و
عه‌قڵه نه‌زۆكه‌كه‌یه.
گه‌ر ئه‌وسا له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌و مزگه‌وتی خانه‌قا‌و چه‌ند مزگه‌وتێكی
دیكه‌و چه‌ند مه‌حفه‌لێكی دیكه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند مه‌لایه‌كه‌وه هێرش
كرایه ســه‌رمان‌و
هێرش ده‌كرایه سه‌ر نووسه‌ران، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له سایته‌كان‌و له رۆژنامه‌و
هه‌فته‌نامه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌رمان، گه‌ر ئه‌وسا ته‌نیا مزگه‌وت
هه‌بوو وه‌ك مینبه‌رێك بۆ هێرشكردن، ئه‌وا ئه‌مڕۆ سایته‌كان‌و رۆژنامه‌كان هه‌ن
بۆ ته‌شهیر پێكردن‌و سووكایه‌تی كردن به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای
ئیسلامگه‌راكاندا نین.
گه‌ر ئه‌وسا مه‌لایه‌ك هێرشی كردبێت، ئه‌وا ئێستا ئه‌ندامانی حیزبه
ئیسلامییه‌كان به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ســــتن، وه‌ك ئه‌ركێكی حیزبی‌و وه‌ك
ئه‌ركێكی (عه‌قیده‌یی)، گه‌ر ئه‌وسا له‌م وڵاته‌دا فه‌نده‌مێنتالیزم
(بنه‌ڕه‌تخوازی)ی ئیسلامیی وه‌ك ئایدۆلۆژیا‌و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك تازه به
تازه ده‌رده‌كه‌وت، ئێستا ئیسلامییه‌كان "حیزبی سیاسی"یان هه‌یه،
ته‌له‌فزیۆن‌و رۆژنامه‌و رادیۆ‌و رۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیان، بگره چه‌كدارو
چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و شێوازه جیاوازه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و ترۆرو تۆقاندن،
گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده نه‌خۆشیه،
دیارده‌ی فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامی بوو له‌م ناوچه‌یه‌دا، ئێستا سه‌رده‌می
په‌خش بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆژیا‌و ئه‌جێندایه‌ی ئیسلامییه‌كانه كه
ئه‌جێندایه‌كه له سته‌مكاری‌و ترۆر ده‌دوێ‌و به هه‌زاران فرسه‌خ دووره
له هه‌ستی عه‌داله‌تخوازیانه‌ی ناو ترادسیۆنی ئیسلامی كه یه‌كێك له
دوژمنه‌كانی ئه‌م ترادسیۆنه ئیسلامییه‌كانن. به‌ڵێ ئێستا سه‌رده‌می په‌خش
بوونه‌وه‌ی لاعه‌قلانییه‌تێكی ترسناكه كه جه‌وهه‌ری ئیسلامگه‌رایی
پێكده‌هێنێت، گه‌ر ئه‌وسا زۆر دیار نه‌بوو كه ئیسلامگه‌ره‌كان چییانده‌وێت
ئێستا دوای بیست‌و دوو ساڵ، دوای ئه‌زموونی ئیسلامگه‌را، ترۆریسته‌كانی
جه‌زائیرو سودان (توندڕه‌وی ئیسلامی بووه مایه‌ی گه‌وره‌ترین كاره‌سات له
وڵاتی سودان كه له مێژووی خۆیدا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه)و ئه‌فغانستان
(ئه‌زموونه ترسناكه‌كه‌ی تاڵیبان)و عێراق (به‌شێكی ئه‌و ترۆره‌ی كه چوار
ساڵه له عێراقدا خۆی په‌خش ده‌كاته‌وه‌و به‌شێكی ئه‌و خوێنه‌ی رژاوه،
گروپی ئیسلامیی لێی به‌رپرسیارن)و كۆمه‌ڵێك شوێنی دیكه‌ی جیهان، ئێستا
دیارده ئیسلامگه‌راكان چی‌یان ده‌وێت و ئه‌جێنداكانیان روون‌و ئاشكران بۆ
هه‌موو لایه‌ك، بانگه‌شه‌ی ئیسلامییه‌كان پشت به خوێندنه‌وه‌یه‌كی
حه‌رفیانه‌ی چه‌ند تێكستێك‌و خودی واقیع ده‌به‌ستێت، نه‌ك هه‌موو ئه‌و
تێكستانه‌ی كه ترادیسیۆنی ئیسلامی به‌رهه‌می هێناون، لێره‌وه سه‌دان
تێكستی فه‌لسه‌فی‌و عیرفانی‌و ئه‌ده‌بی فه‌رامۆش كراون‌و جه‌خت له‌سه‌ر
چه‌ند تێكستێكی ناو فیقهی ئیسلامی‌و جه‌خته‌كه له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ته، بگره
ئه‌م خوێندنه‌وه حه‌رفی‌و ساده له‌و حانه‌یه خۆی شێواندنێكی سه‌یری ئه‌و
تێكستانه‌یه، ئاخر بزووتنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تخوازی ئیسلامیی (فه‌نده‌مێنتالیزمی
ئیسلامی) چییه جگه له شێواندن‌و ڕووشاندنی ئیسلام‌و ترادسیۆنی ئیسلامیی؟
به‌ڵێ هیچ نییه جگه له شێوه‌یه‌كی كاریكاتۆری خودی ئایینی ئیسلام، من
له زنجیره‌یه‌ك وتاردا به‌م نزیكانه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه ده‌كه‌م.
به‌ڵێ ئه‌م رۆژانه خۆم‌و هاوڕێكه‌م (هاوسه‌ره‌كه‌م) رووبه‌ڕووی هێرشێكی
ناجوامێرانه بووینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه،
با بپرسین بۆ؟ من له هاوڵاتی ژماره 319 (28/3/2007)دا وتارێكی زۆر كورتم
بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی ته‌سریحێكی وه‌زیری ژینگه كه
مه‌به‌ست له‌و وتاره نه‌جگه‌ره‌كێشان بوو، نه‌خوانه‌خواسته هێرشكردن بۆ سه‌ر
وه‌زیری ژینگه، به‌ڵكو چه‌ند مه‌به‌ستێكی دیكه‌م هه‌بوو، ئه‌و كه‌سه‌ی به
ویژدانه‌وه خوێندبێتییه‌وه له مه‌به‌سته‌كان گه‌یشتووه. له راپۆرتێكدا كه
له ڕوَژنامه‌ی
ئاڵای ئازادی دا بلاَوبوَته‌وه
هاتووه "دارا محه‌مه‌د ئاماژه ده‌كات به وته‌یه‌كی شێخی ئه‌زهه‌رو وتی،
شێخی ئه‌زهه‌ر فتوای داوه كه جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسوڵمانین ده‌توانین ئه‌و فتوایه به‌كاربهێنن". (ئاڵای
ئازادی ژماره701ی 13/3/2007)، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی من له به‌ر ڕۆشنایی
ئه‌و هه‌واڵه‌و ئه‌و ئاماژه‌كردنه‌دا به فه‌توای ئه‌زهه‌ر، بریتی بوو له
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌جێندای ئیسلامییه‌كان، واته دنیابینی‌و ئه‌جێندا
"سیاسییه" هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌یان كه بریتییه له به ئیسلامكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگاو دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئاینی (سه‌روه‌ریی شه‌ریعه‌ت)و
مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك دنیا‌و كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی له دیده
بنه‌ڕه‌تخوازییه‌كانه‌وه (دیدی فه‌نده‌مێنتالیستانه‌یان) كه دیدێكی پڕ له
ئیشكالیه‌تی عه‌قڵی‌و مه‌عریفی‌و بگره ئه‌خلاقییه. ویستم به
ئیسلامییه‌كانی كوردستان (بێ جیاوازیكردن له نێوان ئه‌م حیزبی ئیسلامی‌و
ئه‌و حیزبی ئیسلامی دیكه‌دا، چونكی هه‌ر هه‌موو یه‌ك ئه‌جێندایان هه‌یه)
بڵێم كه ئێمه ده‌زانین ئێوه چ ئه‌جێندایه‌كتان هه‌یه، له هه‌مانكاتدا به
جڤاتی كوردیش بڵێین هۆشیاربن به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌جێندایه كه دواجار به
كۆیله‌كردنی هه‌موومان ده‌شكێته‌وه‌و له ده‌ستدانی هه‌ندێك ئازادی زۆر
بچووك كه ئێمه ده‌توانین له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه سیاسی‌و كلتورییه ناله‌باره‌ی
كوردستاندا خاوه‌نیان بین.
