English عربي ســه‌ره‌تا
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و وه‌همانه بڵاوبوونه‌ته‌وه: گوایه حیجاب‌و نیقاب كه‌لتووری عه‌ره‌بن هه‌روه‌ها كه‌لتوورێكی خێڵه‌كین. سه‌رچاوه‌ی وه‌همه‌كه‌ش له ڕه‌خنه‌گرتن له نیقاب‌و حیجابه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه. باشترین‌و كورتترین رێگه‌ش بۆ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه بوترێت هی عه‌ره‌به‌و هی كه‌لتووری خێڵه‌كییه‌و په‌یوه‌ندیی به كورده‌وه نییه.
یه‌كێك له‌و وه‌همانه‌ی تووشی زۆربه‌ی نووسهرانو خوێنده‌واران‌و رۆشنبیران له جیهانی ئیسلامی بووه‌و ئه‌م له‌وی وه‌رگرتووه‌و ده‌یڵێته‌وه‌و ئه‌وی تر له‌مه‌ی تر وه‌ریگرتووه... ئه‌وه‌یه سه‌له‌فیه‌ت‌و باڵه جۆڕاوجۆره‌كانی (سه‌له‌فیه‌تی زانستی، سه‌له‌فیه‌تی مه‌دخه‌لی، سه‌له‌فیه‌تی جیهادی...) دیلی ده‌قن، له‌وه‌شه‌وه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ده‌ق (قورئان‌و فه‌رمووده)و