فۆرمێكی
تری سته‌مكاری
(وه‌ڵامێك
بۆ كاك فازل قه‌ره‌داغی)
ئالان تۆفیق
هه‌فته‌نامه‌ی
ئاوێنه
ژماره
70
له
8/5-
2007،
ل14
ده‌گێڕنه‌وه پیاوێك له دێیه‌كه‌یاندا زۆر كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌بێت‌و به
هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س ناوی نابات، ئه‌میش بیرده‌كاته‌وه كه كارێك بكات هه‌ر
چۆنێك بێت ناو ببرێت‌و بناسرێت. بۆیه له دره‌نگه شه‌وێكدا ده‌چێته سه‌ر
مه‌زاری پیاوێكی به‌ناوبانگی دێیه‌كه‌و پیسایی له‌سه‌رده‌كات‌و دواتر به
پیساییه‌كه‌ی ناوی خۆی ده‌نوسێت.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابوردودا له هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)و
(ئاوێنه)دا چه‌ند بابه‌تێك له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان‌و وه‌زاره‌تی ژینگه
بڵاوكرانه‌وه كه له نوسینی (م.فاروق رفیق)و (م.ناسك قادر) بوون دواتر چه‌ند
بابه‌تێك به‌ناوی (فازل قه‌ره‌داغی) بڵاوده‌كرێنه‌وه وه‌ك "وه‌ڵاَمێك"
بۆ ئه‌و نوسینانه. لێره‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و "وه‌ڵاَمانه"
ڕه‌وتی فكری‌و ڕه‌خنه‌ی جددی وه‌رگرێت‌و لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان بكرێنه
سه‌كۆیه‌ك‌و جێگایه‌ك بۆ گفتوگۆ‌و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌رگومێنته‌كان، له‌بری
ئه‌مانه (فازل قه‌ره‌داغی) وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ‌و دواتر (م.دارا)
وه‌زیری ژینگه‌ی سه‌ر به لیستی كۆمه‌ڵ، ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هه‌ڵه‌ی
مه‌نهه‌جی‌و فیكری‌و لۆژیكی‌و بگره قسه‌كانیان ڕوو له تۆمه‌تباركردن‌و
بوختان‌و قسه‌ی بێ به‌ڵگه‌و ته‌شهیركردن ده‌كات.
له‌ونوسینانه‌دا م.فاروق چه‌ند سه‌رنجێكی خستۆته ڕوو كه‌ده‌كرێت قسه‌ی
له‌سه‌ر بكرێت‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت‌و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، له كاتێكدا
كاك فازل‌و م.دارا چاك ده‌زانن كه‌خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌رمانمان
پێده‌كات كه له‌كاتی گفتوگۆكردنمان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا بڵێین [هاتوا
برهانكمٍ]
واته داوای به‌ڵگه بكه له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌ك بێیت قسه له‌سه‌ر
كه‌سێتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌م شێوه‌یه قسه‌ی
له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌كردووه‌و قورئانیش وا كه‌س هه‌ڵناسه‌نگێنێت،
به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن‌و گفتوگۆی حه‌جاج‌و زیادی كوڕی ئه‌بو سفیان‌و
ئه‌بو مسلمی خوراسانییه، نه‌ك هی ئیسلام‌و قورئان‌و عه‌قڵ. م.دارا به‌و شێوه
دوور له ڕۆحی ئیسلام‌و عه‌قڵ‌و مه‌نتقه وه‌ڵامده‌داته‌وه، له‌كاتێكدا كه
وه‌زیری ژینگه‌یه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ عه‌قڵ‌و مه‌نتقدا گوڵی پێ بێت، له‌بری
ئه‌مه له‌گه‌ڵ نا مه‌نتیقی بووندا بوختانی پێیه. من پرسیار له مامۆستا
دارا ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه بوایه له‌گه‌ڵ نامه‌نتیقی بووندا
چی پێده‌بوو؟ بێگومان تۆپه‌كانی تۆپخانه‌كه‌ی ته‌گه‌ران. فازل
قه‌ره‌داغییه‌ك كه‌خۆی به نوسه‌ر‌و ڕۆشنبیر ده‌زانێت، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی
بێت كه له ژماره (69)ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ی ده‌بێت كه‌سێكی
ڕه‌شۆكی ناو (كۆمه‌ڵ) ئێستا له چ قین‌و بوغزێكدا به‌رامبه‌ر (م.فاروق) گینگل
بخوات‌و تل بدات‌و ده‌بێت چه‌ند كه‌س له‌و حیزبه وتبێتیان (دعونی
اضرب عنقه)
نه‌ك له‌به‌ر خوا به‌ڵكو (لما
فی الصدور).