ئه‌مڕۆ بێباكییه‌ك هه‌یه له به‌رامبه‌ر گروپه ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و
عێراق‌و ناوچه‌كه، به‌و مانایه‌ی كه نه‌بوونه‌ته بابه‌تی گفتوگۆكان‌و
لێكۆڵینه‌وه فیكری‌و ستراتیژییه‌كان كه زۆر پێویستن، هه‌م بۆ تێگه‌یشتن له
ئه‌جێنداكانیان‌و هه‌م خۆئاماده‌كردن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی كه به ته‌واوی
ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست (ئێمه ده‌زانین حیزبیه ئیسلامییه‌كان ئه‌مڕۆ
به‌شداری ده‌سه‌ڵاتن‌و له‌سه‌رخۆ خزمه‌تی ئه‌جێندا سیاسییه‌كانیان) ده‌كه‌ن
ئه‌مجاره له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و له‌ناو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی
عێراقه‌وه، بێباكییه‌ك هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چی له عێراقدا
ده‌گوزه‌رێ، ئه‌مڕۆ له عێراقدا شیعه‌كان سه‌رقاڵی سه‌پاندنی ولایه‌تی
فه‌قێن له‌و شوێنانه‌ی كه كۆنترۆڵیان كردوون، سونه‌كانیش به هه‌مانشێوه
سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ئیماره‌تی ئیسلامین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌دا،
بۆ نمونه له پارێزگای دیاله‌و له ده‌وروبه‌ری به‌عقوبه، ناوچه‌ی
موحه‌ڕه‌مه‌یان هه‌یه‌و تێیدا سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئاینین.
هه‌ندێك هه‌واڵ باس له فه‌تواكانیان‌و بڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكی ئه‌و
ناوچه‌یه، له‌وانه حه‌رامكردنی تایه‌ی سپێری ئۆتۆمبێل، چونكه هه‌بوونی
تایه‌ی سپێر باس له بێئیمانی ده‌كات‌و باوه‌ڕ نه‌بوونه به قه‌زاو قه‌ده‌ر،
هه‌روه‌ها دروستكردنی ده‌رپێ بۆ ئاژه‌ڵه‌كان (له‌وانه مانگا‌و بزن) ئێمه هیچ
له ڕاستی یان ناڕاستی ئه‌و هه‌واڵانه نازانین، به‌ڵام ئه‌وه باش ده‌زانین
كه بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كان له‌و ئاسته تێناپه‌ڕێت، به
تایبه‌ت ئیسلامییه‌كانی كوردستان. بارودۆخی عێراق ئه‌مڕۆ له هه‌ر ساته
وه‌ختێكی دیكه‌ی چوار ساڵی رابردوو، ترسناكتره‌و كراوه‌یه بۆ هه‌موو
ئه‌گه‌ره‌كان. له‌وانه ئه‌گه‌ری شكستی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكاو رۆیشتنه
ده‌ره‌وه‌ی له عێراق‌و ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئایینی
له‌لایه‌ن ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه به دڵنییاییه‌وه یه‌كه‌م كاری
حكومه‌تێكی یان ئیماره‌تێكی ئیسلامی له عێراق بریتی ده‌بێت له هه‌وڵی
داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان‌و ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌ش هه‌لێكی ئاڵتوونی ده‌خاته
به‌رده‌م ئیسلامییه‌كانی كوردستان بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كه‌یان كه بریتییه
له به ئیسلامكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی (بڕوانه كتێبی ماڵێكی
لێكترازاو ویژدانێكی بیمار) وه چه‌سپاندنی دیده سیاسییه‌كه‌یان
(چه‌سپاندنی بێقه‌ید‌و شه‌رتی شه‌ریعه‌ت له كوردستاندا)، هه‌روه‌ها له
په‌یوه‌ندیدا به سیناریۆی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین
گه‌ر ئه‌و په‌لاماره رووبدات یه‌كێك له به‌رئه‌نجامه‌كانی بریتی ده‌بێت له
به‌هێزكردن‌و پڕچه‌ك كردنه‌وه‌ی ئه‌نسارولئیسلام‌و هێنانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م
ده‌ڤه‌ره، راسته كه ئه‌م گروپه گروپێكی توندڕه‌وه‌و ترۆریسته‌و له
شێوه‌دا جیاوازییه‌كی كه‌می هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی
ئیسلامییدا، به‌ڵام من گومانێكم نییه له‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌موو له‌سه‌ر خوانی
یه‌ك ئه‌جێنداو یه‌ك پرۆژه كۆده‌بنه‌وه. كه‌واته ئه‌مڕۆ ئێمه له‌به‌رده‌م
هه‌لومه‌رجێكی سكپڕداین، سك‌پڕ به كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی
"ئیماره‌تێكی" ئیسلامی به‌ربنه‌مای دیدی ئه‌و گروپه بنه‌ڕه‌تخوازانه،
ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ترۆرو ترس‌و تۆقاندن له كوردستاندا، ئه‌گه‌ری
ترۆركردنی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی (له‌وانه نووســـــــــه‌ران)و هێرشكردنه
سه‌ر كۆمه‌ڵێك دام‌وده‌زگا، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له
نێوان گروپه ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و گروپه ئیسلامییه‌كانی ســـوننه
مه‌زهه‌به‌كانی عێراق (ئێستا نزیكییه‌ك هه‌یه له نێوان حیزبی ئیسلامی
عێراق‌و كۆمه‌ڵی ئیســلامیدا‌و رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵ گرنگی به ئه‌ده‌بیاتی
سیاسییه‌كانی حیزبی ئیسلامی ده‌ده‌ن)، هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه دواجار ده‌كرێت
به كۆمه‌ڵێك به‌رئه‌نجامی نه‌خوازراو بشكێته‌وه.
من ویســــــــتم له رێگای ئه‌و وتاره كورته‌وه‌و به‌چه‌ند دێڕِێك
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك بوروژێنم تاكو مشت‌ومڕێك دروست بكات‌و هه‌رخۆشم دواجار
به‌شداری ئه‌و مشت‌ومڕو گــفتوگـــۆیه بم، به په‌رچه‌كرداری هه‌ندێك له
ئیسلامییه‌كان‌و به تایبه‌ت كه‌ڵتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هیچ شۆك نه‌بووم. دیاره
ئه‌وان بتوانن به بلۆك سه‌ری خه‌ڵكی (نه‌یارانی خۆیان) پان بكه‌نه‌وه،
ده‌شتوانن جنێوبده‌ن‌و كاراكته‌رمان ترۆربكه‌ن، وه‌ك كردیان. مه‌به‌ستێكی
دیكه‌ی ئه‌و وتاره كورته، بریتی بوو له كێشه‌ی فه‌توا، ئه‌مڕۆ فه‌تواو
فه‌تواده‌ركردن نه‌ك ئیشكالیه‌ته، نه‌ك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵكو خودی
ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ماناكانی له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه، به پله‌یه‌ك كه
ئیدی فه‌توا هیچ مانایه‌كی نییه له‌ڕووی ئیلاهیاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك چه‌كێك
به‌كارده‌هێنرێت له خزمه‌ت ئه‌جێندای فه‌نده‌مینتالیسته‌كاندا. هه‌ركه‌سێك
دوو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌به‌ركردو جارێك قورئانی خوێنده‌وه،
هه‌ق به‌خۆی ده‌دات فه‌توایه‌ك ده‌ربكات (من له‌و زنجیره وتاره‌ی كه له
ئاینده‌دا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه زیاتر قسه‌ده‌كه‌م)، له
كاتێكدا له ترادسیۆنی ئیسلامی‌دا، رۆژگارێك فه‌تواده‌ركردن كارێكی سه‌خت
بووه‌و قه‌یدو به‌ندی خۆی هه‌بووه، هه‌ر له‌م رووه‌وه ویستم به
ئیسلامییه‌كان بڵێم كه له‌م وڵاته‌داو له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا خه‌ڵكانێك هه‌ن هیچ
خوازیاری ئه‌وه نین كه ژیانیان له‌لایه‌ن فه‌تواو فه‌تواچییه‌كانه‌وه
رێكبخه‌ن. من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه كه تا ئێستا ژیانم به‌ربنه‌مای
فه‌توا نه‌ڕێكخستووه‌و نه ژیانم به‌پێی فه‌توا رۆیشتووه به‌ڕێوه‌و
نه‌ده‌شڕوات به‌ڕێوه له ئاینده‌دا. جڵه‌وی ژیانم نه داوه‌ته ده‌ست فه‌تواو
فه‌تواچییه‌كان‌و بڕیاریش نییه له ئاینده‌دا جڵه‌وی ژیانم بده‌مه ده‌ستیان،
جڵه‌وی ژیانم وا به‌ده‌ست خودی عه‌قڵه‌وه، گه‌ر ئێوه‌ش باوه‌ڕتان به عه‌قڵ
هه‌یه باس له فه‌توا مه‌كه‌ن‌و وه‌رن به عه‌قڵ مونازه‌ره (دبه‌یت) بكه‌ین
له‌سه‌ر كێشه‌كان، ئه‌مه مه‌به‌ستی من بوو له‌و وتاره كورته، هه‌ندێك له
ئیسلامییه‌كان چاك له مه‌به‌سته‌كه‌م گه‌یشتن، به‌ڵگه‌شم ئه‌و هێرشه‌یه كه
كردیانه سه‌رم، هێرشێك كه خۆی له كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت‌و خستنه‌ڕووی تیۆری
موئامه‌ره‌و جنێودان‌و ته‌شهیر پێكردن‌و ترۆركردنی كاراكته‌ر به‌یانكرد،
هێرشێك كه له میدیاوه خۆی به‌یانكرد، له‌وانه ته‌سریحێكی وه‌زیری
ژینگه. با له ته‌سریحه‌كه‌ی وه‌زیری ژینگه، دارا محه‌مه‌د بڕوانین.
