| |||||
| |||||
ترس له ئیسلام له وڵاتی موسڵمان فازڵ قه‌ره‌داغی گرنگتر له ئیسلامۆفۆبیا له رۆژئاوا ئه‌و ترسه‌یه له ئیسلام یان له تێگه‌یشتنێكی جیاواز له ئیسلام كه له وڵاتانی ئیسلام هه‌یه. ئه‌گه‌رچیش ئه‌م باسه بۆ ئه‌م جۆره ترسه‌یه له ئیسلام به‌ڵام پێویسته ئه‌گه‌ر زۆر به‌كورتیش بێت له ئیسلامۆفۆبیا له رۆژئاوا تیبگه‌ین. ئیسلامۆفۆبیا له رۆژئاوا ترس له ئیسلام به‌شێكه له دیارده‌یه‌كی فراوانتر كه ترسه له بێگانه. هه‌بوونی كه‌سانی بێگانه له وڵاتێك ئاساییه‌و ته‌نانه‌ت جێگه‌ی بایه‌خدان‌و سه‌رسوڕمان‌و فزووڵی خه‌ڵكی وڵاته تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند شتێك له بێگانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون: زۆربوونی ژماره‌یان یان ره‌فتاری نه‌گونجاو یان كه‌لتووری جیاواز له كۆمه‌ڵگه. زۆربوونی ژماره‌ی بێگانه پرسی بێكاریی خه‌ڵكه ئه‌سڵییه‌كه ده‌هێنێته كایه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌پاڵ زۆربوونی ژماره‌وه بێگانه‌كان ره‌فتاری نه‌گونجاو ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك رێزنه‌گرتن له یاسا‌و دابونه‌ریت پرسه‌كه قووڵتر ده‌بێته‌وه. پرسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر خۆی پیشان ده‌دات كاتێك ژماره زۆره‌كه‌ی بێگانه‌كان كه‌لتوورێكی جیاواز پیاده ده‌كه‌ن وه‌ك بۆ نموونه له جلوبهرگو رواڵه‌تی جیاواز (حیجاب و نیقاب‌و دزداشهو ریش) هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به نه‌ریتی وڵاتی ئه‌سڵیی بێگانه‌كان وه‌ك په‌یوه‌ندیی نێوان پیاو و ئافره‌ت. هه‌ستی باڵابوونو ته‌ماشاكردنی بێگانه به‌چاوێكی كه‌م جۆره ترسێك لای خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر پاكیی ره‌گه‌زی وڵاته‌كه دروست ده‌كات كه به‌زۆری ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان ده‌ریده‌بڕن. ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن بێگانه‌كان وه‌كو ته‌نێكی جیاواز له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌ون. تا ئه‌و كاته‌ش كۆمه‌ڵگه له‌نێوان قبووڵكردنو دووره‌په‌ریزی له‌و بێگانانه ده‌بێت. له‌وه به‌دوا تێڕوانینه‌كه ده‌بێته سڵكردنه‌وه تا دواتر ده‌بێته رق‌و ترس. تێكه‌ڵ نه‌بوونی بێگانه‌كان‌و خه‌ڵكی ئه‌سڵیی وڵاته‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دوایی لێیان تینه‌گه‌ن. په‌ندێكی باویشه كه مرۆڤ دوژمنی هه‌ر شتێكه كه نایناسێت. پاش ئه‌مانه‌ش ئه‌و هێزانه دێن كه ناڕه‌زایی هاووڵاتی به‌كار ده‌هێنن بۆ ئهجینداكهیان، ئه‌وانه‌ش به‌زۆری هێزه راستره‌وه رهگهزپهرستهكانن كه له كه‌شوهه‌وای له‌م جۆره گه‌شه ده‌سه‌نن. ئیسلامۆفۆبیا له رۆژئاوا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به‌هۆی ئه‌و هێزه ره‌گه‌زپه‌رستانه‌وه. ژماره‌ی لایه‌نگرانی حزبه پۆپۆلیسته‌كان (شهعبهوییهكان) زۆرتربوونو ئه‌و حزبانه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی زیاتریان هێناوه. سه‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ی له‌م جۆرانه تینێكی زیاتری به ئیسلامۆفۆبیا داوه. هه‌ر له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه ترامپ پاڵێوراوی حزبی كۆماری بوو تاوانه‌كانی رق زیادیان كردبوو و زۆریان له‌دژی موسڵمانان بوون. سه‌ركه‌وتنی ترامپ ته‌نانه‌ت هانی ئیسلامۆفۆبیای له وڵاتانی تری رۆژئاوا داوه‌و به‌شێكی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان ترامپیان به ئیلهامبه‌خشی خۆیانیان زانیوه. یه‌ك له هۆیه گرنگه‌كانی ئیسلامۆفۆبیا له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاواوه هاتووه. شێواندنی چه‌مكی جیهاد له‌سه‌ر ده‌ستی قاعیده‌و داعش ئاینی ئیسلامی یه‌كسان كردووه به كوشتوبڕ. ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه له جیهاد وێنه‌ی جیهادو ته‌نانه‌ت ئیسلامیشی ناشیرین كردووه لای به‌شێكی موسڵمانان. ئه‌و هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه، واته شێوازی موماره‌سه‌كردنی جیهاد، به‌شێكه له هۆكارێكی فراوانتر‌و گرنگی تر كه بریتییه له شیوه‌ی خۆنیشاندانه به جیهان. به‌پێویستیشی ده‌زانم زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بوه‌ستم. بۆچی جیهاده‌كه‌ی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی نه‌بوو به هۆی ناشیرینكردنی جیهادو ئیسلام لای نه‌یارانی ئیسلام به‌ڵام ئه‌وه‌ی قاعیده‌و داعش ئیسلام‌و جیهادی ناشیرین كرد ته‌نانه‌ت لای به‌شێكی موسڵمانان؟ وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ردوو هۆكاره‌كه: شێوازی ئه‌نجامدانی جیهادو شێوازی خۆنیشاندان به رۆژئاوا له دوو حاڵه‌ته‌كه جیاوازه. سه‌لاحه‌ددین به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ به‌ها باشه‌كانی رۆژئاوا گونجاو بوو. ده‌ڵێم ده‌ركه‌وت نه‌ك خۆی ده‌رخست چونكه كاره باشه‌كانی خه‌سڵه‌تی خۆی بوون نه‌ك خۆنواندن. سه‌لاحه‌ددین جوامێریی پیشان دا كه له به‌های ئه‌سپسواری پێناسه ده‌كرا. ئه‌ورووپا له سه‌رده‌می جوامێری (پیتاوپیت: ئه‌سپسواری) ده‌ژیا كه بریتی بوو له مهردایهتیو یارمه‌تیدانی لاوازهكانو توندوتۆلی به‌رامبه‌ر تهعداكارانو جوامێری ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمن. سه‌لاحه‌ددین هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیشانی خاچداران دا له‌و كاته زۆریان له‌و به‌هایه بێبه‌ش بوون. هه‌ر بۆیه سهحهلاددین رێزی ئه‌ورووپای دهستكهوتو ئه‌و رێزه تا ئه‌م كاته ماوه. مه‌رجعیه‌تی فیكریی قاعیده‌و داعش شتێكی ترن بۆیه نه‌یانتوانی وه‌كو سه‌لاحه‌ددین بن. به‌پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاری سه‌لاحه‌ددین، ره‌فتارو وتاری قاعده‌و داعش هیچیان تیا نییه پێشكه‌شی رۆژئاوا‌و جیهانی بكه‌ن. جیهاده‌كه‌ی ئه‌وان سه‌رنجی ته‌نها كه‌سانێكی رۆژئاوای راكیشابوو كه حه‌زیان له شه‌ڕو موغامه‌ره‌یه، ئه‌مانه‌ش كه‌مینه‌یه‌كی هه‌ندێك كه‌من كه حسابی هیچیان بۆ ده‌كرێت. وتاری ئه‌و جیهاده كاری ته‌نها له وه‌رگری موسڵمان كردووه. به‌ڵام ئه‌و وه‌رگره موسڵمانه ته‌نها به‌شێكی بچووكی موسڵمانان پێك ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌كه‌ی خۆمانه كه چۆن‌و بۆچی ئیسلامۆفۆبیا ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئیسلامیش هه‌یه. ره‌فتاری قاعیده‌و داعش بریتییه له تۆخكردنه‌وه‌ی قبوول نه‌كردنی ((ئه‌وی تر))ـه كه زۆربه‌ی كات ئه‌و ئه‌وی تره به هه‌موو شتێكییه‌وه جێگه‌ی قبوول نییه. ئه‌و تۆخكردنه وای كردووه به‌شی ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر نه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و موسڵمانانه‌ش كه له هه‌ندێك شت له‌گه‌ڵیان ناكۆكن. ئه‌مه بۆ ره‌فتار، وتاری ئه‌و دوانه‌ش هه‌ڵقوڵاوی فیكر‌و ره‌فتاریانه. وتاره‌كه‌یان نامۆییهكهیانی زیاتر كردووه. به‌رده‌وام زمانی هه‌ره‌شه‌و پهنجهڕاوهشاندن به‌كارده‌هێنن. ره‌نگه ئوسامه بن لادن هه‌ستی به‌و كه‌لێنه كردبێت‌و له وتارێكی (ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه نه‌چووبم دوایه‌مین وتاری بوو) ویستی شێوازه‌كه بگۆڕێت‌و به زمانی رۆژئاوا قسه بكات. به‌ڵام چونكه له‌م بواره نوێ بوو وتاره‌كه‌ی ساكار بوو و باش نههۆنرابووهوه. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی جیهاد ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ئه‌وه بكات ئیسلام وه‌ك بیروباوه‌ڕێكی نامۆ پیشان نهداتو له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه به زمانی خۆی قسه بكات ده‌توانێت سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره له دوژمنانی بسه‌نێت كه ترساندنی خه‌ڵكه له موسڵمانان‌و ترساندنی موسڵمانانه له جیهاد. سه‌ركرده‌یه‌كی وا ده‌توانێت سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا تووشی تێكچوونی هاوسه‌نگی بكات‌و به‌ره‌ی دوژمن په‌رت بكات‌و به‌شێكی رای گشتیی جیهان بێلایه‌ن بكات. سه‌ركرده‌یه‌كی وا زیاتر له سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌و داعش جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوا. قاعیده‌و داعش ده‌یانه‌وێت به بۆمب غه‌زوی دوژمنانیان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده‌یه به كه‌سایه‌تیی خۆی‌و به سیاسهتو دانایی غه‌زویان ده‌كات. یه‌ك شت داعش كردبووی كه وتارێك بوو كه سه‌رده‌مییانه بوو ئه‌ویش تۆماركردنی سه‌رپه‌ڕاندنی دوژمنان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه. به‌ڵام مه‌خابن، له‌و كاته‌ی ته‌كنیكه‌كه سه‌رده‌مییانه بوو بابه‌تی تۆماره‌كه جهنگیزخانییانه بوو. پاراستنی ناوبانگ لای قاعیده‌و داعش‌و هاوشێوه‌كانیان گرنگ نییه. ناوبانگی ئه‌وان ته‌نها ترساندنی دوژمنه. ئه‌وه‌ی