خوێنه‌ری به‌ڕێز، م.دارا ئێستا بێده‌سه‌ڵاترین وه‌زیره له كوردستاندا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه مه‌نتقی گفتوگۆیه‌تی كه ده‌ڵێت: (فاروق ده‌یه‌وێت
ڕوی خۆی لای عه‌لمانیه‌كان پاك بكاته‌وه به مه‌به‌ستی دابین كردنی
نه‌سرییه‌و بودجه)، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بدات به ده‌سته‌وه كه ئه‌مه
له‌ڕوی شه‌رعه‌وه بوختانه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر م.دارا‌و
حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ده‌بێت چی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و
كه‌سانه‌ی كه له دژیان قسه ده‌كه‌ن؟ نه‌خێر، گوڵی تێناگرن، چونكه ئه‌وه
فیكری ئه‌وان نییه، ئه‌وه فیكری ڕه‌وتێكی ئه‌سیلی ناو ئیسلامه، به‌ڵكو
ئه‌وان به‌رقی تێده‌گرن.
به‌ڵام نامه‌نتقی بوون له م.دارا‌و كاك فازل شتێكی سه‌یرو جێی حه‌په‌سان
نییه، به‌ڵكو سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئه‌مانه قسه‌ی مه‌نتیقی بكه‌ن‌و
مه‌نهه‌جییانه بیربكه‌نه‌وه، ده‌ڵێم سه‌یرنییه چونكه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ره‌می ئه‌م كه‌ڵته به مه‌نتقی خه‌وبینین به خوای گه‌وره‌و
مه‌لائیكه‌ته‌وه قسه‌ده‌كات‌و كاریزما دروست ده‌كات كه‌ئه‌م ئیدیعایانه
پێغه‌مبه‌ر به پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی نه‌یكردووه كاتێك ئیسرا‌و میعراجی
پێكراوه، بۆیه هه‌تا ئێستا جه‌ده‌لێكی زۆر هه‌یه له فكری ئیسلامی‌دا كه
ئایا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌و شه‌وه خوای گه‌وره‌ی بینیوه یان نا؟
لێره‌وه ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی زۆر ورد بۆ فیكر‌و ئایدیا‌و عه‌قڵیه‌تی ئه‌م
جۆره كه‌سانه‌و له‌وێشه‌وه عه‌قڵییه‌تی ئه‌و گروپانه بكه‌ین‌و
ده‌رئه‌نجامی زۆر وردمان ده‌ستبكه‌وێت كه ئه‌م كاره‌ش ئه‌مڕۆ زه‌روره‌تێكی
ئه‌و واقیعه سیاسی‌و فكریه‌یه كه كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، گرنگیشه
لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو كاریزماكانی ناو ڕه‌وته
ئیسلامییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ئاشكرا بێت كه ئایا ئه‌م كاریزمایه له كوێوه
دروست بووه؟
ده‌سه‌ڵاَتی
له كوێوه به‌ده‌ستهێناوه؟ له چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه‌و به‌ره‌و
كوێ ئاڕاسته‌ی ئه‌و ئۆتۆریته ده‌كات؟
ئایا كاریزما له‌ناو حیزب‌و لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا ئۆتۆریتی له عه‌قڵ‌و
حیكمه‌ت‌و دانایی‌و حیكمه‌تی سیاسییه‌وه به‌ده‌ستهێناوه؟ یاخود له ڕێگه‌ی
بانگه‌شه‌ی خه‌وبینین به خودا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌سحابه‌كانه‌وه؟
ئه‌گه‌ر له ئه‌گه‌ری یه‌كه‌میانه‌وه‌یه، ئه‌وا ده‌بێت بپرسین كامه‌یه
حیكمه‌تی عه‌قڵ‌و سیاسی ئه‌و كاریزمایانه له كوێی گوتار‌و "كتێبه‌كانیاندا"
به‌یانكراوه؟ له كوێدا له ئه‌رزی واقعدا ئه‌م حیكمه‌ته ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه؟
خۆ ئه‌گه‌ر له ئه‌گه‌ری دووهه‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ئه‌وا ده‌بێت
لێره‌دا پرسیارێكی جه‌وهه‌ری بكه‌ین كه ئایا كاریزمایه‌كی ئیسلامی چ
جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ئیدیعای خه‌ونێك ده‌كات به خوای
گه‌وره‌وه‌و دواتر ده‌بێت به به‌ختگره‌وه‌ی میلله‌تێك‌و كاریزمایه‌كی
كۆمه‌لاَیه‌تی‌و
خاوه‌ن ئۆتۆر‌یته‌یه‌كی دینی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا؟ ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یه‌ها
پرسیاری تر هه‌مووی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌و دبه‌یتی جدین.