له ڕۆژنامه‌ی كوردستان ڕاپۆرتدا (ژماره 180 له 10/4/2007) به مانشێتێك
نووسراوه "وه‌زیری ژینگه: فاروق ڕه‌فیق ده‌یه‌وێت ڕووی خۆی لای
عه‌لمانییه‌كان پاك بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دابینكرنی نه‌سریه‌و بودجه"، با
به‌چه‌ند سه‌رنجێك ئه‌م ته‌سریحه شیبكه‌ینه‌وه، نا.. ئیعرابی بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌م ته‌ســریحه له‌یه‌ك كاتدا دوو هه‌ڵه‌ی لۆژیكییه، ترۆركردنی
كاراكته‌رو ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه. له تێكســته لۆژیكییه‌كاندا ترۆركردنی
كاراكته‌ر وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكی ناوزه‌د ده‌كرێت كه بریتییه له‌م
حاڵه‌ته: كه‌سێك ئه‌رگومێنتێك یان چه‌ند ئه‌رگومێنتێك ده‌خاته ڕوو، یا
هه‌ڵوێستێكی فیكری له سه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌خاته ڕوو، كه‌سێكی دی له‌جیاتی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به ئه‌رگومێنت، له‌جیاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك
ئه‌رگۆمینته‌كانی ئه‌و كه‌سه‌دا، راســـته‌وخۆ په‌لاماری كاراكته‌ری ئه‌و
كه‌سه ده‌دات به نیازی ترۆركردنی ئه‌و كاراكته‌ره، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌رگۆمێنته‌كانی ناكات، به‌ڵكو هێرش ده‌باته سه‌ر خودی كه‌ســــه‌كه،
كاراكته‌ری، له‌و دیده‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت‌و كاراكته‌ری ترۆربكات ئه‌وا
ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یانڵێت هیچ كرێدت (ره‌ســید)ێكیان نابێت‌و خودبه‌خود
پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، گه‌ر كرێدت (ره‌ســــید) له‌و كــه‌سه
وه‌رگـــیرایه‌وه، یا كارێك كرا كه ئه‌وه نیشان بدرێ كه ئه‌و كه‌سه
خاوه‌ن كاراكته‌رێكی هه‌ش‌و لاواز‌و پڕ له ئیشكالیه‌ته، ئه‌وا ئه‌مه خود
به‌خود ده‌بێته مایه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یانڵێت، واته
له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه له كاراكته‌ره‌كه ده‌دات‌و ڕاده‌كات له‌وه‌ی
كه مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌وشتانه‌دا بكات كه ئه‌و كه‌سه خستوونیه‌ته روو.
بۆیه‌شــــــه لۆژیك پێمان ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكی كاراكته‌ری ئه‌و
كه‌سه په‌یوه‌ندی به ئه‌و ئه‌رگومێنتانه‌وه نییه كه ئه‌و كه‌سه
خســـــتوونیه‌ته روو، پێویسته مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌رگۆمێنته‌كاندا بكرێت،
نه‌ك كاراكته‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یانخاته ڕوو.
ته‌ســــریحه‌كه‌ی وه‌زیری ژینگه (دارا محه‌مه‌د) ده‌چێته خانه‌ی ئه‌م
هه‌ڵه لۆژیكییه‌وه له‌وه‌دا كه ده‌یه‌وێت بڵێت فاروق ڕووی پیس بووه لای
عه‌لمانییه‌كان‌و ئێستا سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ڕووه پیسه‌كه‌یه‌تی، جارێ
ئه‌مه ته‌شـهیرپێكردن‌و نواندنی به‌دره‌فتارییه به ئێمه، هه‌روه‌ها
ڕاكردنه له خودی بابه‌ته‌كه، هه‌ڵوێستی فیكری من كه له‌و وتاره‌دا
خراوه‌ته ڕوو. جه‌نابی وه‌زیر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌و
شتانه‌دا بكات كه من گووتوومن، په‌لاماری كاراكته‌ری من ده‌دات. جه‌نابی
وه‌زیر دواجار ڕه‌مڵ لێده‌دات‌و ده‌ڵێت "فاروق بۆیه ئه‌مه ده‌كات به
مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه"، ئه‌مه‌ی دوایی گورزێكه له
كاراكته‌ری من، دیاره كه‌سێك هه‌ڵوێستێك بنوێنێت، وتارێك بنووسێت به نیازی
ده‌سكه‌وتی شه‌خسی، بۆ پاره‌و نه‌سریه‌و مووچه، كاراكته‌رێكی لاواز‌و خراپ‌و
شوێنی گومانی هه‌یه، كه‌سێكیش له‌مجۆره شوێنی متمانه نییه‌و شایانی
ئه‌وه نییه گوێی لێبگیرێت، به‌م گورزه جه‌نابی وه‌زیر هه‌ڵه
لۆژیكیه‌كه‌ی ته‌واوده‌كات، بێئه‌وه‌ی یه‌ك حه‌رف چییه له‌سه‌ر ئه‌و
وتاره‌ی من بیڵێت، یا وه‌ڵامی قسه‌كانی من بداته‌وه، هێرشێك ده‌كاته سه‌ر
كاراكته‌ری من به‌نیازی ترۆركردنی. ئه‌مه‌ش هیچ نییه جگه له هه‌ڵه‌یه‌كی
لۆژیكی‌و تاكتیكێكی هه‌ر زۆر نزم‌و به‌دوور له ئه‌خلاقی مه‌ده‌نی‌و
ڕێوڕه‌سمی دبه‌یه‌ت (مونازه‌ره) كردن. ئێمه ده‌زانین زۆرجار ئیسلامییه‌كان
له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا په‌نا به‌ر ئه‌م تاكتیكه ده‌به‌ن بۆ ڕووشاندن‌و
ترۆركردنی كاراكته‌ری نه‌یاره‌كانیان یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوڕا نین
له‌گه‌ڵ بیروڕای ئه‌واندا. سه‌ره‌تا له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه كاراكته‌ری
ئه‌و كه‌سانه (نووسه‌رو بیریار‌و سیاسی‌و...هتد) ترۆر ده‌كه‌ن، دواجار كه
پێویست بوو به‌فیعلی ترۆریان ده‌كه‌ن، واته ده‌یانكوژن. بۆئه‌وه‌ی نمونه
بهێنینه‌وه ده‌بێت لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی هه‌شتا ساڵی وڵاته ئیسلامییه‌كان
هه‌ڵبده‌ینه‌وه، مێژووی ته‌شهیركردن‌و ترۆركردنی كاراكته‌ری ده‌یه‌ها
نووسه‌رو بیریار‌و هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه كه ئێره شوێنی
ئه‌و لاپه‌ڕه هه‌ڵدانه‌وه‌یه نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر ده‌چێته خانه‌ی
هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكی دیكه‌وه كه له تێكسته لۆژیكییه‌كاندا به "ژه‌هراوی
كردنی سه‌رچاوه" ناوزه‌د ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه چ هه‌ڵه‌یه‌كه؟ له
دبه‌یتێكدا (مونازه‌ره‌یه‌كدا)، له گفتوگۆیه‌كدا له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك،
A
هه‌ڵوێستێكی فیكری ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌رگۆمێنتێك یان چه‌ند ئه‌رگۆمێنتێك
ده‌خاته‌ڕوو، كه‌سیB
