ئیسلام‌و عه‌لمانیه‌ت
به‌یه‌كگه‌یشتن و لێكدابڕان
فازڵ قه‌ره‌داغی
له پاشكۆی (پرد)ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه (ژماره 126 له 27/12/2008)
بڵاوبۆته‌وه.
پاشكۆكه سێ كه‌سی تری بۆ بابه‌تی په‌یوه‌ندیی ئیسلامی- عه‌لمانی هه‌ڵبژاردبوو:
ئه‌بوبه‌كر حه‌مه صدیق، ئاوات ئه‌حمه‌د، شوان ئه‌حمه‌د.
داواكارییه‌ك: به‌ڕێزانێك پێشتر
بابه‌تی تری خۆم له (زاگرۆس)ـه‌وه وهردهگرتو بۆ سایتی تر ده‌یانناردن..
داواكارم ئه‌م بابه‌ته‌و بابه‌تی بۆ شوێنی تر نه‌نێرن له‌گه‌ڵ ڕێز‌و
خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و برایانه.
******
وه‌ك چۆن بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به ئیسلام‌و عه‌لمانیه‌ت هه‌یه، وه‌هاش
بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌م دوانه به‌یه‌كتره‌وه هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی عهلمانیو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، حیوار‌و له‌یه‌ك دابڕان، عه‌لمانیه‌ت
لهجیهانداو عه‌لمانیه‌تی كوردی، عه‌لمانیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و
عه‌لمانیه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار نین... ئه‌وانه‌و هی تر له‌م باسه‌یان
زۆرتر ده‌وێت، بۆیه پێویسته ئه‌م باسه نازناوی ((كورته)) وه‌ربگرێت.
با سه‌ره‌تاش ئاشكراكردنی تێگه‌یشتنێكی باو و هه‌ڵه بێت، هه‌ڵه‌یه‌كه زیاتر
هه‌ستێكی ده‌روونییه‌و حوكمی پێوانه‌كانمان دهكاتو بیروباوه‌ڕه‌كان بۆ
ڕاست‌و ناڕاست جیاده‌كاته‌وه. له‌پشتی ئه‌و هه‌سته‌ش هه‌ژاریی فیكریی زۆر
كه‌س، پاش وردبوونه‌وه، ئاشكرا ده‌بێت.
بیروباوه‌ڕی بڵاوتر مه‌رج نییه بیروباوه‌ڕی دروستتر بێت
وشه‌یه‌ك له پرسیاری یه‌كه‌م (ئه‌م پرسیارانه‌ی بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه پێم دران
به‌ڵام هه‌ر خۆیان ناچاریان كردم پابه‌ندیان نه‌بم) به‌شێك له وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره فه‌رامۆش كراوه
ده‌گرێته خۆ. پرسیاره‌كه وشه‌ی (شه‌پۆل)ی تێدا بوو، باسیش له شه‌پۆلی
دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ و..و.. بوو. بۆیه به‌پاڵپشتی ئه‌و وشه‌یه ده‌ڵێم،
ئه‌وه‌شی ده‌یڵێم داهێنان نییه چونكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت، كه هه‌رچییه‌ك
له كوردستاندا هه‌یه كه‌وتۆته به‌ر شه‌پۆل، ئیتر ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بێت یان
حزبه‌كان بن، ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات، هاووڵاتیو رۆشنبیر.
هه‌رچییه‌ك ده‌وترێت، بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌كرێت كه‌متر چونكه وتن له كردار
زۆرتره، ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌یه، شه‌پۆله‌كه‌ش ئه‌مه‌و ئه‌مه‌یه كه
ده‌یبینین، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌و ئه‌وه‌ی تر بێت شتێكی ترمان دهبینیو ده‌بیست.
ڕوونتری بكه‌مه‌وه‌و بڵێم: ئه‌گه‌ر له‌جیاتی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ
شه‌پۆله‌كه ئایدیۆلۆجیایه‌كی تر بوایه، بۆ نموونه ئایدیۆلۆجیای فاشی، ئه‌و
كاته له‌كوردستاندا، وه‌كو هه‌موو وڵاتێكی دواكه‌وتووی تر، ته‌وژمێكی فاشیمان
ده‌بینی خۆی له‌ناو جه‌سته‌ی حزبێك یان چه‌ند حزبێكی فاشیدا ده‌نواند. ئه‌وه‌ش،
واته كاری لاسایی، هه‌رچه‌نده پشتگیریی خۆی له نموونه‌ی زۆری مێژوویه‌كی
كۆنتری جیهانه‌وه وه‌رگرتووه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نوێتر هه‌یه‌و بینراوه،
دووریی ئه‌و نوێیه‌ش له زه‌مه‌نی ئێمه ناگاته هه‌شتا ساڵ. له ماوه‌ی نێوان
دوو جه‌نگی جیهانی ڕه‌وتی فاشی بره‌وی سه‌ندبوو. به‌رجه‌سته‌بوونی دیار‌و
به‌هێزی فاشیه‌ت له ئه‌ڵمانیای نازی‌و ئیتاڵیادا بوو، سیحر‌و كاریگه‌ریی
گه‌وره‌ش له یه‌كه‌میاندا بوو، ئه‌ڵمانیای نازی سه‌ركه‌وتنه یه‌كه‌مه‌كانی
خسته پاڵ سیحری ئایدیۆلۆجیا نازییهكهی، ته‌نانه‌ت پاش شكستی ئه‌ڵمانیاو
تیاچوونی نازیهتهكهی ئه‌و سیحره هه‌ر مابوو، شكسته‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بوو
له جۆره سه‌ركه‌وتنێك ده‌چوو، ئه‌ڵمانیا
له‌سایه‌ی نازیه‌تدا له زه‌لیلیی
په‌یمانی ڤێرسای ڕزگاری بوو، بووژایه‌وه‌و دوایی له جه‌نگدا سه‌ركه‌وتوو بوو،
شكسته‌كه‌شی له‌به‌ر گه‌له‌كۆمه‌كیی هاوپه‌یمانان بوو.