جێگای داخه كه كۆمه‌ڵگای كوردی به‌وشێوه‌یه ڕێز له كه‌سه جددیه‌كان‌و
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ده‌گرێت، له‌كاتێكدا كه ئیسلامییه‌كان ده‌ترسان باس له
ئیسلام‌و كوردبوون بكه‌ن، م.فاروق كتێبێكی له‌سه‌ر نووسی، له‌كاتێكدا
ئیسلامییه‌كان جورئه‌تیان نه‌ده‌كرد بڵێن سته‌مكاری هه‌یه، م.فاروق كتێبی
(سته‌مكاری) نووسی كه ته‌نها كتێبێكه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به زمانی
كوردی، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای كوردی به‌و هه‌موو سته‌مكارییه‌ی كه تێیدایه
ئاوڕیشی له‌و كتێبه نه‌دایه‌وه كه دڵنیام ئه‌گه‌ر له ناو (هۆتۆو
توتسیه‌كاندا) بڵاوبكرایه‌ته‌وه به‌هه‌ند وه‌ریانده‌گرت.
له ڕووی لۆژیكیشه‌وه، نوسینه‌كه‌ی كاك فازل پڕه له‌هه‌ڵه‌ی لۆژیكی كه
ئه‌گه‌ر به‌وردی باسی بكه‌ین ده‌بێت به‌نامیلكه وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، به‌ڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له 1500 وشه زیاتر ڕێگه
پێنادات، ناچارم ئه‌و هه‌ڵه لۆژیكیانه فه‌رامۆش بكه‌م.
كاك فازل ده‌ڵێت: (ئه‌سڵی كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به -سی ڤی-یه‌وه هه‌یه..
هۆكاریش به‌جێیه‌و بێجێ، چونكه.. دامه‌زراندن له‌پله تایبه‌ته‌كاندا سی ڤی
ده‌وێت، سی ڤیش وه‌ك پسپۆڕان ده‌ڵێن یه‌عنی ئه‌و كه‌سه چی ته‌واو كردوه‌و
له كوێ ئیشی كردوه‌و چی له‌و بواره ده‌زانێت..؟).
من له‌كاك فازل ده‌پرسم كاتێك كه (م.دارا) كرا به وه‌زیری ژینگه –كه
پله‌یه‌كی هه‌ر زۆر تایبه‌تییه– به سی ڤییه‌كه‌ی كرا به وه‌زیر؟ كاك فازل
پێمانناڵێت م.دارایه‌ك كه وانه‌ی عه‌ره‌بی وتۆته‌وه، چ پسپۆڕییه‌كی هه‌یه
له ژینگه‌دا؟
پرسیارێكی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئایا كاك فازل ئه‌م زانیارییه تایبه‌ته‌ی
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی له كوێوه ده‌ستكه‌وتوه‌و چۆنی زانیوه كه داوای سی
ڤی له م.ناسك كراوه؟
كاك فازل كاتێك باسی كێشه‌ی ئه‌و سه‌یرانه ده‌كات كه م.فاروق له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ی كردوێتی بۆ ناوچه‌ی خورماڵ، كه ئه‌وكاته ئیسلامییه‌كان
(بزوتنه‌وه) له‌و ناوچانه‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بوون، ڕێگه‌یان لێگرتووه، كاك فازل
زاراوه‌ی(ژنه كۆنه‌كه‌ی) ده‌خاته ناو كه‌وانه‌یه‌كه‌وه‌و وه‌ك ته‌شهیرێك
به‌رامبه‌ر م.فاروق به‌كاریده‌هێنێت، كه ده‌توانم بڵێم له‌وه‌ته‌ی له
ڕۆژنامه كوردییه‌كاندا "وه‌ڵاَم"
ده‌نوسرێت، به‌و ئاستنزمیه نه‌گه‌یشتووه له ته‌شهیركردن، له‌بری ئه‌وه‌ی
ئار‌گومێنت بهێنێته‌وه بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕێگه‌گرتنه، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام
ده‌داته‌وه، كه دووره له هه‌موو ئه‌خلاقیاتێكی ئیسلامی، ئینجا نووسینیش.
