تێكه‌ڵاوی له
قوتابخانه پێشكه‌وتنه
شتێك بۆ زانست.. شتێك بۆ گاڵته‌جاڕی
فازڵ قه‌ره‌داغی
هاوڵاتی، ژماره 378، له 9-12-2007، ل9
هه‌روه‌كو هه‌موو شتێكی تر، كوردستان له‌دواوه ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی پێش
ده‌یان ساڵ باس كراوه تازه ده‌گاته ئێره، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ش كه هه‌ره‌سی
هێناوه تازه به‌تازه له كوردستاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌فسانه‌كان تایبه‌ت نین به سه‌رده‌مه كۆنه‌كان. ئه‌فسانه له‌ناو دڵ‌و
مێشكی مرۆڤی هاوچه‌رخیشدا ده‌ژین ئه‌گه‌ر چی ئه‌و مرۆڤه خۆی به بوونه‌وه‌رێكی
باڵای جیاواز له مرۆڤه كۆنه‌كان بزانێت. ئه‌فسانه نوێكان كه‌م نین،
به‌تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌دا كۆده‌بنه‌وه كه تێیاندا ئایدیۆلۆجیا چڕ
ده‌بێته، سه‌یریش ئه‌وه‌یه، یان با بڵێین سه‌یریش نییه، كه به‌شێكی ئه‌و
ئایدیۆلۆجیایانه ئه‌وانه‌ن كه گه‌وره‌ترین لافی پێشكه‌وتنخوازی ده‌ده‌ن.
مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌ش ته‌نها یه‌كێكه له‌و ئه‌فسانانه، ئه‌فسانه‌یه‌كه
له ڕۆژئاوا ببووه ڕاستی تا زه‌مه‌ن‌و ئه‌زموون ده‌ریانخست كه هیچی له
ئه‌فسانه كۆنه‌كان كه‌متر نییه. ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بریتییه له‌و بڕوایه‌ی
كه گوایه تێكه‌ڵیی كوڕ‌و كچ له قوتابخانه‌كاندا ئاستی هه‌ردوو لا
به‌رزده‌كاته‌وه‌و خوێندن پێش ده‌خات. سه‌یریش ئه‌وه‌یه، یان ئه‌مجاره‌ش با
بڵێین سه‌یر نییه، كه ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی به‌هێز
بهێنێته‌وه تێپه‌ڕی‌و بووه باوه‌ڕێكی پته‌و. ئه‌ی كه‌واته چی وای كرد ئه‌و
ئه‌فسانه‌یه جێی خۆی بكاته‌وه؟ وڵامه‌كه له‌سه‌ره‌وه‌دا بوو: مه‌سه‌له
ئایدیۆلۆجیایه. ئایدیۆلۆجیایه‌ك به‌ناوی زانستێكی ساخته‌وه جیاكردنه‌وه‌ی
كوڕ‌و كچی به كارێكی ڕابوردوو ده‌زانی بۆیه ده‌بێت سه‌رده‌م پێچه‌وانه‌كه‌ی
بكات. حه‌زیش له‌پشتی ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه بوو؛ حه‌ز به‌و تێكه‌ڵاوییه. له
وڵاتی خۆشمان‌دا ئه‌و حه‌زه به‌ڕوونی ده‌بینین؛ حه‌زه به‌هه‌بوونی ئه‌و
تێكه‌ڵییه هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی زانستی، ئێستاش ئه‌و به‌ڵگانه
ته‌ماشا بكه كه بۆ تێكه‌ڵی ده‌هێنرێنه‌وه نیوه‌ی یه‌ك به‌ڵگه نابینی
قه‌ناعه‌تت پێ بكات؛ بێگومان ئه‌گه‌ر زانستییانه بیربكه‌یته‌وه.