له‌جیاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌رگۆمێنته‌كان، دێت‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
ئه‌رگۆمێنتانه، ئه‌و كه‌ســــه‌ی كه ئه‌و ئه‌رگـــــۆمێنتانه‌ی داڕشتووه،
ژه‌هراوی ده‌كات، په‌لاماری سه‌رچاوه‌كه (خودی كه‌سه‌كه) ده‌دات،
له‌جیاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك ئه‌و شته‌ی كه ئه‌و كه‌سه ده‌یڵێت،
له‌جیاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌رگـــۆمێنته‌كان،
ســــــه‌رچـــــاوه‌كه‌یان ده‌گرێت‌و ژه‌هراوی ده‌كات، به‌نیازی
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه (خودی كه‌سی
خاوه‌ن ئه‌رگۆمێنه‌ته‌كان) سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئه‌م هه‌ڵه لۆژیكییه وه‌ڵام
نادرێته‌وه، چونكی خۆی جۆرێك له ته‌ڵزگه (مه‌ئزه‌ق) دروستده‌كات. ئه‌و
كه‌سه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك ژه‌هراوی‌و ئالوده ده‌كات، ده‌یه‌وێت بڵێت هه‌رچی
له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه هاتووه‌و دێت، ژه‌هراوییه. لێره‌وه هه‌ر وه‌ڵامێك بۆ
ئه‌م هه‌ڵه لۆژیكییه، خۆی وه‌ك وه‌ڵامێكی ژه‌هراوی سه‌یر ده‌كرێت، چونكی
پێشتر سه‌رچاوه‌كه ژه‌هراوی كراوه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین بڵێین "ئه‌مه‌ی تۆ كردت هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكییه،
ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه (سه‌رچاوه‌ی ئه‌رگۆمێنته‌كانی من، كه خودی
كه‌سایه‌تی منه)، ئه‌م كاره‌ی تۆش وه‌ڵامی نییه جگه له ده‌ستنیشانكردنی
ئه‌و ژه‌هره‌ی ڕشتت، هه‌روه‌ها من ته‌نیا ئه‌وه‌م له‌سه‌ره كه
ئه‌رگۆمێنته‌كانم بخه‌مه ڕوو..".
له هه‌ڵه‌ی لۆژیكی "ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه"دا تا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌م
ژه‌هراویكردنه هه‌ڵده‌ستێ بێڕه‌حمتر، نا مه‌ده‌نی تر، به‌ربه‌ری تر،
ملهوڕتر، توندڕه‌وتر، ناجوامێرتر بێت، سه‌رچاوه‌كه ژه‌هراوی تر ده‌بێت، یا
ده‌خوازرێ ژه‌هراوی تر بێت، ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیری ژینگه
ده‌چێته خانه‌ی ئه‌م هه‌ڵه لۆژیكییه‌وه، ئه‌م ژه‌هراوی كردنی
سه‌رچاوه‌یه، بریتییه له ژه‌هراوی كردنی سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌كانی ناو
وتاره‌كه‌ی من كه كه‌س نییه جگه له خودی خۆم.
جه‌نابی وه‌زیر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به جڤاتی كوردی بڵێت ئێمه تاڵیبان
نین‌و نیازمان نییه شه‌راب یاساغ بكه‌ین، حیجاب یا بۆرقه به‌سه‌ر ئافره‌تاندا
به زۆره‌ملێ بسه‌پێنین، ده‌ستكاری جلوبه‌رگی پیاوان ناكه‌ین، ڕیش هێشتنه‌وه
قیاسی ئه‌خلاق‌و ئیمان نییه‌و به زۆره ملێ نایسه‌پێنین، ته‌وقه‌كردن
له‌گه‌ڵ ئافره‌ت یاســــــاغ ناكه‌ین (كه ئێستا ئێمه ته‌وقه له‌گه‌ڵ
ئافره‌ت ناكه‌ین له‌وه‌وه نییه كه به بوونه‌وه‌رێكی پیس‌و گڵاو سه‌یری
ده‌كه‌ین)، ئازادی بیروڕا یاساغ ناكه‌ین، به كورتی نیازی دامه‌زراندنی
ئیماره‌تێكی ئیسلامیمان نییه‌و ئه‌میره‌كه‌شمان ئه‌میری كه‌س نییه جگه له
خودی ئه‌و ده‌ســـــته‌و تاقمه‌ی كه له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه‌و له
به‌رنامه‌شماندا نییه سه‌ری كه‌س به بلۆك پان بكه‌ینه‌وه‌و كه‌س ترۆر
ناكه‌ین. ئه‌مه ئه‌و وشانه‌ن كه من گوتوومه‌و ئێســــتاش ده‌یڵێم كه
ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بگرنه ده‌ست ده‌یكه‌ن، له‌جیاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئه‌م شتانه جه‌نابی وه‌زیر هه‌ستاوه به پیســكردن‌و ژه‌هراویكردنی
ســـه‌رچاوه‌ی ئه‌و بیرۆكانه كه خودی نووســه‌ری ئه‌و وتاره كورته‌یه،
واته من ئه‌و فازیڵ ناوه‌ش كه له هاوڵاتیدا (ژماره 320/321 له
4-11/4/2007) كۆمه‌ڵێك جنێو‌و ته‌شهیرو سووكایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌و به‌ناو
نووسینه‌ی (كه هیچ نییه جگه له ژه‌هر رشــتن) پڕن له هه‌ڵه‌ی لۆژیكی
لــه‌ناویاندا ئه‌م دوو هه‌ڵه‌یه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدان (تیرۆركردنی
كاراكته‌رو ژه‌هراویكردنی ســه‌رچاوه) كه دواجار ســــــه‌رنجێكیش له‌و
ژه‌هره ده‌ده‌ین.
به‌شی
دووهه‌م‌و کۆتایی
هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه ژماره 67 له- 1/5- 2007، ل
14
سه‌رنجی دووه‌م ده‌رباره‌ی ته‌سریحه‌كه‌ی وه‌زیری ژینگه:
له ته‌سریحه‌كه‌ی وه‌زیری ژینگه‌دا "فاروق ره‌فیق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای
عه‌لمانییه‌كان پاك بكاته‌وه به مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه".
چه‌ند گریمانه‌یه‌كی
(assumptions)
ته‌عبیرلێنه‌كراو خۆی مه‌ڵاسداوه، له‌وانه، یه‌كه‌م: فاروق هیچی نییه
بیڵێت ته‌نیا مه‌به‌ستێتی ده‌ستی به نه‌سریه‌و بودجه بگات، دووه‌م: فاروق
ئیسلامییه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت لای عه‌لمانییه‌كان رووی خۆی پاك بكاته‌وه،
سێهه‌م: ئیسلامییه‌كان روویان پیسه‌و فاروق نایه‌وێت ئیدی پیس بێت. هه‌موو
ئه‌ڕگومێنته‌كه‌ی كاك دارا محه‌مه‌د كه بریتییه له دوو هه‌ڵه‌ی لۆژیكی‌و
چه‌ند گریمانه‌یه‌كی ته‌عبیر لێنه‌كراو (په‌نهان له‌ناو خودی یه‌ك پێشه‌كی
لۆژیكیدا) ده‌توانین به‌مشێوه‌یه فۆرماتی بكه‌ین‌و فۆرمه لۆژیكییه‌كه‌ی
دیاری بكه‌ین، به‌پێی ستانداردی لۆژیكی:
پێشه‌كی یه‌كه‌م: فاروق ره‌فیق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاك
بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه.
یه‌كه‌م: گریمانه‌ی ته‌عبیر لێنه‌كراو (فاروق هیچی نییه بیڵێت ته‌نیا
مه‌به‌ستی نه‌سریه‌و بودجه‌یه).
دووه‌م: گریمانه‌ی ته‌عبیر لێنه‌كراو (فاروق ئیسلامییه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت لای
عه‌لمانییه‌كان رووی خۆی پاك بكاته‌وه).
