|
----- | |||||||||||||||
|
وه‌لاَمێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر‌و هاو ڕایانی‌له‌ســـه‌ر حوكمی مۆســـیقاو گــۆرانی
یه‌کشه‌ممه-21-ئه‌یلوول(مانگی 9)-2008
له ژماره (315)ی رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)و هه‌تا ژماره (330)و له (16) ئه‌ڵقه‌دا بابه‌تێكم خوێنده‌وه له ژێر ناونیشانی (چه‌ند بابه‌تێكی هونه‌ری له‌به‌ر رۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا) له نوسینی مامۆستا عه‌لی باپیر, كه ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه‌ی تایبه‌ت بوو به باسی گۆرانی‌و مۆسیقا‌و حوكمدان له‌سه‌ریان... به‌لاَم به داخه‌وه بابه‌ته‌كه به گشتی له نوسینی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه په‌رێز پاكه نه‌ده‌چوو كه به هه‌ڵوێست پته‌وی ناسراوه, چونكه كۆمه‌ڵگه‌لێك تێبینی‌و ره‌خنه‌ی زۆری هه‌ڵده‌گرت, وه‌لاوازی‌یه‌كی زۆر‌و ته‌ئویل كردنێكی بێ ئینصافانه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرا..كه لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی بوار بێت له‌سه‌ر حوكمی گۆرانی‌و مۆسیقاكه‌ی مشتێك له‌و سه‌رنج و تێبیینیانه ده‌خه‌مه روو, ره‌خنه‌گرتن له باسی بابه‌ته هونه‌ری‌یه‌كانی تریشی جێ ده‌هێڵم بۆ كه‌سانی تر, به‌لاَم له ده‌ستپێكدا دوو تێبینیم هه‌یه:
|
|
|||||||||||||