له قورئان‌و سوننه‌ت وه‌ریانگرتووه بریتییه له ئایه‌تی (ترهبون) ئه‌وه‌شی له فه‌رمووده وه‌ریانگرتووه‌و بۆته ده‌ستووری كاریان فه‌رمووده‌ی (نصر‌ت بالرعب)ـه. ئه‌وان ره‌نگه پاراستنی ناوبانگیش به مه‌رایی و لاوازی ته‌ماشا بكه‌ن. ئه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ش به‌لایانه‌وه گرنگ نین كه پیغه‌مبه‌ر سومعه‌ی خۆی مه‌به‌ست بوو وه‌ك (لا يتحدث الناس أن محمدًا يقتل أصحابه) واته نامه‌وێت خه‌ڵك بڵێن موحه‌ممه‌د هاوڕێكانی ده‌كوژێت ئه‌ویش كاتێك پێشنیار كرا سه‌رێكی گه‌وره‌ی مونافیقه‌كانی مه‌دینه بكوژرێت. پێغه‌مبه‌ر هه‌روه‌ها ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كردووه خه‌ڵك تازه بوونه‌ته موسڵمانان وه‌ك له مه‌سه‌له‌ی بناغه‌و سنووری كه‌عبه كه حه‌زی كرد تێكی بدات‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی به‌ڵام له‌وه ترسا ئه‌مه كار بكاته سه‌ر ئیمان‌و گوێڕایه‌ڵیی خه‌ڵكی مه‌ككه كه تازه موسڵمان ببوون. هۆكاری ئه‌و گوێنه‌دانه‌ی قاعیده‌و داعش به سومعه زیاده باوه‌ڕبه‌خۆبوونه. هه‌بوونی باوه‌ڕبه‌خۆ یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن نه‌ك ته‌نها له مه‌یدانی جه‌نگ به‌ڵكو له بواری شارستانیه‌تیش. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانایی هاوڕێی باوه‌ڕبه‌خۆ نه‌بێت ئه‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه ده‌بێته كهللهڕهقییهكی زیانبهخشو خۆگیڤكردنێكی ناپێویست. نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته رۆژنامه‌نووسێكی كورده كه ده‌یگێڕێته‌وه. رۆژنامه‌نووسه‌كه به داعشێكی وتبوو بۆ چاوپێكه‌وتنێك چونكه وێنه‌یان ناشیرین كراوه. كابرای داعش قبووڵی نهكردو وتی ئه‌وانی داعش گوێ ناده‌ن ناشیرین بكرێن ماده‌م خوا لێیان رازییه. قسه‌كه به‌ڕواله‌ت راسته به‌ڵام رووه‌كه‌ی تری كه‌مته‌رخه‌مییه به‌رامبه‌ر به ئیسلام ئه‌گه‌ر رێگه بده‌ین به‌هۆی كرده‌وه‌كانمان له ئیسلام بدرێت. به‌ڵام باوه‌ڕی داعش ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌كانیان له ئیسلامه‌وه هه‌ڵقوڵاون بۆیه كاتێك باس ده‌كرێن كه ئه‌وان خه‌ڵك ده‌كوژن یان ئافره‌ت به كه‌نیزه‌ك ده‌به‌ن به لێدان له ئیسلامی نازانن. ئه‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌یه، یه‌ك له‌وانه ئه‌و یهقینیهتهی سه‌له‌فیه‌ت هه‌یه‌تی كه ئیجتهادهكانی خۆی به تاكه راستی ده‌زانێت به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به ئیجتهادیشی نازانێت. یه‌كێكی تر چه‌مكێك سه‌ید قوتب ده‌یوته‌وه ئه‌ویش خۆبهرزكردنی باوه‌ڕ (إستعلاء الايمان) كه دیسان ئه‌مه راسته به‌ڵام خراپ به‌كارهاتووه. شتێكی داواكراوه له موسڵمان متمانه‌ی به ئاینه‌كه‌ی هه‌بێت (به ئاینه‌كه نه‌ك به ئیجتهادهكان كه كارێكی به‌شه‌رین نه‌ك وه‌حیی خودایی) به‌ڵام بێئه‌وه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر (دۆست‌و نه‌یار)ی لێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌و خۆبهرزكردنه كه به‌هه‌ڵه پیاده كرا ده‌بێته لووتبه‌رزی به‌رامبه‌ر نه‌ك ته‌نها موخالیفه‌كان كه دژایه‌تیمان ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌روه‌ها دژی موسڵمانی ئاساییش. به‌م شێوه‌یه ئه‌و ره‌وته چیتر نابێته رێنیشادهری هیدایه‌ت به‌ڵكو ده‌بێته ((ئه‌وی تر))ی نامۆ له‌به‌رچاوی ناموسڵمانو موسڵمانی ئاسایی. ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ربه‌ست له‌نێوان حزبی ئیسلامی جیهادیو خه‌ڵك دروست ده‌كات. هه‌مان شتیش بۆ حزبی ئیسلامیی سیاسی و بۆ بانگخوازان‌و مه‌لاكانیش راسته. ئاسته‌كانی پابه‌ندبوون به ئیسلام بۆچی حزبه ئیسلامییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئیخوان موسلمین ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كه‌ن به‌ڵام هیشتا ته‌نها به‌شێكی جه‌ماوه‌ریان له‌گه‌ڵه؟ پرسیاری گرنگتریش ئه‌وه‌یه بۆچی خه‌ڵكێكی زۆر كه پابه‌ندن به ئاین‌و په‌رستنه‌وه نه‌بوون به لایهنگریانو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان بوونه‌ته دوژمنیان؟ چه‌ند هۆكارێك هه‌ن وه‌ك: ناشیرینكردنی ئیسلامییه‌كان له‌لایه‌ن دهسهڵاتو هه‌ندێك هێزی سیاسیی ناو كۆمهلگهوه، دژایه‌تیی ره‌وتی سۆفی بۆ ئیسلامییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئیخوان چونكه كاتێك ئیخوان وه‌ك هێزێكی دینی ده‌ركه‌وت ته‌سه‌وف خۆی به رابه‌ری ئه‌هلی دین ده‌زانی، په‌یدابوونی ره‌وتی جامی-مه‌دخه‌لی كه ته‌ركیزی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر حزبه ئیسلامییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئیخوان. ره‌وته دژبه‌یه‌كه‌كانی سۆفی‌و سه‌له‌فیی مهدخهلیو به‌تایبه‌ت دوومیان نزیك بوون له دهسهڵاتو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته توانی به‌كاریان بهێنێت بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی له‌دژی حزبه ئیسلامییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش جه‌ماوه‌ر ئه‌و جیاكردنه‌وه ورده له‌نێوان ره‌وته‌كان ناكات ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌و ره‌وتانه له‌دژی ئیسلامییه‌كان شه‌ڕه‌كه‌ی خسته ناو پابهندبووان به ئیسلامه‌وه‌و به‌م جۆره ئه‌و ڕه‌وتانه بێئه‌وه‌ی بزانن زیانیان به كۆی دیارده ئاینییه‌كه دا. خه‌ڵك كاتێك ترسی لێ ده‌نیشێت له كۆمه‌لێك ئه‌و ترسه بۆی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م پابه‌ندبوون به ئاین دریژبێتهوه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری لاوهكینو ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدنه‌وه: بۆچی كه‌سانی دیندار كه نه سۆفینو نه سه‌له‌فین به‌ڵكو ته‌نها دینداری ئاسایین له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامییه‌كان نین؟ دوو هۆكار هه‌ن توانایان هه‌یه وه‌ڵامه‌كه بده‌نه‌وه: یه‌كه‌میان ره‌فتاری نه‌شیاوی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كان. دووه‌میشیان گرنگتره‌و پێویستی به چاره‌سه‌رێكی قووڵه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری هه‌بێت، ئه‌وه‌شه كه ناوم ناوه ئاسته‌كانی پابه‌ندبوون به ئیسلام. ئه‌ندامانی حزبی ئیسلامی كه‌سانی چالاكن؛ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی ناویان ناوه ((گه‌راندنه‌وه‌ی ئیسلام بۆ كایه‌كانی ژیان)). ئه‌گه‌رچیش ئیشه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئیسلامه كه نامۆ نییه به موسڵمانی ئاسایی به‌ڵام به‌هۆی تۆخبوونه‌وه‌ی ئیسلامه‌تیی ئه‌ندامانی حزبی ئیسلامییه‌وه حزبه‌كه وه‌كو ((ئه‌وی تر)) لای موسڵمانی ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت. حزبی ئیسلامیش وه‌كو ((ئه‌وی تر)) زه‌قتر ده‌بێته‌وه لای كه‌سانی نامولهتزم به ئیسلام. لای ئه‌مانه‌ی دوایی نویژو رۆژوو تا راده‌یه‌ك نامۆن. حه‌جكردن زیاتر نامۆیه. به‌كارهێنانی ناوی خوا له ژیانی رۆژانه وه‌كو یارمه‌تیده‌رو وه‌ك بیرخستنه‌وه له ترس له خوا...تاد گوفتارێكی تا راده‌یه‌ك نامۆیه چونكه جگه له فیكره‌كانی پشت ئه‌و زاراوانه (ترس له خوا، په‌رستن... تاد) زاراوه‌كان خۆیان نامۆن. هیچ له‌مانه لای موسڵمانی ئاسایی نامۆ نین. ئه‌نجامدانی ئه‌مانه‌ش ئاسایین. ئه‌مه‌ش ئاستی دووه‌می پابه‌ندبوونه به ئیسلام (ئاستی یه‌كه‌م هی ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ڕیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌ركه‌كان بهجێناهیننو گوناهه‌كان ده‌كه‌ن). ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاستی یهكهمو دووه‌م بن ئیسلامییه‌كان ئاستی سێیه‌م نین واته یه‌كسه‌ر له سه‌رووی ئاستی موسڵمانی ئاسایی نین به‌ڵكو له ئاستێكی زۆر به‌رزترن. ئیسلامییه‌كان نه‌ك ته‌نها باوه‌ڕیان به ئیسلامه له ژیانی تایبه‌تیی خۆیان (وه‌ك چۆن لای موسڵمانی ئاسایی هه‌یه) به‌ڵكو باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه پێویسته ئیسلام له هه‌موو شوێن‌و سووچێكی ژیانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت، پێویسته ته‌نانه‌ت له دهسهڵاتو حوكمیش هه‌بێت. ئه‌و پابه‌ندبوون ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان بایه‌خ به كێشه‌ی موسڵمانانی جیهان بده‌ن كه موسڵمانی ئاسایی كه‌م ئاوڕیان لێ ده‌داته‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌ندامانی حزبی ئیسلامی بایه‌خ به حزب‌و ئه‌زموونه ئیسلامییه‌كانی جیهان ده‌ده‌ن كه لای موسڵمانی ئاستی دووه‌م له كێشه‌كانی موسڵمانانی جیهان كه‌متر بایه‌خه‌یان هه‌یه. جیابوونه‌وه‌ی بایهخهكان ده‌گاته راده‌یه‌ك كه چه‌ند شتێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نامۆترن به‌لای موسڵمانی ئاسایی. بابه‌ته‌كانی وه‌ك ورده‌كاریی عه‌قیده‌و ناكۆكیی فیقهی‌و شه‌ڕه‌كانی میژوو وه‌ك شه‌ڕی ئه‌هلی كه‌لام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی عقیده وه‌كو علو و ئیستوا و خه‌لقی قورئان‌و ئهسماو سیفات...