فازڵ
قه‌ره‌داغی:
ئه‌وانه‌ی پێشنیازی زیادكردنی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییان كردوه له 1 بۆ 9
، زانیویانه كه ناتوانن تێكه‌ڵیی كوڕ‌و كچ له سهرهتاییو ناوه‌ندی
بسه‌پێنن بۆیه له‌په‌نجه‌ره‌وه هاتوونه‌ته ژووره‌وه
ئا. عومه‌ر ڕه‌شید
ڕۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان
فازڵ قه‌ره‌داغی نوسه‌رو ڕوناكبیر سه‌باره‌ت به ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی
پهروهردهییو تێك گیرانی راسپارده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ وه‌رچه‌رخان
ووتی:
زۆر هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیار‌و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌كه
بوترێت،ئه‌و زۆره‌ش پێویستی به ده‌رفه‌تێكی تره، ئه‌وه‌ی لێره‌شدا ده‌توانرێت
به‌كورتی باس بكرێت چه‌ند خاڵێكه:
زۆربه‌ی ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی قسه‌ی گشتین كه پێویستیان
به كۆنگره نه‌بوو. پێشنیاری زۆریش هه‌ن یان بێسوودن یان ناواقعی. ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ پێشنیار به‌ڕواڵه‌ت باش دیارن به‌ڵام زیانیان هه‌یه. با له‌مه‌شه‌وه
ده‌ست پێبكه‌م. پێشنیارێك هه‌یه كه ده‌ڕماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مامۆستایانه
سه‌رف بكرێت كه وانه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ده‌ڵێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی
وانه‌ی تایبه‌تی كه‌مبكرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی بیریان له‌م چاره‌سه‌ره كردووه
بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و دهڕماڵهیه ده‌بێته هۆی مونافه‌سه‌ی
نێوان مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌ی شه‌ش بڵێنه‌وه‌و به‌م جۆره ڕه‌وشتی
مامۆستاكان به‌و مونافه‌سه‌یه تێكده‌درێت وه‌ك چۆن هه‌ندێ له مامۆستایانی
زانكۆ بوونه‌ته بابه‌تی گاڵته‌جاڕی چونكه له‌سه‌ر وانه‌ی زیاده شه‌ڕیانه.
له خاڵێكدا باسی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه كراوه كه
له‌مانه پێك دێن: به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رو دوو مامۆستا‌و دوو له
دایكان‌و باوكان‌و یه‌ك كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه، ئینجا باسی چه‌ند
ئه‌ركێكی ئه‌و لیژنه‌یه كراوه. پاش ژماردنی چه‌ند ئه‌ركێكی لیژنه‌كه له‌پڕ
ئه‌ركی تر ده‌وترێن كه هی به‌ڕێوه‌به‌رن به‌ته‌نیاو ئه‌و كه‌سانه بێ ئێش
ده‌مێننه‌وه. له‌وه خۆشتر ئه‌وه‌یه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه
ئاماده‌كردنی پلانێكی ساڵانه یه بۆ قوتابخانه كه‌چی دوای چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك
ده‌بینین نوسراوه به‌ڕێوه‌به‌ر پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی كار بۆ قوتابخانه
دابنێت ئه‌ویش به‌هاوكاریی قوتابیان‌و مامۆستایان... ئه‌ی لیژنه‌كه ئیشی
چییه؟
پێشنیارێكی ناواقعیش ئه‌وه‌یه هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌كۆتایی ساڵ ڕاپۆرتێك
له‌باره‌ی وانهكهیو كێشه‌كانی‌و پێشكه‌وتنه‌كانی بنووسێت‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌كان بنێردرێنو له‌وێوه بۆ وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌ت
تهعمیمیان ده‌كات. به‌ڵام كێ ده‌توانێت سه‌دان ڕاپۆرت بخوێنێته‌وه؟ چۆن ئه‌و
سه‌دان ڕاپۆرتانه ته‌عمیم ده‌كرێن؟ ئه‌وه‌ی شتێك له‌باره‌ی كاری كارگێڕییه‌وه
ده‌زانێت ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه ئه‌و پێشنیاره قسه‌یه‌كی خۆشه.