فیكری فاشی بۆ دوای جه‌نگی دووه‌میش هه‌ر مابوو، له فاشیهتیش كۆنترو
درێژخایه‌نتر فیكری چه‌پ بوو به‌تایبه‌ت ماركسیه‌ت كه یه‌كێتیی سۆڤیێتهكهی
یه‌كێك بوو له سه‌ركه‌وتووه‌كانی جه‌نگه‌كه. تا یه‌كێتیی سۆڤیێتو ده‌وڵه‌ته
سۆشیالیست‌و كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌وروپاش مابوون سیحر‌و كاریگه‌ریی ماركسیه‌ت
مابوو، هه‌مووشمان پاشه‌كشه‌ی ماركسیه‌ت پاش هه‌ڵوه‌شانی ئه‌و بلۆكه
ڕۆژهه‌ڵاتییه‌مان بیر ماوه.
ئه‌مڕۆ بیروباوه‌ڕی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، له‌وانیش كه‌متر عه‌لمانیه‌ت،
بوونه‌ته بیروباوه‌ڕی باوی جیهان، به‌رامبه‌ر به‌وانیش بیروباوه‌ڕی ئیسلامی
دیسان باوه، به‌ڵام ئه‌میان له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا. پرسیارێكیش پشتی به
ئه‌زموونی مێژوو به‌ستبێت ئه‌وه‌یه ئایا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه
به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی ((دروستی))یان له‌سه‌ر بده‌ین؟
كه‌واته به‌كورتی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووه له‌پێشه‌وه‌یه، فیكری ئه‌ویش،
ئه‌گه‌ر فیكری هه‌یه، ده‌بێته شه‌پۆل، نانی سه‌ر خوانی ئه‌مڕۆش مۆدیله
رۆژئاواییه‌كه‌ی دیموكراسییه كه شان به‌شانی كۆمۆنیزم‌و فاشیه‌ت بڵاو بوو
به‌ڵام پێش ئه‌وان هه‌بووه‌و له‌وان زیاتری خایاندووه (بێئه‌وه‌ی ئه‌و
ڕاستییه‌مان له‌بیر بچێت كه هه‌ردوو مۆدێله كۆنه‌كه‌ی فاشیهتو ماركسیه‌ت
دیسان مۆدێلێكی ڕۆژئاوایین). تێبینییه‌كیش جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا بكرێت
ئه‌مه‌یه: سبه‌ی ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت به‌ر له‌عنه‌تی جیهان كهوتو ته‌وژمی
گه‌وره بووه ئاینی‌و ئوسووڵیهت (باوه‌ڕم به زاراوه‌ی ئوسووڵیهت نییه
به‌ڵام به ناچاری به‌كاری ده‌هێنم) كوردستان بێبه‌ش نابێت‌و ده‌بێت
ئیسلامییه‌كانی ئه‌مڕۆ ڕێگه به پاڵه‌په‌ستۆو مونافه‌سه‌ی عه‌لمانییه‌كانی
ئه‌مڕۆو ((ئوسووڵییهكانی)) سبه‌ی بكه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش كاریگه‌ریی شه‌پۆلی دوو ته‌وژمی ئیسلامی‌و عه‌لمانی
دیاره؛ دوو ڕه‌وتی باوی جیهانی هه‌ن یه‌كێكیان له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا
هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی تر له وڵاتانی تری جیهاندا بره‌وی سه‌ندووه‌و ده‌یه‌وێت
جێگه‌ی خۆی له‌ناو جه‌ماوه‌ری موسڵماندا بكاته‌وه.
ئه‌وه گرنگ نییه بیروباوه‌ڕ به شه‌پۆل هاتبێت یان له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵێك،
گرنگ بیروباوه‌ڕه‌كه خۆی، ئه‌م پێشه‌كییه‌ی سه‌ره‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خۆمان
له‌و وه‌سوه‌سه‌یه‌ی عه‌قڵی دوور له ورده‌كاری بپارێزین كه تووشی كه‌سانێك
ده‌بێت، كه بێگومان كه‌سانێكن تا بڵێیت زۆرن، خۆیان به په‌یڕه‌وكه‌رانی عه‌قڵ
ده‌زانن به‌ڵام بزانن یان نه‌زانن به‌پێی باویو بڵاوی حوكمی ڕاستی‌و ناڕاستی،
باشی‌و خراپی به‌سه‌ر بیروباوهڕهكاندا ده‌ده‌ن.