تاد جیهانێكی دووره له عهقڵو ژیانی موسڵمانی ئاستی یهكهمو دووه‌م. نامۆبوون هه‌روه‌ها خۆی له روخساری ده‌ره‌وه‌ش ده‌نوێنێت. به‌ناوی پابه‌ندبوون به ئیسلامه‌وه كه راسته‌كه‌ی پابه‌ندبوونه به لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئیسلام‌و جاری وایه پابه‌ندبوونه به فیقه بایه‌خی گه‌وره ده‌درێت به رواڵه‌تی ده‌ره‌وه وه‌ك ریشی درێژ‌و نیقاب و شه‌ڕواڵی كورت تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی فیكره‌یه‌ك لای هه‌ندێك كه‌سی سه‌له‌فی دروست بووه كه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌حابه‌كان بژین پێویسته پیاوان ریش درێژ بكه‌ن و ئافره‌تان نیقاب بپۆشن. ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستامان شوێنی موناقه‌شه ئه‌وه نییه چه‌ند ئه‌و رواڵه‌تانه پابه‌ندبوون به ئیسلام پیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین كه هه‌موو ئه‌وانه قابیلی موناقهشهنو هه‌موویان له سیاقیك هاتوون كه مه‌رج نییه بۆ هه‌موو كات‌و شوێنێك راست بێت. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له فیقه و فیكری ئیسلامییه كه فهرمانو نه‌هیی كه له سیاقێكی دیاریكراو هاتوون كراونه‌ته بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ. به‌ڵام خودی رواڵه‌ت كێشه‌ی نامۆیی دروست نه‌كردووه. روخساری ده‌ره‌وه جیاوازی دروست ده‌كات به‌ڵام هه‌موو جیاوازییه‌ك نامۆیی نییه. ئه‌وه‌ی روخسار‌و به‌تایبه‌تی ریشی كردۆته نامۆ ره‌فتاری كه‌سانی ریشداره. مۆنیو هه‌ڵچوون لهلایهكو قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به زمانێك لێی تێناگه‌ن له‌لاكه‌ی تر وای كردووه ئه‌و مۆنیو تووڕهییهو ئه‌و بابه‌ته نه‌بیستراوانه ئاوێته‌ی روخسار بن‌و بینینی كه‌سانی ریشدار ببێته هۆی هه‌ست كردن به نامۆیی ئه‌و كه‌سانه تا ده‌گاته راده‌ی ره‌ق لێبوونو ترس لێیان. بۆ ئه‌وه‌شی باشتر تێبگه‌ین با بیهێنینه پێش چاومان ئه‌گه‌ر له‌كۆنه‌وه په‌روه‌رده‌و كاری ریشدارهكان بریتی بووبێت له زمانی شیرین‌و شێوازی نهرمو ئولفهتبهخشینو بێزیانی. ئه‌و كاته بینینی كه‌سی ریشدار ده‌بووه هۆی هه‌ستكردن به ئهمانو ئاشنایی. به‌ڵام وه‌كو چۆن ره‌فتار كارێكی سلبیی هه‌بووه له‌سه‌ر قبووڵكردنی روخساری ده‌ره‌وه، پێویسته بزانین چی وایكردبوو ره‌فتاره‌كه ببێته مۆنیو تووڕه‌یی. چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی هه‌ن وه‌كو سته‌می ده‌سه‌ڵات كه مرۆڤی تووڕه دروست ده‌كات، هه‌وره‌ها ناڕه‌زایی كه‌سه‌كه له ده‌وروبه‌ری خۆی كه ده‌بینێت ئه‌و ده‌وروبه‌ره له فیكر‌و عه‌قیده‌و جلوبه‌رگ پابه‌ندی ئیسلام نییه. به‌شێكی ئه‌و هۆكاره ده‌ره‌كییانه مرۆڤه‌كه لێیان به‌رپرسیار نییه به‌ڵام به‌شێكیان ئه‌نجامی فیكر‌و ره‌فتاری توورَهی ئه‌و مرۆڤه‌یه. ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به‌و مرۆڤه‌وه هه‌یه جۆری فیكرهكهیهتی. سه‌له‌فیه‌ت كاتێك ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر عه‌قیده‌و كاتێك ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و عه‌قیده‌یه ره‌چاو ده‌كات مه‌یدانێكی شه‌ری فیكری بۆ خۆی ده‌هێنێته بوون. هه‌موو شتێكیش ده‌بێته بواری شه‌ڕو پیكدادان. شه‌ڕ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وردی عه‌قیده ده‌كرێت. شه‌ڕی كۆن زیندوو ده‌كرێنه‌وه. باس له تاقمی كۆن ده‌كرێت كه هه‌ندێكیان نهماونو ئه‌وانه‌ی تر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێن. فیكری مرۆڤی سه‌له‌فیش ده‌بێته دوو به‌ش: به‌شێك بریتییه له تهبدیعكردنی تاقمهكانو و به‌شه‌كه‌ی تر خۆپهسهندنه. ئه‌و خۆپهسهندنهش تێكه‌ڵی فیكره‌ی مه‌دحی نامۆكان (طوبى للغرباء) كه له فه‌رمووده هاتووه دهبێتو نامۆییهكه زیاتر ده‌كات وه‌ك بڵێیت بوون به نامۆ بۆ خۆی مهتڵهبو داواكاری بێت. ئه‌و نامۆبوونه‌ی فه‌رمووده‌كه باسی ده‌كات واقعێكی ناچارییه نه‌ك خۆمان به‌دوای بگه‌ڕێین‌و به‌پێویستی بزانین بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین. ئه‌گه‌ر بچینه ئاستێكی به‌رزتر كه ئاستی جیهادییه، جیابوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه گه‌وره‌تر ده‌بێت. قاعیده