ئه‌و پێشنیار‌و ڕاسپاردانه وه‌كو چه‌و و لمی ناو گه‌ڵابه (هه‌ڵڕێژراون)، واته
هه‌رچۆنێك بێت كۆكراونه‌ته‌وه‌و گوێ نه‌دراوه‌ته‌وه ناڕێكی‌و
دووباره‌بوونه‌وه‌یان. هه‌ندێ شتیش وتراوه كه هیچ واتایه‌كی نییه. بۆ
نموونه پۆلی یانزه‌یه‌می، ئاماده‌یی (پێنجی ئاماده‌یی ئێستا) به‌شی زانستی‌و
وێژهییو پیشه‌یی هه‌یه‌و بۆ به‌شی زانستی وتراوه كه ده‌بێته دوو به‌ش:
به‌شی زانسته ژیارییهكانو به‌شی زانسته سروشتییه‌كان گوایه زانسته
ژیارییه‌كان له كۆلێجه‌كانی پزیشكی‌و زانسته‌كان (علوم) وه‌ك بایۆلۆجیو
كیمیا، هه‌روه‌ها كشتوكاڵ ده‌خوێنرێنه‌وه، له‌كاتێكدا كۆلێجه‌كانی
ئهندازیاریو دیسان زانسته‌كان (ئه‌مجاره ماتماتیك) ده‌رچووانی زانسته
سرۆشتییهكان وه‌رده‌گرن. جارێ یه‌عنی چی زانسته ژیارییه‌كان (العلوم
الحڤاریه)؟ یان كێ ئهندازیاریو ماتماتیكی كردووه به زانستی سروشتی؟
سه‌باره‌ت به وانه‌ی ئاینیش دوو شتی جیاواز هه‌یه. خاڵێك هه‌یه ده‌ڵێت
بایه‌خ به وانه‌ی ئاین بدرێت، خاڵێكی تریش ده‌ڵێت له وانه‌ی چواره‌مه‌وه تا
نۆیه‌م تاقیكردنه‌وه له وانه‌ی ئاین (له‌گه‌ڵ وانه‌كانی وهرزشو هونه‌رو
په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی) نه‌مێنێت. دیاره پێشنیاری یه‌كه‌م كه‌سانێك
كردوویانه‌و پێشنیاره‌كه‌ی تر كه‌سانێكی جیاواز له بیروبۆچوون كردوویانه،
گه‌ڵابه‌ی كۆنگره‌كه‌ش هه‌موویانی هه‌ڵگرتووه‌و دوایی پێكه‌وه ههڵیڕشتوون.
ئه‌مانه به‌شێكی زۆر كه‌من له‌و شته سه‌یرو ناواقعیو ناعهمهلیو نازانستیی
ناو پێشنیاره‌كان، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كۆنگره‌یه به‌شدارییان كردبوو
شتی زیاتریان پێیه. ئه‌وه‌تا پێشنیارێكی زۆر سه‌یر ده‌كه‌ن: قۆناغی ناوه‌ندی
نهمێنێتو قۆناغی سه‌ره‌تایی زاڵ بێت. قۆناغی سه‌ره‌تاییش بریتی بێت له نۆ
پۆل، شه‌ش پۆلی سه‌ره‌تایی ئه‌وساو سێ پۆلی ناوه‌ندیی ئه‌وساو خوێندن له‌و
قۆناغه‌دا تێكه‌ڵ بێت.