سێیه‌م: گریمانه‌ی ته‌عبیر لێنه‌كراو (ئیسلامییه‌كان روویان پیسه‌و فاروق
نایه‌وێت ئیدی پیس بێت).
——————————-
كه‌واته ئه‌و شته‌ی فاروق ده‌یڵێت شوێنی گومانه‌و خودی فاروق شوێنی
گومانه‌و نابێت گوێی لێبگیرێت.
وه‌ك ده‌بینین ئه‌م به‌ناو ئه‌ڕگۆمێنته، له یه‌ك پێشه‌كی‌و به‌ره‌نجامێك پێك
هاتووه، وه‌ك دیمان ئه‌و پێشه‌كییه‌ش (ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر)
دووهه‌ڵه‌ی لۆژیكییه (زۆر كردنی كاراكته‌رو ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه)
هه‌ڵه‌ی لۆژیكیش له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ڕگۆمێنتدا قبووڵ ناكرێت‌و
لێره‌شه‌وه ئه‌ڕگۆمێنته‌كه هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وگریمانانه‌ی كه ته‌عبیریان لێنه‌كراوه‌و قسه‌یان له‌سه‌ر
نه‌كراوه، به‌ڵام به په‌نهانی بوونیان هه‌یه‌و فێڵبازانه له‌ودیو
پێشه‌كییه‌كه‌وه به په‌نهانی دانراون‌و یا ڕاستره بڵێین نیازێكن له‌وێ
هه‌ن، چونكی روون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك راستی بینراو
سه‌یركراون به‌پێی لۆژیك شوێنی ئیشكالیه‌تن‌و قبووڵ ناكرێن، كه‌واته وه‌ك
موعته‌زیله‌ییه‌كان ده‌یانگووت "كه‌ره‌كه‌ی شێخ وه‌ستا"، كه‌واته
ئه‌ڕگۆمێنتێك له ئارادا نییه، ئاماژه‌یه‌ك به‌و گریمانانه بده‌ین كه له
ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیردا خۆیان مه‌ڵاس داوه، وه‌زیری ژینگه
ده‌یه‌وێت بڵێت "فاروق هیچی نییه بیڵێت ته‌نیا مه‌به‌ستی نه‌سریه‌و
بودجه‌یه" (گریمانه‌ی یه‌كه‌می ته‌عبیرلێنه‌كراو به‌ڵام خاوه‌ن ئاماده‌یی
له‌و ته‌سریحه‌دا. له دارا محه‌مه‌د ده‌پرسین كوا به‌ڵگه‌كانت؟ كوا
دۆكیۆمێنته‌كانت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه نه‌سریه‌یه‌ك‌و بودجه‌یه‌ك
له‌ئارادایه؟ تۆ نابێت لانی كه‌می ویژدان‌و مۆڕاڵت هه‌بێت‌و ئه‌وه ببینیت
كه‌ئێمه ساڵ‌و نیوێكه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه كوردستان وه تائێستا دینارێك چییه
چ وه‌ك مووچه چ وه‌ك یارمه‌تی چ وه‌ك نه‌سریه له هیچ لایه‌ن‌و ده‌زگاو
حكومه‌تێك چییه وه‌رمان نه‌گرتووه، پسپۆڕیمان له چه‌ندكایه‌یه‌كدا هه‌یه،
ده‌توانین زۆر به‌سوود بین بۆ حكومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاو وه‌زاره‌ته‌كانی وه‌ك
راوێژكار‌و خاوه‌ن دیدو بۆچوون له بواری حوكم كردن‌دا كار بكه‌ین، به‌ڵام
بێكارین، مامۆستای زانكۆ بووین‌و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆین،
ده‌مانتوانی‌و بگره ده‌بووایه له زانكۆكاندا وانه بڵێینه‌وه، به‌ڵام له
ده‌ره‌وه‌ی زانكۆین، ده‌زانیت بۆ؟ چونكه ئێمه مرۆڤی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆین‌و
نامانه‌وێت سیاسییه‌كان دامان مه‌زرێنن‌و ئه‌و سیاسیانه‌ی كه هیچ له
خوێندن‌و په‌روه‌رده نازانن، ئه‌و سیاسییانه‌ی كه ئێمه چه‌ندین ساڵه
تێبینی‌و ره‌خنه‌ی خۆمان، له‌سه‌ریان هه‌یه. به‌ڵێ ئێمه له وڵاتێكدا
كه‌وه‌ك ده‌رمانی چاوئێشه پێویستی به ئێمه‌یه، زانكۆكان پێویستیان به
ئێمه هه‌یه‌و ئێمه بێكارین‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕه كه‌مه پاره‌یه ده‌ژین كه
له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانمان به‌ده‌ستی ده‌هێنین.
ئێمه له 6/9/2005ه‌وه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌مان دامه‌زراندووه به‌ناوی
"خانه‌ی حیكمه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی" تا ئێستا یه‌ك دینارمان له
هیچ لایه‌نێك‌و له هیچ حكومه‌تێك وه‌رنه‌گرتووه‌و خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ین،
ئه‌مه له كاتێكدا باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و گشت ئیسلامییه‌كانی
دیكه‌و سه‌نته‌رو رادیۆ‌و رۆژنامه‌ی ئیسلامییه‌كان‌و خودی حیزبه
ئیسلامییه‌كان، له‌وانه حیزبه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیر له‌سه‌ر بودجه‌و
نه‌سریه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین‌و ناو به‌ناویش
(ئه‌میره‌كه‌یان)، داوای ئه‌وه ده‌كات كه نه‌سریه‌كه‌یان بۆ زیاد بكرێت‌و
ده‌ڵێت "زوڵم له ئێمه ده‌كه‌ن‌و پاره‌ی كه‌ممان ده‌ده‌نێ".
سه‌ده‌ها سه‌نته‌ری بێكه‌ڵك هه‌ن له كوردستاندا كه به هه‌زاره‌ها دۆلار
نه‌سریه‌و مووچه وه‌رده‌گرن‌و هۆڵ‌و بینای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش
نه بودجه‌مان هه‌یه‌و نه بیناو ماڵه‌كه‌ی خۆمان كردۆته شوێنی خانه‌ی
حیكمه‌ت، ماڵ‌و خانه‌كه بوون به یه‌ك. بۆ ره‌وایه كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و
یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر حكومه‌ت بژین‌و ئه‌و هه‌موو رێكخراو‌و باره‌گاو
رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆنانه‌یان به پاره‌ی ئه‌و وڵاته به‌رن به‌ڕێوه‌و
بودجه‌و نه‌سریه وه‌ربگرن، به‌ڵام بۆ ئێمه مایه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ر بێت؟
ئه‌مه له كاتێكدا كه نه‌نه‌سریه‌یه‌ك له ئارادا هه‌یه‌و نه بودجه‌یه‌ك.
ئه‌وه‌ی ئێمه له خانه‌ی حیكمه‌ت له‌و ماوه كه‌مه‌دا كردوومانه (سێ
كۆرسی فه‌لسه‌فی له سلێمانی‌و كۆرسێك له هه‌ولێرو دوو چالاكی كۆبوونه‌وه
له‌سه‌ر خوانی كتێبێك ماوه‌ی دوو مانگ‌و چاپكردنی كتێبێك). به
دڵنییاییه‌وه ئیسلامییه‌كان نه‌ك له‌مێژووی چه‌ندین ساڵه‌یان نه‌یان كردووه،
به‌ڵكو هه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م بڵێم هه‌رگیز ناتوانن بیكه‌ن، چونكی
له‌جه‌وهه‌ریاندا نییه، مایه‌ی ئه‌وه‌یان نییه كاری جیدی‌و چاك‌و
مه‌ده‌نی‌و كاری فیكری بكه‌ن، ده‌ی با ئه‌و مووچه‌خۆرانه، مشه‌خۆرانه،
بێده‌نگ بن‌و به ڕێزه‌وه ناوی ئێمه بهێنن.