له‌ڕۆژئاوادا تێكه‌ڵی ببووه واقعێك زانستێكی ساخته پشتگیریی لێده‌كرد. له
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا به‌ده‌گمه‌ن قوتابخانه‌ی جیا مابوونه‌وه،
ته‌نانه‌ت قوتابخانه كاتۆلیكییه‌كان، كه موحافزكارن، هێنده‌ی قوتابخانه
عه‌لمانییه‌كان به‌په‌رۆش بوون بۆ تێكه‌ڵی. تێكه‌ڵی هێنده زاڵ بوو سه‌رۆكی
كۆلێجێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی كۆلێجی (ڤاسار) وتبووی كه‌س نه‌ماوه دیفاعێكی
به‌هێز له قوتابخانه‌ی جیا بكات. ئه‌و زانیارییه ژماری 5/5/ 1967ی گۆڤاری
(تایم)ی ئه‌مه‌ریكی ده‌یدات‌و ده‌ڵێت له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری ئه‌مه‌ریكا
قوتابخانه جیاكان ده‌بنه تێكه‌ڵ(1).
رۆژئاوا به‌قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كرد به‌ڵام ده‌بوایه هه‌ر ئه‌و كاته
بیزانیایه كه ئه‌وه ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌و پێویستی به سه‌لماندنه
بۆیه پاش تاقیكردنه‌وه هه‌ر خۆی ئێستا به‌ره‌و ئه‌و قه‌ناعه‌ته ده‌چێت كه
هه‌ڵه‌ی كردووه‌و زیانه‌كانی تێكه‌ڵی له قازانجه‌كانی زۆرترن.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دیفاعیان له تێكه‌ڵی كردبوو و تا ئێستا سه‌نگه‌ره‌كه‌یان
چۆڵ نه‌كردووه (ڕه‌نگه خه‌ریكه چۆڵی بكه‌ن به‌ڵام ئێمه ئاگامان لێیان
نییه) ئه‌وانه‌ن كه له‌هه‌موو شوێنێكدا هه‌ن، واته ئه‌وانه‌ی ئیددیعا
ده‌كه‌ن كه به‌رگری له مافه‌كانی ئافره‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مانه
نه‌یانتوانیوه‌و تا ئێستا ناتوانن به‌ڵگه بێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی
تێكه‌ڵ په‌ره به ئاستی قوتابی‌و به‌تایبه‌ت كچان ده‌دات. ئه‌وانه پاش
لێكۆڵینه‌وه نوێكان سه‌باره‌ت به سووده‌كانی خوێندنی جیا ته‌نها ئه‌وه‌یان بۆ
ماوه‌ته‌وه گومان بخه‌نه ئه‌و سوودانه نه‌ك سووده‌كانی تێكه‌ڵبوون
بسه‌لمێنن.
لێكۆڵینه‌وه نوێكان ده‌یسه‌لمێنن كه تێكه‌ڵی زیانی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ
كچان، به‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش‌و هه‌ر له‌و بابه‌ته كۆنه‌ی تایمدا، واته
له گه‌رمه‌ی تێكه‌ڵیدا، قوتابییه‌كی قۆناغی دووه‌می كۆلێجێك وتوویه‌تی كه
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌موو كات له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا هه‌بن هیچم بۆ نه‌ده‌كرا‌و
هه‌موو كاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌برده سه‌ر، قوتابییه‌كی قۆناغی پێش
كۆتاییش وتبووی كه له پۆلی تێكه‌ڵدا بۆچوونێكی تێكه‌ڵت ده‌ست ناكه‌وێت چونكه
پیاوان قسه ده‌كه‌ن‌و ئافره‌تان گوێده‌گرن، به‌واتایه‌كی تر له پۆلی تێكه‌ڵدا
به‌شداریی كچان كه‌متره، ئه‌وه‌ش شتێكه ئێمه له زانكۆدا ده‌مانبینی تا وا
له مامۆستایه‌ك هات (قسه‌ی خۆمان بێت مامۆستایه‌كی كچانی بوو) داوا بكات كچان
به‌شداری موناقه‌شه بكه‌ن چونكه ده‌یبنینی سست‌و بێده‌نگن.