كاك فازل له‌و نوسینه‌دا كه له ژماره (69)ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه،
ده‌ڵێت (فاروق حاشای له هاوڕێیه‌تی خۆم‌و خێزانه‌كه‌ی كردوه)، دیاره لای
كاك فازل هاوڕێیه‌تی واته ته‌شهیرو جنێودان، ئه‌مه چ هاوڕێیه‌تییه‌كه؟
دواتر ئه‌م قسه‌یه‌ی كاك فازل كه ده‌ڵێت ئێمه هاوڕێ بووین، زۆر خراپ
بــه‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه، چونكه ناچـــــــارمان ده‌كات بپرسین ئه‌مه
مه‌نتقی كاك فازل بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا، ئه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌یارو
دوژمنه‌كه‌یدا چۆن بێت؟
دواتر ده‌ڵێت: (...وه‌زیریش به‌شی خۆی به‌شداری كرد‌و بۆ كوردستان ڕاپۆرت
قسه‌ی كرد –فاروق ده‌یه‌وێت ڕوی خۆی لای عه‌لمانییه‌كان پاكبكاته‌وه به
مه‌به‌ستی دابینكردنی نه‌سرییه‌و بودجه– سنگی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتق
هه‌رزو نه‌یتوانیبوو بۆ ڕه‌خنه فراوان بێت).
كاك فازل ئه‌لف‌و بێَی
نوسین‌و ڕه‌خنه نازانێت، ئه‌گه‌رنا نه‌خوێنده‌وارێكیش ده‌زانێت ئه‌مه ڕه‌خنه
نییه، به‌ڵكو بوختانه.
ئینجا ده‌ڵێت: (...ئه‌وشتانه‌ی كه تیرۆر ده‌یانگرێته‌وه چه‌ند شتێكن كه
هیچیان نه‌هێشتنی سه‌یران‌و ویستنی گرتنی تێدا نییه)، ده‌ڵێن كورد بدوێنه
شه‌رحی حاڵی خۆی ده‌كات، ئه‌م قسه‌یه‌ی كاك فازل ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بێت، ئه‌وا
به‌ڵگه‌یه له‌دژی، خوێنه‌ری به‌ڕێز به ئاشكرا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته پێمانده‌ڵێت
كه چه‌نده كورتبینه‌و ئه‌م قسه‌یه به په‌نهانی‌و شاراوه‌یی ده‌ڵێت:
نه‌خێرو هه‌زارجار نه‌خێر په‌شیمان نیم له‌وه‌ی نه‌مهێشتووه خه‌ڵكی سه‌یران
بكات‌و به‌خشكه‌یی پێمانده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشم بێته‌وه‌ده‌ست، به‌هه‌مان
شێوه ڕه‌فتارده‌كه‌م، چونكه ڕێگه‌گرتن له سه‌یران‌و ویستنی گرتنی كه‌سێك
تیرۆر نییه.
ئه‌گه‌ر ڕێگه‌گرتن له سه‌یران تیرۆر نه‌بێت، ئه‌ی ده‌بێت تیرۆر چی‌و چۆن
بێت؟ له‌وكاته‌دا ئه‌م كه‌ڵته ته‌نها ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه،
قه‌ده‌غه‌ی كردووه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر شاری سلێمانی به‌ده‌سته‌وه‌بێت چی
ده‌كات؟ بێگومان هه‌موو سلێمانی به‌دیوار، له‌چه‌شنی دیواره‌كه‌ی
ئه‌عزه‌مییه، له یه‌كتر داده‌بڕێت‌و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات له‌یه‌كتر.