عه‌لمانیه‌تی كوردی
دوای ئه‌و پێشه‌كییه كه‌مێك ئاڵۆزه پرسیارێكی زۆر ساده دێته بهردهممانو
ده‌ڵێت: عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی كوردستان چ جۆرێكه؟
كوردستان وه‌كو ستانه‌كانی تره‌و هیچ شتێكی نوێ له‌گۆڕێدا نییه. عه‌لمانیه‌تی
كوردی، وه‌كو عه‌لمانیه‌تی وڵاتانی تری ئیسلامی، یه‌ك جۆر نییه وه‌ك چۆن
ئیسلامییهتهكهشی یه‌ك جۆر نییه. له‌لایه‌ك عه‌لمانیه‌تی دوو حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كه هه‌یه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عه‌لمانیه‌تی كه‌سانی تری
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. دووه‌میان شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه، په‌ڕگیری
هه‌یه‌و میانڕه‌و، هه‌ر هه‌مان تێكه‌ڵه‌ی ئیسلامی له په‌ڕگیری‌و میانڕه‌وی
(پێویسته له ده‌رفه‌تێكی تردا له‌باره‌ی پێوانه‌كانی جیاكردنه‌وه بۆ
په‌ڕگیری‌و میانڕه‌وی بپرسین).
عه‌لمانیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دیسان دوو جۆره په‌ڕگیرو میانڕه‌وه‌كه‌ی
هه‌یه. هه‌ر به‌رپرسێك به‌جۆرێك‌و هه‌ر ڕۆشنبیرێكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌جۆرێك،
به‌ڵام عه‌لمانیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌كو دیموكراسییهكهیهتی, وه‌كو
ئازادییهكهیو مافی مرۆڤهكهیهتی، وه‌كو لێنه‌هاتوویی ئیداریهتی، وه‌كو
نه‌خشه‌و بهرنامهكانێتی كه بێبه‌رنامه‌ییه، وه‌كو سه‌رجه‌م فیكرێتی كه
نه‌بوونی فیكره.
عه‌لمانیه‌تی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری به‌رهه‌می قه‌ناعه‌تێكی فیكری نییه.
ئه‌وه شه‌پۆله‌كه‌یه ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌ی بۆ هێناون بۆیه هه‌ر كه‌سێك
(به‌رپرس یان ئه‌ندامی ئاسایی) به‌پێی توانای مه‌له‌وانیی خۆی له‌گه‌ڵ
شه‌پۆله‌كه‌دا ڕۆشتووه‌و به‌ئه‌ندازه‌ی حه‌زی خۆی بۆته په‌ڕگیر یان میانڕه‌و.
به‌كورتی وه‌حده‌یه‌كی فیكری له‌ناو ئه‌و دوو حزبه‌دا نییه‌و باشترین
حاڵه‌تیان ئه‌و قسه گشتییه‌یه كه پێویسته دین له ده‌وڵه‌ت جیابكرێته‌وه.
عه‌لمانیه‌تی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌كو هه‌موو ((پلان))و كاره‌كانی ترێتی،
واته كات‌و كار به‌ڕێكردنه، تهرحهكهشیان، به ته‌رحه‌كانی
ڕۆشنبیرانیشییانهوه، هیچ نییه جگه له قسه‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه زۆر جار
ده‌یسه‌لمێنن كه خۆیان یه‌كه‌م كه‌سن پێشێلی ده‌كه‌ن كاتێك وه‌كو حزب‌و وه‌كو
حكومه‌ت خۆیان دهخننه ناو كاروباری ئاینییه‌وه.
به‌ڵێ؛ عه‌لمانیه‌تی ده‌سه‌ڵات ته‌نها قسه‌ی ((جیاكردنه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ت))ـه‌و له‌جیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و قسه‌یه به (خوا نه‌خواسته)
فیكر، قسه‌كه بێ ناوهڕۆك ده‌هێڵنه‌وه كاتێك ده‌ست له كاره‌كانی ئاین
وه‌رده‌ده‌ن. هه‌ندێك جار ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه به زیانی ئیسلام كۆتایی پێ دێت
هه‌روه‌كو بڕیاره‌كانی ئه‌وقاف (كه ناوم ناوه "ئیقاف" چونكه كاری یه‌كه‌می
وه‌ستاندنی ئیسلامه له گه‌شه‌كردن) كه ئاین ده‌خاته خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتێكی
دوور له ئاین، شه‌رعیه‌تی ئاینی بۆ ده‌سه‌ڵاتێك ده‌دۆزێته‌وه كه شه‌رعیه‌تی
ئاینیی لا مه‌به‌ست نییه، بڕیار بۆ مزگهوتو مه‌لاكان ده‌دات، موحاسه‌به‌ی
مه‌لای ڕه‌خنه‌گر دهكاتو چاوێكی مۆن پیشانی مزگه‌وت ده‌دات (ئیقاف ناهێڵێت
ڕووبه‌ری ئه‌و مزگه‌وته‌ی دروست ده‌كرێت له دوو هه‌زار مه‌تر دووجا كه‌متر
بێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر كۆسپی تری بۆ دانه‌نرا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س مزگه‌وت
دروست نهكاتو له‌هه‌مان كاتدا ئاسانكاری بۆ
كه‌نیسه‌و هاوشێوه‌كانی ده‌كات).
ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانیی كوردستان، وه‌كو ئه‌وانه‌ی وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵات، ته‌نها
له‌و كاته‌دا دین له ده‌وڵه‌ت جیا ده‌كاته‌وه كه ئاین له‌لایه‌ن هێزێكی
تره‌وه ته‌رح بكرێت، غه‌یری ئه‌وه، واته كاتێك خۆی پێویستی به ئاین بێت
كه‌س به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌كه‌ی ناوه‌ستێت. جاریش هه‌یه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه
ده‌بێته نموونه‌یه‌كی هه‌زه‌لی وه‌كو ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2003 بوو كه مام جه‌لال
بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی عیراق‌و بۆ یه‌كخستنی جه‌ژنی سلێمانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیراق بڕیاری جه‌ژن له ڕۆژێكدا بۆ سلێمانی درا كه
لهئهنجامداو بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا مانگی ره‌مه‌زان (یان هه‌ر مانگێكی
تری عه‌ره‌بی) بووه 28 ڕۆژ. باقی چیرۆكه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه بوو له‌و مه‌لایانه‌ی
دژ به‌و بڕیاره قسه ده‌كه‌ن. نه سهیریشهو نه شایه‌نی پێكه‌نینه كه
ئه‌و كاته دكتۆر به‌رهه‌م، كه به‌شێكی زۆری ژیانی له ئه‌مه‌ریكادا بردۆته
سه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیداره‌ی سلێمانی بوو چونكه له ئه‌مه‌ریكادا
ئوسووڵییه مه‌سیحییه‌كان (ئینجیلییه‌كان) كارێكی گه‌وره له‌سه‌ر سیاسه‌تی
ئهمهریكاو به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی جۆرج بوش ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه
بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ئاسایی بوو.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی كێشه‌كه
سه‌ره‌تای كێشه‌ی عه‌لمانیه‌ت، هه‌روه‌ها به‌شێكی ته‌وژمی ئیسلامی، له‌و
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان‌و مهلهكردنهیه له‌گه‌ڵ شه‌پۆل بێئه‌وه‌ی بیر له‌وه
بكرێته‌وه تا چه‌ند ئه‌وه ڕاسته‌و چه‌ند خزمه‌ت به
كوردستان ده‌كات. زۆریش
باسی ئه‌وه كراوه كه عه‌لمانیه‌ت له ڕۆژئاوادا سه‌ریهه‌ڵدابوو و
چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و ڕۆئاوایه بوو له‌كاتێكدا جیهانی
ئیسلامی ئه‌و كێشانه‌ی نه‌بوو بۆیه عه‌لمانیه‌ت له وڵاتانی ئیسلامی‌دا
باوه‌ڕێكی بێبناغهیهو وه‌ڵامی پرسیارێكه كه نه‌كراوه.
ورده‌كاریی ئه‌مه له ده‌رفه‌تێكی وه‌كو ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا پێویسته خێرا
بێت:
سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه له ڕۆژئاوادا له‌وه‌دا بوو كه ململانهكه له‌نێوان
پیاوانی ئاینی‌و پیاوانی عه‌لمانی بوو. عه‌لمانیه‌ت له ئه‌سڵدا له‌وه‌وه
هاتووه، واته عه‌لمانییه‌كان كه‌سانێك بوون سه‌ر به
ئیكلیرۆس نه‌بوون، بۆیه
له‌لایه‌ك قه‌شه هه‌بوو و له‌لاكه‌ی تر فه‌رمانڕه‌وای عه‌لمانی، له‌لایه‌ك
ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحی‌و له‌لاكه‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی دنیایی. سه‌رچاوه‌ی قووڵتری
كێشه‌كه‌ش وته‌كه‌ی مه‌سیحه (كه گومانم هه‌یه وتبێتی هه‌رچه‌نده وه‌كو
ده‌قێك هاتووه) ئه‌ویش: ئه‌وه‌ی هی خودایه وازی لێبێنه بۆ خودا‌و ئه‌وه‌شی
هی قه‌یسه‌ره وازی لێبێنه بۆ قه‌یسه‌ر.
ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌له‌كووتی ئاسمان له مه‌مله‌كه‌تی زه‌وی وه‌كو
مه‌سه‌له‌ی ئه‌و زوهدو دونیا نه‌ویستنه‌ی له‌ناو مه‌سیحیه‌تدا بڵاو بوو.
زوهدو نه‌ویستنی دنیا به‌هایه‌كی به‌رزی مه‌سیحییه‌ت بوو، به‌ڵام ژیانی
دونیایی پێویستییهكهو مرۆڤ ناتوانێت باز به‌سه‌ری بدات بۆیه مهحروومییهكی
ئیختیاری دروست بوو كه دوایی بوو به كه‌بت، ئه‌و كهبتهش مرۆڤه‌كانی تووشی
گوناه كرد. به‌واتایه‌كی تر به‌ناوی زوهدو دونیا نه‌ویستن خۆیان له حه‌ڵاڵ
دوورخسته‌وه به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌وه كه‌وتنه ناو گوناه بوو، بۆ نموونه
ته‌ماشاكردنی سێكس، ئه‌گه‌ر شه‌رعیش بێت، وه‌كو كارێكی قێزه‌ون، ئه‌وه‌ش
یاخیبوونێك بوو دژی سروشتی مرۆڤ بۆیه ئه‌و كهبته تووشی گوناهی كردن، واته
زیناكردن، كه كاری سێكسی ناشه‌رعییه.