ئه‌وه‌ی زیاتریش سه‌لمێنراوه ئه‌وه‌یه پیاوان‌و ئافره‌تان وه‌كو یه‌ك شت فێر
نابن بۆیه هه‌ڵه‌یه هه‌ردوكیان به یه‌ك شێوه فێر بكرێن. ئه‌وه تیۆرێكی
خه‌یاڵی بوو، لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێش ئاماده نییه شوێنی ئه‌و خه‌یاڵه بكه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركردنی جیا له بابه‌تێكدا كه ساڵی 2005
بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت كه كێشه‌ی خوێندنی تێكه‌ڵ ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زێك له‌سه‌ر
حسابی ئه‌وه‌ی تر ده‌خه‌یته پێشه‌وه، كوڕان‌و كچانیش به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز شت
فێر ده‌بن. ئه‌و كه‌سه باسی ته‌نانه‌ت كه‌شوهه‌وای پۆله‌كه‌ش ده‌كات،
ته‌نانه‌ت باسی پله گه‌رماش ده‌كات كه پله‌ی چه‌ند بۆ كوڕان‌و كچان
گونجاوه‌و كه ئه‌وه‌ی كوڕان نزمتره(2).
تێكه‌ڵی له ڕۆژئاوادا ده‌رفه‌تی خۆی وه‌رگرت تا بیسه‌لمێنێت چه‌ند سوود یان
زیانی هه‌یه بۆیه دوای ئه‌وه په‌رچه هێرشی ئه‌وانه هات كه باوه‌ڕیان
به‌خوێندنی جیا هه‌بوو و ده‌توانین نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا به
سه‌ره‌تای ئه‌و په‌رچه هێرشه بزانین. ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه‌و سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ست هێناوه، ته‌نها له‌م بێئاگاییه ئێستای كوردستانیشدا كه‌سانێك هه‌ن
تێكه‌ڵی به به‌شێك له گیانی سه‌رده‌م له‌بواری په‌روه‌رده ده‌زانن. به‌سیشه
بۆ مرۆڤ به ئینته‌رنێتدا بگه‌ڕێت تا بزانێت ئه‌وانه‌ی دژ به تێكه‌ڵی كار
ده‌كه‌ن چه‌ند چالاكن. به‌شێكی ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه
خوێندنی تێكه‌ڵاو زیانی به كچان پێش كوڕان گه‌یاندووه چونكه ئه‌و
تێكه‌ڵاوییه ئازادی‌و عه‌فه‌ویه‌تی كچانی نه‌هێشتووه‌و ده‌ستپێشخه‌ریی
داوه‌ته ده‌ستی كوڕان، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ر له چل ساڵ‌و له‌گه‌رمه‌ی حه‌ماسه‌ت
بۆ تێكه‌ڵی ئه‌و كوڕه وتبووی كه له پۆلی تێكه‌ڵدا كوڕان قسه ده‌كه‌ن‌و كچان
گوێ ده‌گرن.
كه‌واته جیهانی پێشكه‌وتوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌كی تر ته‌ماشا
ده‌كات‌و كوردستان بێئاگایه. ئه‌گه‌ر نموونه‌ش باس بكه‌ین زۆرمان ده‌وێت بۆیه
با نموونه هه‌ر نموونه بێت واته چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌م.
هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا، كه یه‌كه‌م نموونه‌مان له‌سه‌ر حه‌ماسه‌ت بۆ تێكه‌ڵی
له‌وێوه هێنایه‌وه، ژماره‌ی قوتابخانه حكومییه جیاكان به‌ڕێژه‌ی 300%
زیادیان كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماری ساڵی 2002 ـه، واتا به‌ر له پێنج ساڵ. هه‌ر
له‌و ساڵه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش زیاد له 300 ملیۆن دۆلاری بۆ
هاندانی خوێندنی جیا ته‌رخان كردبوو(3).
ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا سیاسه‌تی پارتی كۆماری، كه موحافزكاره، نییه به‌ڵكو پارتی
دیموكراتیش، كه له‌سه‌ر چه‌پ حسابكراوه، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه. بابه‌تێكی
ساڵی 2004 له سایتی میدڵ ئیست ئۆن لاین (كراوه به زمانی عه‌ره‌بی) ده‌ڵێت
هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌وه خوێندنی جیا
ده‌كه‌ن، واته له كۆمارییه موحافزه‌كانه‌وه تا دیموكراته لیبڕاڵییه‌كان
(وه‌ك هیلاری كلینتۆن) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان خوێندن جیا بێت(4).
ئه‌گه‌ر بشوترێت ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵوێستی سیاسییه‌كانه، بۆ مه‌به‌ستی
هه‌ڵبژاردن، ئه‌و كاته ده‌سه‌لمێنرێت كه گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌گشتی له‌گه‌ڵ
خوێندنی جیایه بۆی سیاسه‌تمه‌داران ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یان خستۆته ناو
به‌رنامه‌ی كار‌و هه‌ڵبژاردنی خۆیان، واته خوێندنی جیا داواكارییه‌كی
میللییه(5). به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته باسی ئه‌وه ناكات‌و باسی ته‌نها
پیاوان‌و ژنانی سیاسه‌تیش ناكات به‌ڵكو ئه‌و باسی زانایانیش ده‌كات‌و ده‌ڵێت
زانایان‌و سیاسه‌تمه‌داران گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی خوێندنی جیا ئه‌نجامی باشتر
به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. نووسه‌ر بۆ ته‌ئكید كردن له‌سه‌ر هه‌ره‌سی ئه‌فسانه‌ی
تێكه‌ڵاوی ناوونیشانی دووه‌می بابه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره داده‌ڕێژێت: ((ته‌قلیدی
سه‌قامگیر سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵكردن به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه ته‌ئكید له‌سه‌ر چاكیی فێركردن له قوتابخانه
جیاكان)).
ئه‌و ناوونیشانه‌ش جگه له باسكردنی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی خوێندنی تێكه‌ڵاو
ده‌ڵێت كه قوتابخانه جیاكان ئه‌نجامی باشتریان به‌ده‌سته‌وه داوه، واته
قسه‌كردن لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌زموونه نه‌ك وه‌ك لای خۆمان بێ به‌ڵگه‌ی
زانستی باسی ده‌وری تێكه‌ڵی له پێشخستنی خوێندن ده‌كرێت كه دوایی ده‌بینین
هیچ سوودێك باس ناكرێت جگه‌له چه‌ند شتێكی كه‌می بێ سوود وه‌ك ئه‌وه‌ی قوتابی
باشتر ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر ده‌ناسێت‌و كه دوای وردبوونه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و
قازانجه نه‌ك ته‌نها په‌یوه‌ندیی به كرۆكی خوێندنه‌وه نییه به‌ڵكو گومانیش
هه‌یه كوڕ باشتر كچ بناسێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه، نزیكترین نموونه‌ش له
خۆمانه‌وه نموونه‌ی زانكۆیه كه كوڕ‌و كچ پاش گه‌وره‌بوون‌و پاش چوار ساڵ
تێكه‌ڵی هێشتا یه‌كتر باش ناناسن، ئیتر نازانین چۆن قوتابییه هه‌رزه‌كاره‌كانی
ناوه‌ندنی ئه‌و زانینه مه‌زنه‌یان ده‌ستبكه‌وێت.