دیاره ئه‌وانه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌یان كردووه زانیویانه كه ناتوانن تێكه‌ڵیی
كوڕ‌و كچ له ناوهندیو ئاماده‌یی بسه‌پێنن بۆیه له‌په‌نجه‌ره‌وه هاتوونه‌ته
ژووره‌وه‌و سه‌یرترین پێشنیاریان كردووه. ئایا ڕه‌وایه قوتابی بۆ ماوه‌ی نۆ
ساڵ له یه‌ك قۆناغدا بهێڵیته‌وه‌و ناوی بنێیت قۆناغی سه‌ره‌تایی؟ چی له
ده‌روونی ئه‌و قوتابییانه دێت كه نۆ ساڵ له یه‌ك قۆناغدا ده‌مێننه‌وه؟
پاشان هه‌ندێ وڵاتی ڕۆژئاوا تازه زانیویانه تێكه‌ڵی چه‌ند زیانی هه‌یه بۆیه
ورده‌ورده دێنه‌وه سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی كوڕ‌و كچ، كه‌چی عه‌بقه‌رییه‌كانی
خۆمان وا ده‌زانن به تێكه‌ڵكردن زانست پێشده‌كه‌وێت، كاتێكیش كه به‌ڵگه‌ی
زانستی‌یان لێ داوا ده‌كه‌ی هیچیان نییه بیڵێن جگه‌له‌وه‌ی كه پێویسته كوڕ‌و
كچ یه‌كتر بناسن‌و له‌یه‌كتر شاره‌زا بن. ئه‌وان خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و وا
ده‌زانن خه‌ڵكیش ئاماده‌یه خۆیان بخه‌ڵه‌تێنن، هه‌ر كه‌سێك عه‌قڵی هه‌بێت
ده‌زانێت كه قوتابخانه بۆ دوو مه‌به‌ست زانراوه: وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری
له‌گه‌ڵ فێربوونی ئهدهبو ڕه‌وشتی به‌رز، كه‌سیش له‌و ئاره‌زووبازانه
ناتوانێت نیو به‌ڵگه‌یه‌كیش بێنێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تێكه‌ڵكردنه
هیچیان پێشكه‌ش به قوتابی ده‌كات، قوتابخانه لای ئه‌و دواكه‌وتووانه‌ی كه
نازانن دواكه‌وتوون بریتییه له یانه‌ی یه‌كترناسینی كوڕ‌و كچ.
داكۆكی له‌سه‌ر وانه‌ی ئاین‌و له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی تێكه‌ڵكردن ئه‌ركی
كه‌سانێكه كه به‌داخه‌وه كهمتهرخهمنو جگه‌له چه‌ند هه‌وڵێكی لاواز
هیچیان لێ نه‌بینراوه. پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئازایانه‌تر بێنه مه‌یدانی
په‌روه‌رده‌و ئه‌و مه‌یدانه بۆ كه‌سانی دواكه‌وتوو و ئاره‌زووباز چۆڵ نه‌كه‌ن
بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م كه ڕاپرسییه‌كی گه‌وره له‌ناو باوكان‌و دایكان بكرێت
سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵكردن تا ئه‌وانی تر ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ئه‌و
تێكه‌ڵكردنه ته‌نها ئارهزووهیهكی كه‌مینه‌یه كه ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر
زۆرینه‌دا بیسه‌پێنێت.
وه‌كو وتم به‌رهه‌می ئه‌و كۆنگره‌یه ته‌نها چه‌ند پێشنیارێكی گشتی‌و ناواقعی
بوو، خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردیش بۆیان ده‌ریده‌خات كه په‌روه‌رده چه‌ند له
وڵاته‌كه‌ماندا دواكه‌وتووه، كاره‌ساتیش ئه‌وه‌یه كه به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی
له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه خۆیان یه‌كێكن له هۆكاره
سه‌ره‌كییه‌كانی دواكهوتنن كه‌چی ئێستا ده‌یانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر
ئه‌و 495 كه‌سه‌ی له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارییان كردبوو ئه‌و بلیمه‌ته بن كه
چاكسازی بكه‌ن هیچ كۆنگره‌یه‌ك پێویست نه‌ده‌بوو و هه‌ر یه‌كێك له‌شوێنی
خۆیه‌وه چاكسازیی ده‌كرد.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و پێشنیازهیا كردوه خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و وا ده‌زانن خه‌ڵكیش
ئاماده‌یه خۆیان بخه‌ڵه‌تێنن، هه‌ر كه‌سێك عه‌قڵی هه‌بێت ده‌زانێت كه
قوتابخانه بۆ دوو مه‌به‌ست زانراوه: وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری له‌گه‌ڵ
فێربوونی ئهدهبو ڕه‌وشتی به‌رز، كه‌سیش له‌و ئاره‌زووبازانه ناتوانێت نیو
به‌ڵگه‌یه‌كیش بێنێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تێكه‌ڵكردنه هیچیان
پێشكه‌ش به قوتابی ده‌كات، قوتابخانه لای ئه‌و دواكه‌وتووانه‌ی كه نازانن
دواكه‌وتوون بریتییه له یانه‌ی یه‌كترناسینی كوڕ‌و كچ.
|