حاڵه‌تی ده‌وڵه‌تیش شتێكه له‌م بابه‌ته: پابه‌ند بوون به وته‌كه‌ی مه‌سیح
(دیسان ده‌ڵێم گومانم هه‌یه وتبێتی) واتای ئه‌وه بوو مه‌سیحییه دینداره‌كان
دوور بن له كاروباری ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت
له‌ده‌ستی كه‌سانێك بێت ده‌كرێت دیندار بن‌و ده‌كرێت بایه‌خ به ئاین نه‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر دژ به ئاین نه‌بن، بۆیه سروشتی شته‌كان پاڵی به كه‌نیسه‌وه نا چاو
له‌ئاست ئه‌و وته‌یه‌ی مه‌سیح بنووقێنێتو ده‌ست بخاته ناو كاروباری
دونیاییه‌وه.
هیچ كام له‌و كێشانه له ئیسلامدا نه‌بوون. ئیسلام ئاینی هه‌ردوو دنیا‌و
ئاخیره‌ته، ئه‌وه‌ش كه له مه‌سیحیه‌تدا به كارێكی نه‌گریس زانرا،
به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی پیاو و ئافره‌ت، ئیسلام به په‌یوه‌ندییه‌كی پێویستی
زانی كه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته واجب، واته ئه‌و په‌یوه‌ندییه
دنیاییه به تێكدانی حاڵه‌ته ئیمانییهكه نه‌زانرا به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه
پارێزه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته بوو، بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نه‌یوت ژن مه‌هێنن با
پاكیتان چڵك نهگرێتو ڕوونیی ڕووحیتان تاریك نه‌بێت، به‌ڵكو فه‌رمانی دا
ئه‌وه‌ی توانای ژنهێنانی هه‌یه ژن بهێنێتو ته‌نیا نه‌مێنێته‌وه.
جیانه‌كردنه‌وه‌ی دنیا له ئاخیره‌ت به‌و جۆره‌ی له
مه‌سیحیه‌تدا هه‌یه له‌كاروباری ده‌وڵه‌تیشدا ده‌بینرێت. ئیسلام له ڕۆژانی
دوای كۆچ كردنه‌وه بۆ (مه‌دینه) ده‌وڵه‌تێكی به‌ڕێوه ده‌برد، ده‌وڵه‌تێكیش
كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیسلام بێت نه‌ك ته‌نها شتێكی ((باشه)) هه‌بێت به‌ڵكو
شتێكه پێویسته هه‌بێت تا ئاین پارێزراو بێت. ئاین له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر
له ده‌ستێكی نائهمیندا بێت، ئه‌و ده‌سته نائهمینهش مه‌رج نییه
ده‌وڵه‌تێكی بێباوه‌ڕ بێت دژایه‌تیی ئاین بكات، به‌ڵكو هێنده به‌سه بۆ
دروستكردنی ئه‌و مه‌ترسییه ئاین بایه‌خی لای ده‌وڵه‌ت نه‌بێت. له‌مه‌وه
خۆخه‌ڵه‌تاندنه ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌ك به‌لایه‌وه ئاسایی بێت ده‌وڵه‌ت عه‌لمانی
بێت، ئه‌و عهلمانییهش ده‌مانخه‌ڵه‌تێنێت كاتێك ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی ڕێز
له ئاین ده‌گرێت به‌وه‌ی نه‌هێڵێت ئه‌و ئاینه خۆی بخنێته ناو كاروباری
دهوڵهتو سیاسه‌ته‌وه. پرسیاره‌كه‌ش زۆر ساده‌یه: له‌كه‌یه‌وه
بایه‌خنه‌دان به شتێك یان كه‌سێك نیشانه‌ی ڕێزه؟
چی بۆ حیواری ئیسلامی-عه‌لمانی ده‌مێنێته‌وه؟
چه‌ند حه‌زمان له حیوار بێت‌و چه‌ند به‌پێویستی بزانین به‌ڵام نابێت ئه‌و
حیواره له‌سه‌ر ئه‌ساسی خۆخهڵهتاندنو به‌رامبه‌ر خه‌ڵه‌تاندن بێت. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به‌شی ئه‌و حیواره ده‌مێنێته‌وه.
عه‌لمانییه‌كان ده‌ڵێن شه‌پۆله‌كه جیهانی گرتۆته‌وه‌و ناكرێت له‌و جیهانه
دواكهوین. ئیسلامییه‌كان بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌قێك
سه‌رچاوه‌كه‌ی خوداییه، له‌به‌رئه‌وه ناكرێت ته‌نازولی لێ بكرێت (زۆر جاریش
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی له‌جیهاندا ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌یه‌كی تر). ئه‌گه‌ر
لێره‌شدا ئیسلامییه‌كان‌و عه‌لمانییه‌كان بوه‌ستن ده‌بێت تا هه‌تا بوه‌ستن،
به‌ڵام دیاره زه‌وییه‌ك هه‌یه كه هه‌ردوو ده‌توانن پێكه‌وه له‌سه‌ریدا
هه‌بن.
سه‌ره‌تاكه به‌دروستی ده‌ستنیشان كرا: ئیسلامییه‌كان ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی‌یان
ده‌وێت (كهیو به چ شێوه‌یه‌ك؟ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره)،
عه‌لمانییه‌كانیش ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانییان ده‌وێت. ئه‌مه ڕاستگۆییه به‌ڵام
خواحافیزی نییه چونكه شتی هاوبه‌شی زۆر ده‌مێننه‌وه هه‌ردوو لا كاری له‌سه‌ر
بكه‌ن، نموونه‌ی پاراستنی قه‌واره لهقهكهی كوردستان نموونه‌یه‌كه له‌و
زۆره.