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی ئه‌وانه‌ی خۆمان به‌رده‌وام بین ناچار ده‌بین
گاڵته‌جاڕی بخه‌ینه گه‌ڕ چونكه ((به‌ڵگه‌كانیان)) ناهێڵن جیددی قسه بكه‌ین،
پێویستیش ناكات ((به‌ڵگه‌كانی)) ئه‌وانه‌ی داوای خوێندنی تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن
بهێنینه‌وه چونكه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌وانه به‌ڵگه نین به‌ڵكو ته‌نها قسه‌ن،
به‌هێزترینیان قسه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یه: ((خوێندنی تێكه‌ڵاو باشه بۆ ئه‌وه‌ی
قوتابی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر بناسێت))، واته قوتابخانه به‌كورتی لای ئه‌وان
یانه‌یه‌كی یه‌كترناسینه به‌ڵام چۆن یه‌كتر ناسینێك! ناسینه‌كه هه‌ر ئه‌وه
نییه فه‌تاح خه‌جێ بناسێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌شه فه‌تاح بزانێت خه‌جێ چۆن بیر
ده‌كاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌شی خه‌جێ له چی پێكهاتووه. جا به‌ئیزنی خوێنه‌ر‌و
بۆ شاره‌زایی له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه چه‌ند وته‌یه‌كی مامۆستایه‌ك
ده‌هێنمه‌وه كه له‌باره‌ی تێكه‌ڵییه‌وه له (هاوڵاتی) بڵاوبوونه‌ته‌وه:
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت: ((گه‌وره‌ترین كێشه لای كورد سنوورداری‌و نه‌بوونی
په‌یوه‌ندیی نێرومێیه)) گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كورد؟! ته‌علیق له‌سه‌ر ئه‌وه بۆ
خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵم‌و قسه‌یه‌كی تری ئه‌و مامۆستایه نه‌قڵ ده‌كه‌م كه
ده‌ڵێت: ((قوتابی كیشوه‌ره‌كان ده‌ناسێت‌و ورده‌كاریی باران ده‌زانێت به‌ڵام
له‌شی خۆی‌و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ناناسێت)). كێشه‌یه‌كی قوتابی له‌ڕاستیدا
ئه‌وه‌یه كیشوه‌ره‌كان باش ناناسێت‌و ورده‌كاریی باران باش نازانێت چونكه
سیسته‌می په‌روه‌رده (ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه یه‌كێك له سه‌قه‌تییه‌كانی
ئه‌وه‌یه ڕێگه‌ی به‌و براده‌ره داوه ببێته مامۆستا)و كتێبه‌كانی
قوتابخانه نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنن جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
نه‌خوێنده‌واراندا شتێكی كه‌م بێت، ئه‌و شته‌ش كه ئه‌و نه‌وه‌یه فێری ده‌بێت
نازانێت بۆچی به‌كاری بهێنێت. به‌پێی ئه‌و مامۆستایه‌ش پێویسته كوڕ‌و كچ له‌شی
خۆیان بناسن، به‌ڵام ناسینی له‌ش چ پێویستییه‌كی به تێكه‌ڵاوی هه‌یه؟ ئایا
باشتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕ له‌شی خۆی بناسێت له پۆلێكدا وانه بخوێنێت كه
ته‌نها كوڕی تێدا بێت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ش بێت كوڕ شاره‌زای
له‌شی كچ بێت چاكتره پۆله‌كه هی كوڕان بێت، خۆ ناشێت ئه‌و مامۆستایه
مه‌به‌ستی بێت كچان خۆیان بۆ كوڕان ڕووت بكه‌نه‌وه تا له‌شیان بناسن‌و كوڕانیش
خۆیان ڕووت بكه‌نه‌وه تا كچان له‌شی كوڕان بناسن‌و به‌م جۆره وانه‌ی
((دایكه‌نه تا بتناسن)) دابهێنرێت؟ ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر هه‌یه
غه‌یری تێكه‌ڵی: ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه ده‌توانێت له‌شی خۆی بكاته وانه‌ی
ناسینی له‌ش بۆ كچان، ئافره‌تێكیش بدۆزێته‌وه بۆ پۆلی كوڕان.. شه‌یتان به
نه‌عله‌ت بێت.. قه‌له‌م (ڕاستتر: كیبۆرد) زۆرتری پێیه بۆ گاڵته‌جاڕی به‌ڵام با
ئه‌وه به‌س بێت.