گریمانه‌ی دووه‌می ته‌عبیر لێنه‌كراو:
گریمانه‌ی دووه‌می ناو هه‌ڵه لۆژیكییه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیری ژینگه
ئه‌مه‌یه (فاروق ئیسلامییه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت لای عه‌لمانییه‌كان رووی خۆی
پاك بكاته‌وه)، به ئیسلامی كردنی فاروق خۆی داستانێكی دوور‌و درێژه‌و
ده‌بێت به كتێب له‌وداستانه قسه‌بكه‌ین كه من نه ئاماده‌یی نووسینی ئه‌و
كتێبه‌م هه‌یه‌و نه هیچ كات به‌پێویستم زانیوه سه‌رقاڵی ئه‌و تۆمه‌ته‌و
ته‌شهیر پێكردنه ببم، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم به ئیسلامی
كردنی من خۆی به‌رئه‌نجامی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی لۆژیكی بوو، له‌وانه
(ترۆركردنی كاراكته‌ر)و (ژه‌هراوی كردنی سه‌رچاوه)و (هه‌ڵه‌ی ستۆرمان
"داهۆڵ"). خۆی بریتی بوو له هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر كاراكته‌رو خودی
شه‌خسی من له‌لایه‌ن چه‌ند رۆشنبیرێكه‌وه‌و له‌لایه‌ن حیزبێكی سیاسی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه، له ساڵی 1998ه‌وه میدیای ئه‌و حیزبه له‌لایه‌كه‌وه
ته‌عتیمێكی ئیعلامی خستۆته سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانی من‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه
كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ناو ئه‌و حیزبه له‌و كاته‌وه سه‌رقاڵی ترۆركردنی
كاراكته‌ری منه.
نووسێنێكی من نییه، چ وتار‌و چ كتێب‌و چ چاوپێكه‌وتن كه باس له‌وه بكات كه
ئه‌م كه‌سه (فاروق) ئیسلامییه، كه بتوانێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت
كه ئه‌م كه‌سه بۆته ئیسلامی، كه‌واته به ئیسلامی كردنی فاروق خۆی
به‌رئه‌نجامی شێواندن‌و خراپ خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك دوو دێڕی ناونووسینه‌كانی
منه كه له سیاق ده‌ركراون (له سیاق ده‌ركردن خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی
لۆژیكییه)و به‌رئه‌نجامی هێرشی شه‌خسی به نیازی، به قه‌ولی ئه‌و
كه‌سانه‌ی به‌م كاره هه‌ستان (ته‌خت كردنی فاروق)، ئیسلامێك كه من ئاماژه‌م
پێداوه ترادسیۆنی ئیسلامییه، ئیسلامێكی شارستانییه، ده‌ڵێم "ئاماژه‌م
پێداوه" چونكی من تا ئێستا قسه‌م له‌سه‌ر ئیسلام نه‌كردووه، مه‌به‌ستیشم له
ترادسیۆنی ئیسلامیی فه‌لسه‌فه‌و عیرفان‌و ئه‌ده‌ب‌و مۆسیقا‌و هونه‌ری
بیناسازی ئه‌و شارستانێتییه‌یه كه بابه‌تی سه‌ده‌ها كتێب‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه، له خۆرئاوا‌و له‌لایه‌ن خۆرئاواییه‌كانه‌وه، ئایا ده‌توانین
به‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه بڵێین ئیسلامی، بێگومان نا، به‌ڵام گه‌ر بڕیار بێت
كه‌سێك ته‌خت بكه‌ین‌و كاراكته‌ری بشێوێنین‌و ترۆری بكه‌ین، هه‌موو شت
رێگه‌ی پێده‌درێت‌و ره‌وایه، ئه‌وه‌ش ئه‌و پرنسیپه‌یه له‌پشت به ئیسلامی
كردنی فاروقه‌وه، من له یه‌ك دوو بۆنه‌دا یه‌ك دوو شتم گووتووه كه له
به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامییه‌كان بووه‌و به خراپ ته‌فسیر كراوه:
یـــــــــــــه‌كه‌م: له یه‌ك دوو بۆنه‌دا گوتوومه "كه ئه‌خلاقی
مه‌ده‌نی‌و خودی هونه‌ری سیاسه‌ت ده‌خوازێت كه ئێمه ئیسلامییه‌كان قبووڵ
بكه‌ین‌و بكه‌وینه گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان".
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچنه ژێرزه‌مینه‌كان‌و سه‌رقاڵی پلان دانان بن بۆ كاری
ترۆریستی، پێویسته منازه‌ره‌یان له‌ته‌كدا بكه‌ین‌و با له په‌رله‌مان بن‌و
بیانبینین، با له‌جیاتی جنێودان پێیان (كه تا ئێستا چه‌ند رۆشنبیرێك
به‌مكاره هه‌ستاون) با به‌عه‌قڵ له‌ته‌كیاندا مامه‌ڵه بكه‌ن‌و كارێك
نه‌كه‌ین تووشی په‌رچه كردار بین، خۆیان هێزێكی په‌رچه‌كرداریین (ریاكتیڤ)
گه‌ر گوشاریان بۆ بهێنیت خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و ئیسلامییانه
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بدوێن‌و كار بكه‌ن (كاری
سیاسیی)و راو بۆچوونی خۆیان بخه‌نه روو، ئایا ئه‌مه مانای قبووڵكردنی
ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌یه؟ ئه‌مه ئه‌خلاق‌و خودی سیاسه‌ت ده‌خوازێت كه‌وا
مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا بكه‌ین. ئایا ئه‌مه به ئیسلام بوونه یان عه‌قڵ
گه‌وره‌یی؟
دووه‌م: كاتێك كه باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆمب باران كرا، من له
نووسینێكدا دژی ئه‌و تاوانه وه‌ستامه‌وه له‌به‌رئه‌وه نا كه (ئیسلامی)
بووم، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كارێكی ناعادیلانه‌و بگره تاوان بوو.
عه‌قڵ پێمان ده‌ڵێت له‌و شوێنه‌ی ناعه‌داله‌تیتان بینی، ناوی بهێنن وه‌ك
ناعه‌داله‌تی، دژی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه بووه‌سته‌وه، جا كه‌سی زوڵم
لێكراو، ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ر نوێنراو هه‌ركه‌سێك‌و هه‌ر گروپێك بێت.
سێیه‌م: من له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ئاماژه‌م به ترادسیۆنی ئیسلامی‌و
شارستانێتی ئیسلامی داوه له نێوه‌ندێكدا كه بڕیاری داوه شتێك نییه
به‌ناوی شارستانیه‌تی ئیسلامییه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر ئایینی
ئیسلامه‌و، ئاینی ئیسلامیش ئایینی شمشێرو كوشتن‌و بڕین‌و توندوتیژییه،
نێوه‌ندێكه هه‌ر وه‌ك ته‌كفیرییه ئیسلامییه‌كان سه‌رقاڵی ته‌كفیركردنه، به
كافركردنه، به‌ڵام به مانایه‌كی دیكه، كوفره باس له‌وه بكه‌یت كه
(راسته ئیسلام جه‌لادی زبرده‌ستی دروستكردووه، به‌ڵام ئیبن روشدو ئیبن
سیناو فارابی‌و مه‌ولاناو ئیبن عه‌ره‌بی‌و ده‌یه‌ها بیریار‌و فه‌یله‌سوف‌و
عارفیشی به‌رهه‌مهێناوه‌و ناشێت هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكه‌ین، ته‌ڕو
وشك پێكه‌وه بسووتێنین).