ئاستی سه‌ره‌وه‌یه‌و داعش ئاستی سه‌رووتره كه هه‌ردووكیان ترسێكی گه‌وره‌تر له ئیسلام لای موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن. هۆكاری دروستكردنی ئه‌و ترسه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی كه قاعیده‌و داعش به گرنگیان ده‌زانن زۆرترن. ئه‌وان به‌پاڵ بابه‌ته‌كانی عه‌قیده كه له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌ت له‌باره‌یانه‌وه كۆكن بابه‌تی تریان هه‌یه كردوویانه‌ته به‌شێك له عه‌قیده كه بابه‌ته‌كانی فهرمانڕهوایین وه‌ك به‌شداریكردن له په‌رله‌مانی وڵاتێك حوكم به شه‌ریعه‌ت ناكات‌و كه كه‌سی له‌و جۆره به‌تایبه‌تی لای داعش به مورته‌د ناوبراوه. جیاوازییه‌كی تریشیان له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌ت ئه‌وه‌یه حوكمی ریدده جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان كاری چه‌كداری ده‌كه‌ن كه زۆر جار ده‌بێته توندوتیژییه‌كی دوور له گیانی جیهاد له ئیسلام. وتاریشیان وه‌كو كرداریان به‌شی ئاشتی‌و نه‌رمیی تیا نییه. فه‌رمووده‌ی (نصر‌ت بالرعب) فه‌رمووده‌ی له جۆری (إن الله رفيق يحب الرفق ويعطي على الرفق ما لا يعطي على العنف وما لا يعطى على ما سواه) شاردۆته‌وه. نه‌ك ته‌نانه‌ت غه‌یری مولتهزمیش به‌ڵكو موسڵمانی ئاساییش له‌و جۆره وتار‌و ره‌فتار ده‌ترسێت. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئیسلامییه‌كانیش كه باوه‌ڕیان به حوكم‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه سڵ ده‌كه‌نه‌وه له‌و عهقلییهتهو هه‌ست ده‌كه‌ن جیهانی ئه‌و تاقمانه جیهانێكی نامۆ‌و رووگرژو ترسناكه. زیاڕهویش نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین گۆڕینی چه‌مكی جیهاد بۆ كوشتوبڕ وای كردووه به‌شێكی ئه‌و ئیسلامییانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌بووه به جیهاد سڵ له ته‌نانه‌ت وشه‌كه‌ش ده‌كه‌نه‌وه. دیسانه‌وه‌ش زیاڕه‌وی نابێت ئه‌گه‌ر بڵیِین خه‌ریكه قاعیده‌و داعش ئه‌و كاره بكه‌ن كه ئینگلیز له هیندستانی ئه‌وسا بۆیان نه‌كرابوو. قادیانیه‌ت هانی موسڵمانانی هیندستانی ئه‌وسای دابوو جیهاد له‌دژی ئینگلیز ئه‌نجام نهدهنو جیهادی له‌كار خستبوو. قاعیده‌و داعش به شێواندنی واتای جیهاد پاساوی ئیلغاكردنی جیهادیان به‌هێزكردووه. ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌یه پاش سڵكردنه‌وه له وشه‌ی جیهاد سڵكردنه‌وه له خودی ئیسلام دێت چونكه له‌لایه‌ك نه‌یارانی ئیسلام‌و ئه‌وانه‌ی فیكره‌ی هه‌ڵه‌یان له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هه‌یه ئه‌وه زۆر دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه كرده‌وه‌كانی قاعیده‌و داعش هه‌ڵقوڵاوی ئیسلامنو ئه‌وان ئیسلامی راسته‌قینه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌لاكه‌ی تریشه‌وه قاعیده‌و داعش هه‌مان شت دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه خۆیان نوێنه‌ری ئیسلامنو جیهاده‌كه‌ی ئه‌وان جیهاده راسته‌قینه‌كه‌ی ئیسلامه. تاقمی تر هه‌ن كه ترس له ئیسلام لای موسڵمانان دروست ناكه‌ن به‌ڵام وێنه‌یه‌كی دواكه‌وتووی ئیسلام پیشان ده‌ده‌ن وه‌ك به‌شێك له سۆفی‌و دهروێشو شیعه كه فیكر‌و موماره‌سه‌یان تێكه‌ڵن به خورافهتو ناعه‌قلانیه‌ت. ئه‌و كاته‌ش ده‌بنه هۆكاری ترس له ئیسلام كه ده‌چنه بواری سیاسهتو چه‌كداری. كوشتوبرَی میلیشیا شیعه‌كانی عیراق‌و شه‌ڕی تایفی له‌و وڵاته‌و له یهمهنو سووریا‌و ده‌ركه‌وته‌كانی له لوبنان ترس له هه‌موو ئیسلام دروست ده‌كه‌ن چونكه ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی تایفه‌گه‌ری پیشان ده‌ده‌ن. له‌ترسی ئه‌وه‌ش بانگه‌شه ده‌كرێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئیسلام له هه‌موو ژیان یان به‌لای كه‌مه‌وه له پێگه كاریگه‌رییه‌كان وه‌ك په‌روه‌رده‌و حوكم. زاڵبوونی ژیانی دنیایی هۆكارێكی گرنگی تری ترس له ئیسلام هه‌یه كه كه‌متر هه‌ستی پێده‌كرێت به‌ڵام قوربانییه‌كانی زۆرترن. پابه‌ندبوون به ئیسلام لای خه‌ڵكێكی له راده‌به‌ده‌ر زۆر یه‌كسانه به بێبه‌شبوون له خۆشییه‌كانی ژیان. ئافره‌ت به سروشت حه‌زی له پۆشاكی جوان‌و خۆگۆڕینه. پابه‌ندبوون به ئیسلام لایان واتای پابه‌ندبوونه به پۆشاكی ئیسلامی. وه‌نه‌بێت ئه‌و ئافره‌تانه بێباوه‌ڕ بن. به‌پێچه‌وانه‌وه ئافره‌تان له پیاوان زیاتر پابه‌ندی ئهركهكانن وه‌ك