| |||||||
| |||||||
مه‌حه‌مه‌د عه‌لی كلای و ماڵكۆڵم ئێكس فازڵ قه‌ره‌داغی پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت مه‌حه‌مه‌د عه‌لی له‌گه‌ڵ ماڵكۆڵم ئێكس بوو و ئه‌میان راوێژكاری بوو. دواییش كه مه‌حه‌مه‌د عه‌لی موسڵمان بوو و دواتر كه ماڵكۆڵم ئێكس له (نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام) جیابووه‌وه مه‌حه‌مه‌د عه‌لی پشتی تێكرد. ماڵكۆڵم له‌دوای حهجكردنیو بینینی موسڵمانان له هه‌موو ڕهگهزێكو ڕه‌نگێك بۆچوونه‌كانی گۆڕان‌و زیاتر له نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام دووركه‌وته‌وه. نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له ڕه‌شپێسته موسڵمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو كه شوێنی ئه‌لیجا مه‌حه‌مه‌د كهوتبوونو هه‌رچه‌نده كارێكی زۆر گرنگیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به دروستكردنی كه‌سایه‌تی بۆ ڕه‌شپێسته‌كان و شانازیكردنیان به ڕه‌نگه‌كه‌یان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به سووكی بزانن، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زپه‌رستیی سپیپێستهكان ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كی ره‌شپێستانه‌ی پیاده ده‌كرد. ماڵكۆڵم ئێكس له‌دوای حه‌جكردنی زانی كه ئیسلام بۆ هه‌موو سپیپێستهكانیشه بۆیه وازی له ڕه‌گه‌زپه‌رستی هێنا.مه‌حه‌مه‌د عه‌لیش به‌هه‌مان شێوه له‌دوای حه‌جه‌كه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینی‌و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌رهات. دواتریش په‌شیمانیی ده‌ربڕی كه پشتی كرده ماڵكۆڵم ئێكسو ئه‌وه‌ی بهههڵهیهك زانی هه‌موو ژیانی لێی په‌شیمان بوو. شتێكی هاوبه‌شی دوو كه‌سه‌كه‌ش ئه‌وه بوو هه‌ردووكیان شانازییان به ڕه‌نگی پێستیانو به دینه‌كه‌یان دهكردو به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌و شانازییه‌یان ده‌رده‌بڕی هه‌ر بۆیه هه‌ردووكیان رێزیان لێ ده‌گیرا. ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆش ناوێت كه منجه‌منج بكات یان به‌سووكی ته‌ماشای خۆی بكات. ساڵی 1967 كه مه‌حه‌مه‌د عه‌لی به‌رامبه‌ر (ئێرنی تێڕێڵ) یاریكرد، ئه‌مه‌یان پێش یارییه‌كه بۆ تووڕه‌كردنی مه‌حه‌مه‌د عه‌لی به (كلای) ناویده‌برد. مه‌حه‌مه‌د عه‌لی هه‌رچه‌نده ته‌نها ناوی خۆی گۆڕیبوو و (كلای9ی هێشتبووه‌وه به‌ڵام ده‌یوت (كاسیوس كلای) ناوی كۆیلایه‌تییه. موسڵمانه ڕه‌شپێسته‌كان وازیان له ناوه‌كانیان ده‌هێنا چونكه ده‌یانوت كه سپیپێستهكان ئه‌و ناوانه‌یان به‌سه‌ر سه‌پاندن ئه‌و كاته‌ی ئه‌مانیان كردبووه كۆیله. مه‌حه‌مه‌د عه‌لی بڕیاری دابوو كارێكی باش به تێڕێڵ بكات بۆیه له خولی هه‌شته‌می یارییه‌كه‌و پاش ئه‌وه‌ی له خولی حه‌وته‌م خه‌ڵتانی خوێنی كردبوو (هه‌رچه‌نده تێڕێڵ له‌و زلتر بوو) بۆكسی لێده‌داو له‌نێوان بۆكسه‌كان هاواری ده‌كرد: ((ناوم چییه، مام تۆم، ناوم چییه؟)). مام تۆم ئاماژه‌یه بۆ ڕۆمانی ناوداری (كووخهكهی مام تۆم) كه مام تۆم ڕهشپێستێكی باشه‌و خه‌ریكی خزمه‌تی سپیپێسته‌كانه. هه‌رچه‌نده گوایه ئه‌وه رۆمانێكی مرۆڤدۆستانه بوو به‌ڵام موسڵمانه ڕه‌شپێسته‌كان ڕقیان لێی بوو و وه‌ك ماڵكۆڵم ئێكس ده‌یوت: سپیپێستهكان ته‌نها ڕشپێستێكی وه‌كو مام تۆمیان قبووڵه كه ئیشه‌كه‌ی خزمه‌تی ئه‌وانه. بۆ كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ژیانی ماڵكۆڵم ئێكس ئه‌م كتێبه‌مان بخوێنه‌ره‌وه: ماڵكۆڵم ئێكس په‌یامی ڕابوونی گه‌لان 11-06-2016 www.zagros.org/kurdish-articles-2016-06-11-215812 9408 جار بینراوه |