له په‌یوه‌ندیدا به فه‌زاحه‌تی "به‌ئیسلامی كردنی فاروق"ه‌وه، خودی
ئیسلامییه‌كان رۆڵێكی زۆر زۆرزانانه (فێڵبازانه)یان بینی، یه‌كگرتووی
ئیسلامی به‌رهه‌مێكی من كۆپی ده‌كات‌و به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دابه‌شی
ده‌كات، ئه‌مرێكی حیزبیش (ئه‌مرێكی سوڵتانانه) ده‌رده‌كات بۆ ئه‌ندامه‌كانی
كه ئه‌م نووسه‌ره بخوێننه‌وه، له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاگادار كرامه‌وه كه
ئه‌و نامه‌یه (ئه‌و ئه‌مره) ده‌ست یه‌كێتی نیشتیمانی كه‌وتووه
(مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی). ده‌پرسین یه‌كگرتوو بۆ ئه‌مكاره‌ی كرد؟
یه‌كگرتوو كه ده‌سته‌و تاقمێكی ئیسلامییه‌و له فه‌له‌كی ئیخوانه‌كاندا
ده‌سوڕێته‌وه، واته خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌كی بنه‌ڕه‌تخوازانه
(فه‌نده‌مێنتالیستیانه)یه، له دروستبوونییه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه یه‌ك
حه‌رفی جیدی، فیكری، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی فیكری ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی
ناله‌باری ئه‌م وڵاته بخاته روو، یه‌ك هاونیشتیمانی لێپرسراوی دروست
نه‌كردووه كه پڕچه‌ك بێت به فیكر‌و مه‌عریفه، كه‌سێك كه ئاگای له
سیاسه‌تی جیهانی، له خودی شارستانێتی خۆرئاوا بێت، كه‌سێك كه فیكر‌و
فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوای خوێندبێت‌و شاره‌زا بێت، سه‌باره‌ت به عێراق‌و خودی
هه‌لومه‌رجی كه‌لتووری‌و سیاسیی كوردستانیش شتێكی ئه‌وتۆی نه‌گووتووه
شایانی له‌سه‌روه‌ستان بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ژارییه‌كی فیكری
سه‌رسوڕهێنه‌ریشی نیشان داوه سه‌باره‌ت به خودی ترادسیۆنی ئیسلامی، نه‌ك
ئه‌مه‌نده به‌ڵكو ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه هه‌روه‌ك ئه‌وانی دیكه دژ
به‌كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی فیكری‌و رۆحی ترادیسیۆنی ئیسلامیه، له‌وانه
عیرفانی ئیسلامی‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی (ئیقتیباسێكتان بینیووه ئه‌م گروپه
ئایینییه بهێننه‌وه له فارابی‌و ئیبن روشدو ئیبن عه‌ره‌بی‌و عارفه
گه‌وره‌كانی ناو ئیسلام)، له‌رووی سیاسیشه‌وه یه‌كگرتوو به هه‌موو
ستاندارده‌كانی دونیا سیاسه‌ت ناكات، واته خاوه‌نی ته‌فسیری سیاسیی‌و
دیدی سیاسی نییه بۆ رووداوه‌كان (ئه‌مه ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروست
نه‌كه‌ین له نێوان ئه‌جێندا ئایینیه به‌رته‌سكه‌كه‌ی یه‌كگرتوو،و خودی
هونه‌رو زانستی سیاسه‌تدا)، عێراق خاپوور كرا نه‌ك حه‌رفێكیان نه‌بوو دژ به‌و
هه‌موو ترۆرو ناعه‌داله‌تییه، به‌ڵكو به‌شداربوون له پرۆسه‌ی داگیركردنی
عێراقداو بوونه به‌شێك له حكومه‌ت، ئه‌و دام‌و ده‌زگایانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا
دروستی كردن، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، یه‌ك حه‌رفیان نییه بۆ گووتن
ده‌رباره‌ی ئه‌و جه‌ورو سته‌مه‌ی كه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا خۆی په‌خش
ده‌كاته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت وه‌ك چاو‌دێر سه‌یری بارودۆخه‌كه
ده‌كه‌ن، تاكه‌ی تای ته‌رازووه‌كه به‌لای ئه‌واندا ده‌شكێته‌وه‌و هه‌له‌كه
ده‌قۆزنه‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌جێندا ئایینییه‌كه‌یان كه بریتییه له به
ئیسلامی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی‌و دابه‌زاندنی لیسته‌كه‌یان، لیسی
حه‌ڵاڵ‌و حه‌رام، نا.. ڕاستتره بڵێین دامه‌زراندنی سته‌مكارییه‌كی بێوێنه
كه خۆی مه‌ڵاس داوه له به‌رنامه‌و ئه‌جێندای یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا.
من له نووسینێكدا چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا گوتوومه، كه بووه مایه‌ی به
ئیسلامی كردنی من "یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته حیزبێكی
ئۆپۆزسیۆن"، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش له ئارادا نییه‌و نه‌بوو به
ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو بوو به به‌شێكی دانه‌بڕاو له هه‌لومه‌رجی ناله‌باری
كوردستان‌و به‌شێك له‌و فه‌ساده‌ی كه هه‌یه. یه‌كگرتوو له مه‌حفه‌له
داخراوه‌كاندا گله‌یی‌و گازنده ده‌كات له ده‌سه‌ڵاتی كوردی، كه گوایه
سته‌م‌و فه‌سادبوونی هه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌با وه‌ك رێكخراوێكی (سیاسی)
قسه‌ی كردباو راپۆرت‌و باس‌و لێكۆڵینه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌ساده
كردبا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خۆی به‌شێكه له‌و فه‌ساده‌و ماوه‌یه‌ك
مووچه‌ی له هه‌ردوو ئیداره‌كه وه‌رگرتووه‌و ئێستاش به‌شداری ده‌سه‌ڵاته‌و
مووچه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆچی وه‌ریده‌گرێت؟ نازانم، بۆ كاره
سیاسیه‌كان؟ (بالێی گه‌ڕێین چه‌نده كاری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان
كردووه له‌ناو ئه‌م جڤاته‌دا). هێرشێك له‌سه‌ر ئیسلام‌و خودی شارستانی
ئیسلامی هه‌یه، ئه‌م گروپه ئاینییه (یه‌كگرتوو) تا ئێستا نه‌یانتوانیوه
به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی‌و مه‌ده‌نیانه‌و به‌دوور له‌هه‌ڕه‌شه كردن‌و شكات
كردن لای سه‌ركردایه‌تی كوردی (پارتی‌و یه‌كێـتی) وه‌ڵامێكی عه‌قڵیانه‌و
مه‌ده‌نیانه‌و فیكریانه بده‌نه‌وه، كتێبێك ته‌رجومه بكه‌ن، كتێبێك بنووسن.
كاتێك نووسه‌رێك دێت‌و به رۆشنبیرانی كورد ده‌ڵێت: بوه‌ستن ئێمه ده‌بێت ئه‌و
میراته فیكرییه شارستانییه له‌یادنه‌كه‌ین‌و زاڵمانه حوكمی به‌سه‌ردا
نه‌ده‌ین‌و تێكه‌ڵی ئیسلامییه‌كانی نه‌كه‌ین، كاتێك نووسه‌رێك دێت كه خۆی
په‌روه‌رده‌ی زانكۆكانی خۆرئاوایه‌و ره‌خنه له مۆدێرنتی ده‌گرێت‌و له
هه‌ندێك سیاسه‌تی ناعه‌داله‌ت خوازانه‌ی خۆرئاوا به‌رامبه‌ر به گه‌لانی
ئه‌م ناوچه‌یه، یه‌كگرتوو دێت‌و فێڵبازانه ئه‌و ئینتیباعه دروست ده‌كات كه
ئه‌م كه‌سه ئیسلامییه، یان ده‌شێت ئیسلامی بێت، گره‌وه‌كه‌ی یه‌كگرتوو
ئه‌مه مه‌غزاكه‌یه‌تی: ئێمه سوود له‌و شتانه وه‌رده‌گرین كه ئه‌م
نووسه‌ره (فاروق) ده‌یانڵێت، گه‌ر باش بوون ده‌ڵێت ئه‌مه رای ئێمه‌شه‌و ئه‌م
نووسه‌ره ئیسلامییه، گه‌ر خراپ بوون چونكی ئیسلامی نییه كارێكی به
ئێمه‌وه نییه، گه‌ر شتی چاكی وت‌و خه‌ڵك قبووڵی كردن، ئه‌وا ئێمه ده‌ڵێین
ئیسلامییه، گه‌ر شتی دیكه‌ی ووت كه نه‌چووه خانه‌ی ئایدۆلۆژیاكه‌ی
ئێمه‌وه، ئێمه خۆمانی لێبێبه‌ری ده‌كه‌ین، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا با
ئه‌م پیاوه شه‌ڕه‌كانی ئێمه بكات، ئێمه هیچ زه‌ره‌رێك ناكه‌ین، گه‌ر
كوشتیشیان ده‌چینه سه‌رقه‌بران‌و ده‌ڵێین "كل نفس
ذائقة
الموت"، ئه‌مه گره‌وه‌كه‌ی یه‌كگرتوو بوو له‌سه‌ر من. كه من رووبه‌ڕووی
ترۆركردنی كاراكته‌ر بوومه‌وه، یه‌كگرتوو به خشكه‌یی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئاو
له‌ئاو نه‌كه‌وتبێت، له به ئیسلامی كردنی من كشانه دواوه‌و ئه‌و پیاوه‌ی
كه ئێستا وه‌زیری بێوه‌زاره‌ته (ئه‌بوبه‌كر عه‌لی) فه‌رمایشتێكی دا‌و وتی
"ئه‌م پیاوه ناسیۆنالیسته" نه‌ك ئه‌مه‌نده، به‌ڵكو ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه‌و
به‌رگوێم كه‌تۆته‌وه كه به‌ئه‌ندامه‌كانیان گووتووه "له فاروق ره‌فیق نزیك
مه‌بنه‌وه، چونكی ده‌ڵێن مه‌ترسیداره"، له راستیدا ئه‌وان باش ده‌زانن كه
من ئیسلامی نه‌بووم، نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌ڵكو من ره‌خنه‌ی توندم هه‌یه
له‌بوون‌و ئه‌جێندای ئه‌وان‌و زۆر سڵ ده‌كه‌نه‌وه له پرۆژه‌كه‌ی من،
هه‌ربۆیه‌شه له‌و كاته‌وه‌ی كه گه‌ڕاومه‌ته‌وه ده‌موچاوی كه‌سیانم
نه‌بینیووه.