یه‌كه‌م خاڵی حیواری ئیسلامی-عه‌لمانی بریتییه له خستنه‌ڕووی
بیروباوه‌ڕه‌كه. هه‌ر لایه‌ك بۆچوونه‌كانی خۆی بخاته ڕوو تا چیتر به هه‌ڵه
له‌یه‌كتر تێنه‌گه‌ن. سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی كێشه‌كانیش ئه‌و ((به‌هه‌ڵه
تێگه‌یشتنه))یه. دووه‌م هه‌نگاو بزانرێت كامه‌ن خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان
ئیسلامییه‌كان‌و عه‌لمانییه‌كان. له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هه‌ردوو ئه‌گه‌ر
پهڕگیرییان هه‌بێت به‌ره‌و میانڕه‌وی ده‌چن، میانڕه‌ویش كێشه‌ی زۆر چاره‌سه‌ر
ده‌كات. ئه‌وه‌شی تێبینم كردووه، له ئێستا‌و له مێژووی كوردستان، ئه‌وه‌یه
كورد ئاینی له‌یه‌ك كاتدا به دوو شێوه وه‌رگرتووه: له‌لایه‌ك زۆر بۆ
ئاینه‌كه‌ی دڵگه‌رم بووه‌و ئاماده بووه خۆی بۆ به‌خت بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان
كاتدا ئه‌و ئاینه‌ی میانڕه‌وانه وه‌رگرتووه‌و فیكری په‌ڕگیر له‌ناو كورددا
كه‌متر جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه. ئینجا هه‌ق نییه ئه‌و ئاواته بخوازین: ناكرێت
سوود له‌و گیانه‌ی میانڕه‌وییه وه‌ربگیرێت؟
حاڵه‌ته سه‌یره‌كه‌ی گیانی په‌ڕگیری ئه‌وه‌یه په‌ڕگیر له‌ناو ئیسلامییه‌كاندا
زیاتر كاریگه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه (نوێترینیان فیكری
قاعیده)، په‌ڕگیری له‌ناو عهلمانییهكانیشدا دیسان كاریگه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی
به‌سه‌ره‌وه‌یه (عه‌ره‌بی كۆنه چه‌پی تازه لیبڕاڵی)، به‌ڵام جیاوازییه‌كه
ئه‌وه‌یه په‌ڕگیریی ئیسلامی زمانێكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له‌كاتێكدا
په‌ڕگیریی عه‌لمانی زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌كار ده‌هێنێت. به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو
لا ئه‌سڵه كوردییه میانڕهوهكهیان ونكردووه به‌ڵام هه‌ر یه‌ك
به‌شێوه‌یه‌ك.
كێن ئه‌وانه‌ی دژ به حیواری ئیسلامی-عه‌لمانین؟
كه‌واته هه‌ردوو لایه‌ن به‌شی ئه‌وه خه‌ڵكیان هه‌یه دژ به‌و حیوارهو
له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه بن. ئه‌وانه‌ی پاكیی بیروباوه‌ڕ له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه
ئه‌وه‌ی تر قبووڵ نه‌كه‌ن حیواره‌كه به شتێكی بێ‌مانا ده‌زانن، هه‌ردوو لاش،
به میانڕه‌و و پهڕگیریانهوه ئامانجێكیان هه‌یه: ئیسلامی بۆ ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی‌و عه‌لمانی بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی بۆیه بۆچوونی ئه‌وانه‌ی حیواره‌كه
به شتێكی بێ‌مانا ده‌زانن شتێك له مهعقوولیهتی تێدایه، به‌ڵام ڕاستی
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مهعقوولیهته ته‌نها ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه
ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش شێوه‌و ئاڕاسته‌ی دهوڵهتو گۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ون پێ بینراو،
به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته ورده‌كاریی زۆری تر هه‌ن حیواره‌كه
ده‌كه‌نه شتێكی ناچاری. پاشان‌و وه‌ك وتم ئه‌وه‌نده شتی هاوبه‌ش هه‌ن نه‌ك
ته‌نها حیوار به‌ڵكو هاوكاریی یه‌كتریش ده‌كه‌نه زه‌رووره‌ت.
ئه‌و كه‌سانه دیارن كه له لایه‌نی ئیسلامی دژ به هه‌ر نزیكبوونهوهن
له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كان، ئه‌وانه هه‌ر جۆره نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك به پیسكردنی
پاكیی بیروباوه‌ڕ ده‌زانن، واته دژایه‌تییه‌كه له‌سه‌ر بناغه‌ی بیروباوه‌ڕه،
ئه‌وانه ته‌نانه‌ت موحاكه‌مه‌ی كهسو لایه‌نی ئیسلامیش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستێك، قسه بێت یان كردار، كه به‌بۆچوونی خۆیان ئه‌و پاكییه
عه‌قیده‌ییه ده‌شێوێنێت، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش زۆرن كه خاڵی ڕه‌خنه‌لێگیراو له‌و
جۆره مه‌سه‌لانه‌ن كه به زاراوه‌ی فیقهی ئیسلامی (خیلافین) واته زانایان
له‌باره‌یانه‌وه یه‌ك ده‌نگ نین. ڕه‌نگه ڕه‌خنه وشه‌یه‌كی سووك بێت بۆ
هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه چونكه له زۆر حاڵه‌تدا ((ڕه‌خنه‌كه)) بریتی ده‌بێت
له ته‌كفیر.