له‌به‌شێكی تردا كاك فازل ده‌یه‌وێت بڵێت كه ئه‌و دیفاع له م.دارا ناكات،
به‌ڵام ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه كه له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵه‌یه‌كی
ئه‌خلاقییه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا لۆژیكی، ئه‌و ده‌ڵێت: (لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌كه نه‌بێته به‌رگری له وه‌زیری ژینگه، كه نه‌ده‌بوو ئه‌و
قسه‌یه‌ی بكردایه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاست نییه، چونكه بۆی هه‌یه ڕاست
بێت‌و بۆی هه‌یه ئه‌ساسی نه‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی شتی گرنگتر هه‌ن
بووترێن).
كورد واته‌نی عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتر، چۆن؟ سه‌رنج بده‌ن كه‌رامه‌ت‌و ڕێز‌و
كه‌سێتی مرۆڤ لای ئه‌م عه‌قڵیه‌ته چه‌نده بێبایه‌خ‌و بێنرخه، ئه‌م پیاوه
له نێوان هه‌موو چوار دێڕێكدا ئیهانه به مرۆڤایه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌كات،
سه‌رنجی ئه‌م دێڕه بده‌نه‌وه (.. نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاست نییه، چونكه
بۆی هه‌یه ڕاست بێت‌و بۆی هه‌یه ئه‌ساسی نه‌بێت).
به پله‌ی نایاب ئه‌م قسه‌یه قسه‌ی عه‌لمانییه‌كی ڕێژه‌گه‌رایه نه‌ك
ئیسلامییه‌ك، چونكه ئه‌وه ڕێژه‌گه‌راكانن باوه‌ڕیان به حه‌قیقه‌ته‌كان
نییه، نه‌ك ئیسلام، دیاره كاك فازل ئایه‌تی [..
ان بعض الظن اثم]ی
نه‌بیستووه، من تێناگه‌م ئیسلام له كوێی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌دا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه؟
عه‌قڵیه‌تێك، بوختان، جنێودان، ته‌شهیر، هه‌ڕه‌شه‌لێكردن، زه‌نی خراپ،
ته‌عه‌سبی كوێرانه..هتد، به‌گوناه نه‌زانێت، ئه‌ی ده‌بێت چی لای ئه‌م
كه‌ڵته گوناه بێت، سه‌یران كردن؟ كاتێك كه ده‌ڵێت: (..له‌به‌رئه‌وه‌ی شتی
گرنگ تر هه‌ن بوترێن) كامه‌یه شتی گرنگتر؟ ئه‌گه‌ر م.دارا نه‌یوتووه، ئه‌ی
كاك فازل خۆی بۆ نه‌یوتووه؟ له‌كاتێكدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی له‌و ڕۆژنامه‌یه به
فیڕۆداوه كه ده‌كرا سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ بابه‌تێكی جددی.
له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌دا كاك فازل ده‌ڵێت (..به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته جگه
له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ماڵێكی لێكترازاو، هیچیانم نه‌خوێندۆته‌وه.. به‌م
شێوه‌یه‌ش پێویست ده‌بێت به‌شێك له‌كاتی خۆمیان له‌گه‌ڵدا به‌رمه‌سه‌ر).
كاك فازل پێمان ناڵێت له‌كه‌یه‌وه نه‌خوێندنه‌وه‌و نه‌گه‌ڕان به‌دوای
مه‌عریفه‌دا بوونه‌ته جێگه‌ی شانازی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر نوسینه‌كانی م.فاروقت
نه‌خوێندۆته‌وه، ئه‌ی له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك قسه ده‌كه‌یت له فكر‌و
بۆچوونه‌كانی م.فاروق؟ به‌ڵام كاك فازل پێویست بوو، پێویسته كه كتێبی
(سته‌مكاری) م.فاروق بخوێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی تێبگات كه ئه‌و عه‌قَڵییه‌ته‌ی
سه‌یران قه‌ده‌غه‌ده‌كات‌و به ته‌شهیرو جنێودان وه‌ڵامی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی
ده‌داته‌وه، عه‌قڵییه‌تی سته‌مكاره.
تێبینی:
به‌م وتاره كۆتایی به‌و گفتوگۆیه ده‌هێنین له‌نێوان فاروق ره‌فیق‌و فازل
قه‌ره‌داغی كه له ژماره‌كانی پێشوودا بڵاوكرانه‌وه.
ئاوێنه |