له‌كۆتاییشدا بۆ خوێنه‌ری دووباره ده‌كه‌مه‌وه: گومان نه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی
پشتگیری له تێكه‌ڵاوی ده‌كه‌ن له‌و به‌ڵگانه به‌هێزتریان پێ هه‌بێت، ئه‌وه‌تا
ڕۆژئاوا پاش ئه‌زموونێكی دوورودرێژ بۆی ده‌ركه‌وت شوێنی خه‌یاڵ كه‌وتبوو،
ئه‌وه‌ش كه ناڕازییه هیچ وه‌ڵامێكی زانستیی نییه جگه‌له دووباره‌كردنه‌وه
قه‌وانه كۆنه‌كه: ((خوێندنی جیا دواكه‌وتووییه)) به‌ڵام بێئه‌وه‌ی
بیسه‌لمێنێت تێكه‌ڵی پێشه‌كه‌وتخوازییه مه‌گه‌ر ته‌نها به قیڕه‌كردن.
یه‌كێكیش له كێشه‌كانی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه ئه‌وانه بڕیار بۆ قوتابی بده‌ن
كه جگه‌له قیڕه هیچی تر نازانن.
كه‌واته‌و جارێكی تر تێكه‌ڵی په‌یوه‌ندیی به‌زانسته‌وه نییه به‌ڵكو
په‌یوه‌ندیی به بۆچوونێكی ئاماده‌وه هه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندیی
به‌حه‌زه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش قسه قوتابییه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ساده ده‌ریده‌خات
كه ده‌ڵێت: ده‌زانم ڕه‌نگه به‌بێ كچان باشتر فێر ببین به‌ڵام پێده‌چێت
له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خۆشتره(6).
په‌راوێز:
(1) بڕوانه ئه‌و بابه‌ته كۆنه له سایتی گۆڤاره‌كه:
Better Coed Than Dead,
http://www.time.com/time/magazine/article/0,9171,899503,00.html
به‌ڵام هه‌مان گۆڤار هۆكاری گرنگ بۆ تێكه‌ڵكردنی خوێندن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ
لایه‌نی ئابووری، ئه‌و قوتابخانانه ناچارن قوتابی به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن
ئه‌ویش ئاسانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كه تێكه‌ڵ بێت
(2) Susan Snyder, High school reworked as boys-only, a second will be
all-girls, the goal: Appeal to different learning styles:
http://www.singlesexschools.org/philadelphia.html
(3) بڕوانه سایتی گۆڤاری ئه‌لمه‌عریفه بۆ كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له خوێندنی تێكه‌ڵاو هه‌یه:
http://www.almarefah.com/article.php?id=1283
(4) توبیاس بیتر، التعلیم غیر المختلط
يحظى بمزید من التأیید فی أمیركا:
http://www.middle-east-online.com/education/?id=22578
(5) نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی جیا خه‌ریكه ببێته داواكارییه‌كی
جه‌ماوه‌ری ڕاپرسییه‌كی ئه‌مساڵی وڵاتی فنله‌ندا كه نزیكی نیوه خه‌ڵكه‌كه
پشتگیریی خوێندنی جیایان بۆ قوتابییه به‌هره‌داره‌كان كردووه:
http://www.hs.fi/english/article/Almost+half+of+Finns+support+separate+education+for+gifted+pupils/1135221304494
نه‌ك ته‌نها جه‌ماوه‌ریش به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش كه پاشخانی خوێندنی به‌رزیان هه‌یه
پشتگیری خوێندنی جیایان كردووه زۆرتر له‌وانه‌ی خوێندنێكی سه‌ره‌تاییان
هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و پروپاگندانه‌یه كه له‌گه‌ڵ
بڵاوكردنه‌وه تیۆری خه‌یاڵیی تێكه‌ڵی بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه ئه‌وانه‌ی
((پێشكه‌وتنخوازن)) پشتگیریی تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی
((دواكه‌وتوون)) دژی ده‌وه‌ستن.. مه‌گه‌ر پێشكه‌وتنخوازی به‌وه تێبگه‌ین كه
به‌رزكردنه‌وه دروشمی پێشكه‌وتنه بێئه‌وه‌ی هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ پێشكه‌وتن
بنرێت، كه ئه‌مه‌ش واقعی ئه‌و ((پێشكه‌وتنخواز))ـانه‌یه.
(6) بابه‌تی په‌راوێزی ژماره (2).
|