له‌لایه‌نی عه‌لمانیش دیسان ئه‌و كه‌سانه هه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌مان بناغه
دژایه‌تیی ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش زۆرن كه له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دژایه‌تییه ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی دێته مه‌یدان
چونكه ئه‌و مه‌یدانه به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكی عهلمانییهوهیه، خۆ ئه‌گه‌ر
حاڵه‌ته‌كه پێچه‌وانه بێت‌و ((ئوسووڵییه)) ئاینییه‌كه له ده‌سه‌ڵاتدا بێت،
بۆ نموونه ئێران، خواستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی له ته‌رفی ئیسلامییه
((ئوسووڵی))یه‌كه‌وه دێت.
وتم بیروباوه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی یاخیبوونی ئیسلامییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته،
به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه به‌شێكی ئه‌و ڕهفزهی ده‌سه‌ڵاتی
عه‌لمانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێبه‌ش كردن. له‌حاڵه‌تی كوردستاندا
ئیسلامییه‌كه له‌و شتانه بێبه‌شه كه عه‌لمانییه‌كه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات
هه‌یه‌تی، دیسانه‌وه‌ش حاڵه‌تی پێچه‌وانه هه‌یه، دیسانه‌وه‌ش حاڵه‌تی ئێران
وه‌كو نموونه هه‌یه.
به‌م شێوه‌یه‌و به لاسایی كردنه‌وه‌ی پێشبڕكێكانی فووتبۆڵ ئه‌و دوو
ته‌ره‌فه، په‌ڕگیری ئیسلامی‌و په‌ڕگیری عه‌لمانی له مه‌یدانی حیوار ده‌چنه
ده‌ره‌وه.
حاڵه‌تێكی سه‌یرو خۆشیش هه‌یه له‌ناو عه‌لمانییه‌كاندا (كه له‌سه‌ره‌وه‌دا
به‌خشكه‌یی به‌لایدا تێپه‌ڕیم) ئه‌ویش كه زۆربه‌ی لیبراڵه ((پهڕگیرهكان))،
ئه‌وانه‌ی به‌ناوی لیبراڵییهتهوه گه‌وره‌ترین دژایه‌تیی ئیسلامییه‌كان (زۆر
جار ته‌نانه‌ت خودی ئیسلامیش) ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه تا پێش كه‌وتنی بلۆكی
رۆژهه‌ڵات ماركسی بوون، كاتی ماركسیهتیشیان دیسان په‌ڕگیر بوون. كه‌واته
دیسان مه‌سه‌له تهوژمو شه‌پۆله، دوێنی چهپو ئه‌مڕۆ دیموكراسیخوازو
لیبڕاڵ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هانده‌ری زۆر له‌و كۆنه چه‌پی تازه لیبڕاڵانه،
له كوردستان‌و غه‌یری كوردستان، بریتییه له گه‌ڕان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی
ماددیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، جاری واشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تا بڵێیت
پێشه‌وایه‌تییه‌كی ته‌قلیدییه، یان ئه‌گه‌ر وشه‌كانی ئه‌وان به‌كار بهێنین،
كۆنه‌په‌رسته.
ئه‌و بوونه‌وه‌ره شێواوانه ئه‌وانه‌ن كه ئاڵای ڕه‌فزی به‌رامبه‌ر
هه‌ڵده‌گرن، مه‌رجیش نییه ئه‌و به‌رامبه‌ره ئیسلامی بێت چونكه ده‌كرێت..
نه‌خێر! به‌چاوی خۆمان بینیومانه ئه‌و به‌رامبه‌ره عهلمانییهكی تر بووه،
بۆ نموونه حزبێكی عه‌لمانی تر بووه، یان ئه‌ندامێكی حزبێكی عه‌لمانیی تر ،
یان عهلمانییهكی سه‌ربه‌خۆ.
چۆن ده‌توانرێت پردێك بۆ ئه‌وبه‌ر دروست بكهیتو بگه‌یته ئه‌و كه‌سه شێواوه
شێوێنه‌ره؟ ئه‌و كه‌سه له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا شوێنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
ماددی كه‌وتووه (وه‌ك بڵێیت بیه‌وێت قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته بكاته‌وه كه
شوێنی ئایدیۆلۆجیای ڕه‌شوڕووته‌كان كه‌وتبوو)، به‌وه‌ش ناوهستێتو ده‌سه‌ڵات
دژی ئیسلامییه‌كان هان ده‌دات، هه‌ركاتێكیش ده‌سه‌ڵات یان حزب كێشه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتێك یان حزبێكی تری عه‌لمانی هه‌بێت ئه‌و له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ
ده‌بێت. حاڵه‌تی كۆنه چه‌پی تازه دیموكراسیخوازو لیبڕاڵ حاڵه‌ته
باوه‌كه‌یه، ئه‌گینا كۆنه چه‌پی تریش هه‌ن به قه‌ناعه‌ته‌وه بوونه‌ته
تازه دیموكراسیخواز، واته ههڵگهڕاوهیهكی شه‌ریفن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌م
حاڵه‌ته‌شدا كاریگه‌ریی شه‌پۆلی بیروباوه‌ڕی باو دیاره.. ئه‌مه‌یان
ئه‌هوه‌نتره.