نوێژ‌و رۆژوو، له پیاوانیش دوورترن له خواردنه‌وه‌و زیناو دزی‌و مرۆڤكوشتنو بێباوه‌ری. كه‌م گهنجو پیاوی مولته‌زم ئه‌وه ده‌زانن چونكه ته‌نها حوكم له‌سه‌ر پۆشاكی ئافره‌تان ده‌ده‌ن. جوانی‌و خۆگۆڕین به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی ئافره‌تانیان داگیركردووه، پابه‌ندبوونی ته‌واویش وه‌كو بێبه‌شبوون له‌و ژیانه دنیاییه ده‌بینن. ئه‌وه‌ش كه ترسه‌كه‌یان گه‌وره‌تر ده‌كات ئه‌و فیكره باوه‌یه كه له ده‌وله‌تی ئیسلامی حیجاب ئیجبارییه. به‌ڵام وه‌نه‌بێت ئه‌مه ترسی ئافره‌تان بێت به‌ته‌نیا. ترسی پیاوان له هی ئه‌وان كه‌متر نییه. پیاوی نامولهتزم نایه‌وێت ئافره‌ت به داپۆشراوی ببینێت. ئه‌مه‌ش به‌پاڵ ترسی تایبه‌تیی خۆیان وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌و زیناكردن. ئه‌م هۆكاره، واته زاڵبوونی ژیانی دنیایی كێشه‌یه‌كی هێنده گه‌وره‌یه قورئان به‌رده‌وام باسی كردووه. قورئان نه جارێك‌و نه دوان باسی مرۆڤ ده‌كات كه حه‌زی له خۆشیی به‌رده‌سته (العاجلة) و بایه‌خ به خۆشیی دوایی (الآجلة) نادات. ئه‌و حه‌زه ره‌گی داكوتیوه له دڵی مرۆڤ‌و هۆكاری یه‌كه‌م تاوانی یه‌كه‌م مرۆڤ بوو (ئادهمو حه‌ووا كه له دره‌خته‌كه‌یان خوارد). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشمان مولتهزمی ته‌واو بووین‌و توانیمان به‌سه‌ر ئه‌و حه‌زه زاڵ بین ناتوانین هه‌موو خه‌ڵكه‌كه وه‌ك خۆمان لێبكه‌ین چونكه ئیمان‌و پابه‌ندبوونی كه‌سه‌كان وه‌كو یه‌ك نین. ئه‌وه‌ی ده‌توانین بیكه‌ین (پاش ئه‌وه‌ی خۆمان بووینه نموونه بۆیان) ئه‌وه‌یه ترسی مرۆڤه‌كان له له‌ده‌ستدانی خۆشییه‌كانی ژیان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ین ئیمان له دڵیان بچێنین بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زیان به ژیانی دنیایی كه‌م بێته‌وه. به‌واتایه‌كی تر پێویسته ناوه‌رۆك‌و شێوه‌ی باسی ئیسلام‌و فێركردن‌و مه‌وعیزه بگۆڕین. زۆر واعیز بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیسه‌ران چیرۆكی سه‌یری خواناسان ده‌گێڕنه‌وه. مه‌به‌سته‌كه گوایه هاندانی بیسهرانه تا چاو له‌وان بكه‌ن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی قورسكردنی دینهكهیهو تووشكردنی بیسه‌ر به شكست چونكه ناتوانێت وه‌كو ئه‌و خواناسانه بێت. بێگومان ئه‌وه ئه‌كه‌ر چیرۆكه‌كان راست بن كه زۆریان راست نین. پێویسته ته‌نانه‌ت پیاچوونهوهش بكه‌ین بۆ تێگه‌یشتنمان بۆ ئایهتو فه‌رمووده‌كان. ته‌نها یه‌ك نموونه‌ش لێره باس ده‌كه‌م ئه‌ویش فه‌رمووده‌ی (أشد الناس بلاء الأنبياء ثم الصالحون ثم الأمثل فالأمثل ... تاد) كه ئه‌لبانی تهصحیحی كردووه. فه‌رمووده‌كه ده‌ڵێت باشترین موسڵمان تووشی زۆرترین به‌ڵاو تاقیكردنه‌وه ده‌بن. پێغه‌مبه‌ران تووشی زۆرترین به‌ڵا دهبنو دوای ئه‌وان موسڵمانه باشه‌كان‌و دوای ئه‌وه ئه‌وانه‌ی خوار خۆیان. ئه‌و فه‌رمووده‌یه دروست نییه چونكه پێچه‌وانه‌ی كۆی ئایهتو فه‌رمووده‌كانه كه مرۆڤ به‌هۆی تاوانه‌وه سزا ده‌درێت. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای فه‌رمووده‌كه پێچه‌وانه‌ی كۆتاییه‌كه‌یه‌تی چونكه كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مرۆڤ تووشی هێنده به‌ڵا ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ڕوات بێئه‌وه‌ی گوناهێكی مابێت. به‌پێی ئه‌م به‌شه‌ش پێویسته ئه‌و موسڵمانه‌ی تاوانی زۆرتره تووشی زۆرترین به‌ڵا بێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. واعیزه‌كان ئه‌مه بۆ خه‌ڵك ده‌گێرنه‌وه بێئه‌وه‌ی له فه‌رمووده‌كه وردبنه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش مرۆڤ له پابه‌ندبوون ده‌ترسێت چونكه به‌ڵای به‌دواوه دێت. ئه‌ی ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنه راسته‌كه‌مان فێری خه‌ڵك كرد؟ واته ئه‌گه‌ر خه‌ڵكمان فێر كرد بزانن ناڕه‌حه‌تییه‌كان سزای دنیایین بۆ تاوانه‌كانیان؟ ئه‌و كاته نه‌ك ته‌نها ترسه‌كه‌یان له پابه‌ندبوون كه‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵكو ترسیشیان بۆ دروست ده‌بێت له پابه‌ندنه‌بوون چونكه سزای دنیایی به‌دواوه‌یه. سروشت مرۆڤیش كه حه‌زی (عاجلة)یه وای لێده‌كات له سزا دنیاییهكه بترسێت زیاتر له سزا قیامهتییهكه. له نامۆبوونه‌وه بۆ ئاشنایی چاره‌سه‌ر له‌دوای دۆزینه‌وه هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه دێت. دیارده‌ی ترس له ئیسلام له وڵاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمان بن‌و زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به ئیسلام هه‌یه‌و زۆریان ئه‌ركه‌كانی ئیسلام جێبه‌جێ ده‌كه‌ن پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆره چونكه له‌لایه‌ك فێركردنی هه‌ڵه‌و له‌لایه‌كی تر وێنه خراپی ئیسلامییه‌كان‌و ئیسلام‌و حوكمی ئیسلامی له مێشكی خه‌ڵك هێنده چه‌سپ بووه كاتی ده‌وێت بۆ گۆڕینیان. بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی خۆشمان ته‌نها ناچارین چه‌ند چاره‌سه‌رێك پێشنیار بكه‌ین. كارێكی گرنگ هه‌یه بكرێت تێكه‌ڵبوونی زیاتره له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و پیشاندانی روویه‌كی نهرمو به‌به‌زه‌یی پێیان. هه‌روه‌ها به وتارێك قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرێت كه له ئاستی ئه‌وان نییه، وه‌ك قسه‌كردن به زمانێكی شهعبییانه بۆ نوخبه یان به‌پێچه‌وانه‌وه قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی به زاراوه‌كانی فیكری ئیسلامی. هه‌ردوو جۆره گوفتار نامۆیی ئیسلامییه‌كان زیاتر ده‌كات. تێبینیش بكه‌ین كه ئه‌و ئیسلامییانه‌ی به فیكر‌و زاراوه‌ی ئیسلامی كاریان كردبوو ته‌نها كاریان له توێژێكی دیاریكراوی خه‌ڵك كردووه كه به‌زۆری لاوه‌كان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ره‌فتارو زمانێكی شه‌عبی كاریان كردووه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌سانی ئاسایی كۆمه‌ڵگه كردووه‌و زۆرتر چوونه‌ته ناو خه‌ڵكه‌كه. به‌واتایه‌كی تر هه‌ر ژینگهیهكو زمانی خۆی ده‌وێت، شێوازه‌كه‌ش هه‌رچۆنێك بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وی تر هه‌ست به نامۆیی تۆ ئیسلامی یان دیندار یان مه‌لا نه‌كات. پێش ئه‌وه‌ش هه‌موو پێویسته خۆمان نموونه بین. زۆربه‌ی خه‌ڵك له ئاستی یهكهمو دووه‌می پابه‌ندبوونن به ئیسلام. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رزیان بكه‌ینه‌وه بۆ ئاستی به‌رزتر ناچار ده‌بین زۆریان لێبكه‌ین. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. پاشان ئێمه بۆ چ ئاستێك به‌رزیان بكه‌ینه‌وه؟ بۆ ئاستی خۆمان كه خۆمان پێویستمان به چاككردنه؟ ئایا بیانهێنینه كاری ئیسلامی له‌كاتیك خه‌ڵكمان هه‌ن ده‌ستكه‌وتی دنیاییان لا مه‌به‌سته‌و خه‌ڵكی ترمان هه‌ن ده‌مارگیرن بۆ حزبه‌كه‌یان؟ بیانهێنینه ناو حزبێكی ئیسلامی تا فێریان بكه‌ین كارێكی بچووكی حزبه‌كه‌مان به‌رینه ئاسمان به‌ڵام بچووكترین عه‌یب یان هه‌ڵه‌ی حزبه‌كه‌ی تر زه‌ق بكه‌ینه‌وه؟ كه‌واته یه‌كه‌م كار بۆ نه‌هێشتنی ترس له ئیسلام ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كار بۆ ئیسلام ده‌كه‌ن (حزبه ئیسلامییه‌كان، بانگخوازان، واعیزه‌كان، مه‌لاكان) به‌رز بنه‌وه بۆ سه‌رووتر له ئاستی موسڵمانی ئاسایی. خه‌ڵك زیاتر نموونه‌ی زیندوو ده‌بینن. هه‌ر سه‌ر به‌مه‌ش خۆمان له‌و چاره‌سه‌ره وه‌همییه دووربخه‌ینه‌وه كه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری چه‌قبه‌ستوویی حزبه ئیسلامییه‌كان پێشنیاری ده‌كه‌ن ئه‌ویش لێكردنه‌وه‌ی وشه‌ی ((ئیسلامی)) له ناوی حزبه ئیسلامییه‌كان. ئه‌مه سته‌مێكه له ئیسلام ده‌كرێت چونكه خه‌تاكه ده‌خاته پاڵ ئیسلام له‌كاتێك خۆیان بوونه هۆی سڵكردنه‌وه له وشه‌ی ((ئیسلامی))و له حزبی ئیسلامی به‌گشتی. جگه له‌و سته‌مه‌ش كه له ئیسلام ده‌كرێت ئه‌مه پێشنیارێكه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه. گریشمان ناوه‌كه لابرا، حزبه‌كان زیانی دووقاتیان لێ ده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه به‌شێك له لایه‌نگرانیان لێیان دهتهكێنهوهو دووه‌م ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك نابینن چونكه هه‌مان حزب‌و ده‌موچاو و ره‌فتارو وتار‌و رابوردووه. ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش پووكانه‌وه‌ی زیاتری حزبه ئیسلامییه‌كانه هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن حزبی تره‌وه كه ناوی ئیسلامی له‌خۆیان دهنێنو ته‌نانه‌ت پێگه‌ی فیكری قاعیده‌و داعش‌یش به‌هێز ده‌بێت چونكه لێكردنه‌وه‌ی ناوه‌كه ده‌بێته نیشانه‌ی شكستی حزبه‌كه. له گۆڤاری (خاڵ) ژماره (25) له () لاپه‌ڕه () بڵاوبۆته‌وه. 26-01-2020 www.zagros.org/kurdish-articles-2020-01-26-214112 9824 جار بینراوه |