یه‌كگرتوو به‌هۆی ترسنۆكی‌و سیاسه‌ته ماكیاڤیلییه‌كه‌یانه‌وه رۆڵێكیان
بینی له‌و هه‌وڵه‌ی درا بۆ ترۆركردنی كاركته‌ری من كه تا له ژیاندا مابن
نایانبه‌خشم‌و هه‌تا هه‌ناسه‌ش به‌م دژ به ئه‌جێندای ئایینی‌و
سیاسییه‌كه‌یان ده‌وه‌ستمه‌وه، وانه‌یه‌ك كه له یه‌كگرتووه‌وه فێری بووین
ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش زاده‌ی هه‌ر هه‌مان پاشاگه‌ردانی عه‌قڵی‌و رۆحین،
كه لێره به‌ركه‌ماڵه‌و بگره ترستناكتریش، چونكی ئه‌وان قوتابی
قوتابخانه‌یه‌كی هه‌ر زۆر ترسناكن، ئه‌ویش فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامییه.
تا ئێره گریمانه‌ی دووه‌ممان شی كرده‌وه، له‌ناو هه‌ڵه لۆژیكییه‌كه‌ی
جه‌نابی وه‌زیری ژینگه‌دا، گریمانه‌ی ته‌عبیر لێنه‌كراوی سێهه‌م
(ئیسلامییه‌كان روویان پیسه‌و فاروق نایه‌وێت ئیدی پیس بێت). هه‌ڵده‌گرم بۆ
خوێنه‌ران شیبكه‌نه‌وه.
سه‌رنجی سێهه‌م له‌سه‌ر ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیری ژینگه:
جه‌نابی وه‌زیر ئیسلامییه‌و سه‌ر به گروپێكی ئیسلامییه، واته بانگه‌شه‌ی
ئیماندارێتی ده‌كات‌و كه‌سی خاوه‌ن ئیمانیش، به‌پێی ئاینی ئیسلام، قورئانی
پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر، له خۆوه گومان له‌كه‌س ناكات، بوختان
ناكات، تۆمه‌ت ناداته پاڵ كه‌سانی دیكه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
یه‌كه‌م: چونكی گوناهه، زوڵمه، له كه‌سێكی دیكه "هه‌ندێك گومان كردن
گوناهه".
دووه‌م: چونكی یه‌زدانێك هه‌یه شاهیدی حاڵه‌و پێی ده‌ڵێت "درۆ مه‌كه‌و
ئیمانت له خۆڕا پووچه‌ڵ مه‌كه‌ره‌وه".
سێیه‌م: چونكی له‌خۆڕا گومان كردن‌و دانی تۆمه‌ت به كه‌سانی دیكه‌و ره‌مڵ
لێدان ده‌بێته مایه‌ی ئالوده بوونی دڵ‌و رۆح.
چواره‌م: بێ هه‌بوونی به‌ڵگه تۆمه‌ت به‌خش كردنه‌وه‌و گومان كردن كارێكی
لاعه‌قڵانییه‌و كه‌سی ئیمانداریش چونكی كه‌سێكی لاعه‌قڵانی نییه، هه‌ر
له‌خۆڕا تۆمه‌ت ناخاته پاڵ كه‌سانی دیكه.
ده‌ی جه‌نابی وه‌زیر كه ده‌ڵێت (فاروق ده‌یه‌وێت رووی خۆی لای
عه‌لمانیه‌كان پاك بكاته‌وه به مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سریه‌و بودجه)
ئه‌مه عه‌ینی تۆمه‌ت‌و بوختانه، ته‌نیا گومان كردن نییه، كه خۆی گوناهه
به‌پێی ئیسلام، به‌ڵكو تۆمه‌تباركردنی كه‌سێكی دیكه‌یه‌و دانه‌پاڵی
تۆمه‌تێكه به كه‌سێكی دیكه بێ هه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، ئا ئه‌مه‌یه
ئیمان‌و ئایین په‌روه‌رییه‌كه‌ی ئیسلامییه‌كان؟ ئه‌مانه هه‌موومان به‌بێ
ئیمان‌و كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‌و رۆژانه ئیمانمان پێده‌فرۆشن، ئه‌وه‌ش
ئیمانه‌كه‌یانه كه بریتییه له نواندنی زوڵم به‌رامبه‌ر به‌ئێمه. جه‌نابی
وه‌زیر له سه‌ر عه‌رشی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه زوڵمێكی گه‌وره‌ی لێكردین‌و
دواجار ئیمانیشمان پێده‌فرۆشێت. به‌داخه‌وه لێره‌دا بوار نییه ده‌نا له‌سه‌ر
ئیمان‌و ته‌ندروستی ویژدان‌و عه‌داله‌ت موحازه‌ره‌یه‌كی چاكی ئیسلامییه‌كانم
داده‌دا، به‌رئه‌نجامێك كه پێی ده‌گه‌ین ئه‌وه‌یه كه جیاوازییه‌ك نییه
له‌نێوان ئه‌م ئیماندارانه (ئیسلامییه‌كان)و ئه‌وانه كه به ڕه‌سمی ده‌ڵێن
بێئیمانین، هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌و پاشا گه‌ردانییه‌وه هه‌بێت كه خۆی
په‌خشی ده‌كاته‌وه، هه‌رهه‌موو باس له بیماری ویژدانێك ده‌كه‌ن كه هه‌یه،
وه ئێمه له مێژه دیاریمان كردووه، بیماریی ویژدان.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌و نووسینه‌وه هه‌بێت كه فازیل قه‌ره‌داغی له
هاوڵاتیدا بڵاوی كردۆته‌وه (پێشتر ئاماژه‌م به ژماره‌كانیدا) رام وایه كه
شایانی وه‌ڵامدانه‌وه نییه. گه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ده‌بێت وه‌ك
ته‌سریحه‌كه‌ی جه‌نابی وه‌زیری ژینگه، ئیعرابی بكه‌م‌و په‌نجه بخه‌مه
سه‌ر گشت هێرش‌و تۆمه‌ت‌و هه‌ڵه لۆژیكییه‌كانی كه به پێویستی نازانم،
هێنده به‌های بۆ دابنێم.
ده‌توانین له‌سه‌ر مه‌غزای ئه‌م هێرشه‌ی ئیسلامییه‌كان بۆسه‌ر ئێمه، چه‌ندین
وتار بنووسین، به‌ڵام لێره‌دا به‌م دوو سه‌رنجه كورته كۆتایی به‌م وتاره
دێنین:
یه‌كه‌م: ئیسلامییه‌كان وه‌ك له‌م هێرشه‌دا نیشانیان دا له جیاتی ئه‌وه‌ی
وه‌ڵامی قسه‌كانی ئێمه بده‌نه‌وه، په‌نایان به‌ر شتێك برد كه زبرده‌ستن
تێیدا، ئه‌ویش تیرۆركردنی كاراكته‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی دژ به ئه‌جێنداكه‌یانه.
دووه‌م: ئه‌م هێرشه‌یان بۆسه‌ر نووسه‌رێكه كه ئه‌وان باش ده‌زانن كه
كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ هێزێكی سیاسیی له‌پشت نییه،
له‌به‌رئه‌وه لای ئه‌وان "نیشانه‌یه‌كی ئاسانه" (Easy
target)،
ده‌نا ئه‌وان جورئه‌ت ناكه‌ن هێرشی ئاوا بكه‌نه سه‌ر كه‌سێك كه حیزبێك یان
لایه‌نێكی له‌پشت بێت، چونكی نانیان‌و مووچه‌یان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه،
دیمان كه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه پێیان گوترا "تیرۆریست" فزه‌یه‌كیان نه‌كرد،
كه‌واته ئه‌م هێرشه ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ناجوامێری‌و
هه‌لپه‌رستی ئه‌وانه. |