كه‌واته جۆره باوه‌كه‌ی كۆنه چه‌پی تازه دیموكراسیخوازیش له گۆڕه‌پانی
حیوار ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ده‌مێنێته‌وه ده‌سه‌ڵات.. ئاخ ده‌سه‌ڵات! سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شێواندنهكانه،
هۆكاری ناڕه‌زایی بێبهشهكانه، كارگه‌ی نه‌یاره پهڕگیرهكانه، لانه‌ی
په‌ڕگیره‌كانی دژ به حیواره، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا لاف لێده‌ری
سنگفراوانییه، ئیددیعاچیی گه‌وره‌ی میانڕه‌وییه، به‌قسه باوكی ئازادی‌و مافی
مرۆڤ‌و دیموكراسییه.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی به چنگ‌و ددان كورسییه‌كه‌ی گرتووه‌و به‌رینادات چونكه
كورسییه له زێڕ دروستكراوه (چیتان دیوه؟! سبه‌ی كۆمپانیاكان نه‌وت
دهردههێننو نیو به‌نیو یان شتێك كه‌متر به‌ش ده‌كرێت)، له‌به‌رئه‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت حیواری له‌گه‌ڵدا بكات پێویسته بزانێت داوای چی بكات‌و
داوای چی نه‌كات، به‌رله‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه بزانێت كه ده‌سه‌ڵات یه‌ك
گوێچكه‌ی هه‌یه سامان كه‌ڕی كردووه، پێی ده‌بیستێت به‌ڵام گوێی پێ ناگرێت.
حیواری ئیسلامی- عه‌لمانی (چاپی ده‌سه‌ڵات) قسه‌یه‌كی زیاده‌یه چونكه
ده‌سه‌ڵات پێویستی به‌وه‌یه سه‌ره‌تا حیواری عه‌لمانی-عه‌لمانی ساز بدات پاشان
بیر له حیواری ئیسلامی-عه‌لمانی بكاته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نها ئه‌وه جێگه‌ی
گومانه به‌ڵكو خودی عهلمانیهتهكهشی جێگه‌ی گومانه چونكه... چونكه
له‌سه‌ره‌وه‌دا باسم كرد چۆن به‌پێی پێویست ده‌ست وه‌رده‌داته ئاین، ئه‌وه
له ڕه‌فتار، له فیكریشدا له قسه‌ی ((جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت)) زیاتر
نازانێت. تا به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی‌و ئابوورییه‌كانیشی له‌گۆڕێدا بن فیكر
شتێكی له‌عنه‌تییه، له باشترین حاڵه‌تیشدا سه‌ریه‌شه‌یه‌كی زیاده‌یه.
كه‌واته دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه: عه‌لمانیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌كو
دیموكراسییهكهیهتی, وه‌كو ئازادییهكهیو مافی مرۆڤهكهیهتی، وه‌كو
لێنه‌هاتوویی ئیداریهتی، وه‌كو نه‌خشه‌و بهرنامهكانێتی كه
بێبه‌رنامه‌ییه، وه‌كو سه‌رجه‌م فیكرێتی كه نه‌بوونی فیكره.
دوور له ده‌سه‌ڵات
تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات دێته‌وه هۆش خۆی (ئه‌گه‌ر!!) پێویسته
ئیسلامییه‌كان‌و عه‌لمانییه‌كان له‌یه‌كتر بگه‌ن‌و بزانن چی هه‌یه كۆیان
ده‌كاته‌وه، هیوای ئه‌وه‌شم نییه هه‌رچه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر باسی خۆم
بكه‌م، ئه‌و عه‌لمانییانه بكه‌مه ئیسلامی، به‌ڵام لهكۆتاییداو ئه‌گه‌ر
نه‌توانم یه‌ك عه‌لمانی قه‌ناعه‌ت پێبكه‌م یان ئه‌و قه‌ناعه‌تم پێبكات شتی
زۆرمان ده‌ست ده‌كه‌ون:
یه‌كه‌م: له‌نزیكه‌وه یه‌كترمان دواندو له یه‌كتر تێگهیشتینو چیتر له‌سه‌ر
بناغه‌ی زانیاریی هه‌ڵه حوكم ناده‌ین.
دووه‌م: هه‌ندێك ورده‌كاری له بیری ئیسلامی‌دا هه‌ن پێویستیان
بهپێداچوونهوهیهو حیوار له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر ده‌رفه‌تن بۆ ئیسلامییه‌كان بۆ
ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ بیری عه‌لمانی كه ئه‌و حیواره
ده‌بێته ده‌رفه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بیره.
سێیه‌م: ئه‌و نه‌ریته كوردییه زیندوو بكه‌ینه‌وه كه بریتییه له میانڕه‌وی
له ئاین‌و له فیكردا، ده‌مێنێته‌وه به‌شه‌كه‌ی تری نه‌ریته كوردییه‌كه
ئه‌ویش حه‌ماسه‌ت بۆ ئاین.. ئێمه‌ی ئیسلامی ده‌یكه‌ین، عه‌لمانییه‌كانیش
ئه‌گه‌ر بیكه‌ن زه‌ره‌ر ناكه‌ن، ئه‌و كاته‌ش ئیسلامییه‌كان‌و عه‌لمانییه‌كان
زۆرتر له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه. |